چەکوشەکەی کوردستانپۆست پەرژینەکەی سەید کاکەشی ڕووخاند

Monday, 09/01/2012, 12:00

1386 بینراوە



 

زۆربەی کەسایەتیە ناودارەکانی بەژداربووی شۆڕشی ئەیلول یا شۆڕشی نوێ، لەڕێگەی میدیاو گێڕانەوەی سەرگوزەشتەکانیان هەمیشە لە هەوڵی دورستکردنی پەرژیندابوونە،پەرژێنێک هەڵەو سەرپێچیەکانو کارە نامرۆیەکانیان بشارێتەوە، پەرژینێک دەورەی تەلاری دەسەڵاتی کوڕو کچەکانیان بدات، پەرژینێک بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەکان بۆیە بکرێتو بەرەنگی زەردوسەوز چیرۆکی فسفس پاڵەوانێتی خۆیانی لەسەر بنوسرێ. پەرژینێک گەر بە گۆشەدیدی مادییانەوە تەماشا بکرێت پێوستی بەدیوارێکی زۆر درێژتر لە دیوارەکەی باکوری چین هەیە تا حەشاربدرێن. لەماوەی ڕابردوو کوردستانپۆست بوێرانە و مەردانە بەقەڵەمی دەستی دڵسۆزانی یەک بەیەک ڕوخسارە بریقەدارەکانی رەشکردەوە، بەچەکوشی ڕەخنەوە دیواری ناوماڵەکانیانی ڕووخاند،ئەوەتا ئەمڕۆ سەیدکاکەی قارەمانی داستانی خەیاڵەپڵاوەکان پەردەی لەسەر هەڵدەماڵدرێت، لەدواساتەکانی تەمەنیشدا بەدوای پۆست وەرگرتن بۆ کوڕەکانی خۆی ئەکاتە زوڕنای دەمی دەسەڵات تا بێبەش نەکرێن لە تیکە نانی گەندەڵی،دوای وێرانکردنی شارۆچکەی مەخمور لەسایەی گەندەڵی کوڕەکەی بۆ پاداشتێکی تر لەرزۆکی ئەیگرێ، هەر بۆیەش لە چاوپێکەوتنکەیدا لە کەناڵی ئێن.ئار.تی هێرشی کردە سەر میدیای ئازاد و بەبێبنەما لەقەلەمیدان. میدیا ئەوکاتە بێبنەما ئەبێ کە چاوپۆشی لەکارە قێزەوەنەکانی ڕابردووتان بکات، ئەو رابردووەی بەچەواشەکاری ئەیکەنە فەرشی سور کوڕوکەسوکارتانی لەسەر بڕۆن بۆ کۆشکە وێرانبووەکەی دەسەڵات، بەڵی ئەوکاتە میدیا بێبنەمایە کە درۆکانی تۆ و سەدان ماستاوچی وەکو تۆ بکات بەمانشێتی ڕۆژنامەکان، ئەو کاتە میدیا بێبنەمایە کە قسەکانی تۆ بەهەند وەربگرێت کە هەرجارەی وەک فیشەکە شێتە ئەیخەیتە سەرزمانت ئاراستەی لایەنێکی ئەکەیت.ئەو ڕاستیە لە سەیدکاکە و هاوشێوەکانی گومبوو کە ویژدانی کوردپەروەرو مرۆڤدۆستەکان قودسیەت نادەن بە کەسانی وەک ئەوان، کەسانێک کەتینووی فرمێسکی خێزانە شەهیدەکانی بەردەرگای کۆشکەکانیان بوون.هەرگیز بۆ ئەو ویژدانانە مایەی سەرسوڕمان نیە کە تەنانەت ستایشێکی بەسەری زمانیش لەو شەهیدە سەربەرزانە بەزیادبزانن. ئێوە پەروەردەی جەنگەڵی دێڤیابوون گەورەتان بچوکتانی ئەخوارد شانازی بەچ خەباتێک ئەکەن!!؟ ڕادەی ناڕۆشنبیری ئەو جۆرە بەرپرسانە گەیشتۆتە رادەێک کە باس لەهەڵسوکەوتو ووتەکانی خۆیان بکرێت بە قسەی ناشرینی لەقەڵەم بدەن، هەندێ جاریش بێشەرمانە کردار بە شەرت ئەزانن وەک ئەوەی کردارەکانیان لەماوەی ڕابردوو نموونەی بێت.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە