تەحەڕوشکردن بەژنان لەناو فەرمانگەکانی دەسەڵاتی کوردیدا...!

Thursday, 14/03/2013, 12:00

1559 بینراوە






لێرەولەوێ گوێ بیستی ئەوەدەبین،کەلەفڵان یان فیسار فەرمانگەی حکومەتی کوردیدا تەحەڕوش بەژنان وکچان دەکرێت و نەشمانبینی یەکێک لەوکەسانەی بەوکارە هەڵ دەسن سزابدرین.
بیست ویەک ساڵە بەرپرسەکانی ئەو دەسەڵاتە لەبەڕێوەبەرێکەوە تا دەگاتە بەپلەو پۆستەباڵاکان تەحەڕوش بەژنان وکچان دەکەن و دەیان ڕێکخراوی ژنان وڕێکخراوی بەناوکۆمەڵی مەدەنیمان هەیە،کەخۆیان بەداکۆکی کاری مافەکانی ژنان دەزانن،بەڵام نەمانبینی کەسیک بدەنە دادگایان لەسەر کارەکەی لای بەرن،ئەوەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کەبەشێکی زۆری ئەو ڕێکخراوانە کار بۆجوانکردنی رووی دەسەڵات دەکەن و تاوانەکانیان دژی ژنان بۆ دادەپۆشن،خۆیابەسازدانی کاری شکڵیەوە خەریک دەکەن و هەشتی مارس دەگۆڕن بە ڕۆژی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی سازدانی ئاهەنگ بۆ بەرپرسان بۆ ئەوەی ئەوانیش وک ڕاوچی لە ژنان بروانن و راویان بکەن.
ماوەیەک بەر لەئێستا لەسێ نوسینی جیادا دەربارەی بەد ڕەوشتیەکانی بەرپرسانی بەڕێوەبەرێتی گشتی سلێمانیم لە کوردستان پۆستی ئازیز بڵاو کردەوە،کەچۆن بەشێکی زۆری پلەدارەکانی سەر بەو فەرمانگەیە خەریکی تەحەڕوش کردنن بەژنان و کچانی فەرمانبەر.
لەم نوسێنەش دا باسی کەسێکی تری سەر بەو فەرمانگەیە دەکەین،کەچۆن لەسەردەمی بەعسدا قاتی زەیتونی لەبەر دەکردوو مۆتەکەیەک بوو بۆ گیانی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و ئێستاش کەکراوەتە بەڕێوەبەری تەلاری هونەر...
(س) کەئێستا بەڕێوەبەری تەلاری هونەرە،ئەو فەرمانگەیەی کردوە بەشوێنی ئستغلال کردنی ڕەگەزی مێینە... ماوەیەک بەر لەئێستا بەهۆی پۆستەکەیەوە هەوڵی ئستغلال کردنی هەندێک لە مێینەکانی داوە بۆ ئارەزوە تاییبەتیەکانی بەناوی ئەوەی گەر بەوە ڕازی بێت لەگەڵی ڕبکەوێت هەرکەسێک ئەوە دەتوانیت دەوام نەکات. ئافەرین دەسەڵاتی کوردی و وەزارەتی رۆشنبیری بەڕاستی پارێزەری مافەکانی ژنانن.
دنیایەک رێکخراوی کارتۆنیت دروست کردوە،بۆئەوەی بەدنیا بڵێت پارێزەری مافەکانی ژنانیت و لەولاشەوە بەرپرسەگەندەڵ و داوێن پیسەکانت بەرداوەتە گیانی ژنان و بەئاشکرا دەستدرێژی دەکەنەسەر ژنان و مافەکانیان.
کاتی ئەوەیە رێکخراوە سەربەخۆکانی ژنان چی تر ئەو بێ مافییە بەژنان دەکرێت لەناو فەرمانگەو شوێنەگشتیەکاندا قبوڵ نەکەن و سەرجەم ئەو بەرپرسە گەندەڵ و داوێن پیس و تەحەڕوش چیانە ڕسوابکەن و بەسزای کارەکانیان بگەیەنن و چی تر چاوەڕی ئیدیعاکانی ئەو دەسەڵاتەو رێکخراوەکانی ژنانی پاشکۆی دەسەڵات مەکەن ،چونکە کاری ئەوان پەردەپۆش کردنی کارەکانی پیاوەکانی دەسەڵاتە.
13/3/2013
تێبینی:
(س) کەسێکی ئاست نزم و کۆنەبەعسیە و دوای ساڵی (2003) گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە