وه‌ڵامێک بـۆ خێزانـی شـه‌هید کاوه‌ گه‌رمیانـی

Tuesday, 10/12/2013, 12:00

1302 بینراوە


پـه‌یامی گڕی ده‌روونت گـه‌یشــت
بـه‌ شه‌هید بوونـی
ئـه‌و شه‌وه‌ی کـاوه‌
چ کاره‌ســاتێک چ ڕۆژێکـی ڕه‌ش
بـۆ تۆو خێزانی
ئـاوا ڕوی داوه‌؟
ئـه‌ی خوشـکه‌ شـیرین
بــێ تــــاوانـه‌که‌م
بــــووکی ئــازادی کوردوستانه‌که‌م

پشــت گیریت ئـــه‌کـه‌ین
ڕۆحـمان قــوربانییت
تـۆ تـاجـی ســه‌ری هه‌موو
کـوردانیت
فرمێسـکی چـاومان به‌ خـوێن
ده ڕژێت
بــۆ ژیانی تــۆ هه‌رگیـز
ناوه‌ســتێت
جـه‌رگ ســووتانـی خـۆمان
بـیـر چــووه‌
ڕووخسـاری کاوه‌ت نـاو دڵـی
ئـێمه‌ی تــه‌واو
گـــرتــووه‌
ئــــه‌ی خـووشـکه‌ شــیرین
بــــێ تـــاوانـه‌که‌م
بــــووکـی ئــــازادی
گشت گـه‌رمیانــه‌که‌م

لـه‌و شــه‌وه‌ی کاوه‌ت چـاوی
لـێک نــاوه
پـــه‌ڕۆ سه‌وزه‌کـه‌ی مـافیـــا
دانــــــراوه‌
لــه‌نێـو گـۆڕسـتان بــه‌عســـی
خــوێن خــۆران
لــه‌گـه‌ڵ دووژمنـی هـــه‌موو
کـوردوســـتان
بـینێیـنـه‌ گـــۆڕێک زوو
ڕه‌وانـه‌ی کـه‌یـن
بـــه‌ره‌و دادگـاکـه‌ی یـه‌زدان
حــه‌واڵه‌ی کـه‌یـن
ئـــه‌ی خوشـکه‌ شــیرین
بــــێ تــــاوانـه‌که‌م
بــــووکی ئــــازادی
کوردوســـتانـه‌که‌م

ڕۆژی پێنچ شــه‌ممـه‌ ۱۲ـ۱۲ تـــــه‌
یــــادی هـاوســه‌ریی
خــۆت و کـاوه‌ تـــــه‌

تـــوخــوا تـۆش وه‌ره‌ خــۆتمان
نیشـــانــــده‌
ئــــه‌گـه‌ر ئــــه‌تـــوانـی
بـیکـه‌ره‌ بـه‌رت بـــه‌رگـی
بــــووکـێنـی

لـه‌په‌نــا وێنـه‌ی کـاوه‌ی ئــــازادی
ســـاتێک ڕاوه‌سـته‌
ووێـنه‌یـــه‌کت ده‌گــریـن
بــــووکـی ئــــازادی بــه‌ پۆستی
مێــژوو ڕه‌وانـــه‌
ده‌کــه‌یـن
بــــووکـی ئــــازادی هـه‌موو
کوردوسـتان لـه‌
۱۲ـ۱۲ دا تـۆمار
ده‌کــه‌یـن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە