ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵێ له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان ده‌رباره‌ی هه‌وڵه چه‌واشه‌کارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتیی نیشتم
Monday, 22/02/2010, 12:00
1190 بینراوە
زیاتر له هه‌ژده ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ڕێگه‌ی چه‌واشه‌کاری‌و کڕینی ویژدانی خه‌ڵک‌و ترساندن‌و نانبڕینه‌وه هه‌وڵێکی نه‌پساوه‌یان داوه تا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌مبه‌ست بکه‌ن‌و ئازادی ڕاده‌ربڕینیان لێ زه‌وت بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژرادنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له 25 / 07 / 2009 دا ئه‌م ته‌لیسمه‌ی تێکشکاندو ئێستا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاشکراترو بوێرانه‌تر له جاران بێئه‌وه‌ی ترسێکیان له ده‌سه‌ڵاتداران هه‌بێ‌و بێئه‌وه‌ی به چه‌واشه‌کاریان فریو بخۆن به‌گژ هه‌موو دیارده‌یه‌کی نایاسایی‌و گه‌نده‌ڵی‌و دیارده ناشارستانییه‌کاندا ده‌چنه‌وه. ئه‌م گۆڕانه که‌موێنه‌یه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی شێتگیر کردووه‌و بۆیان هه‌رس ناکرێ، هه‌ر بۆیه نه‌ک ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ بکه‌ن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وه‌ێ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانیش بێده‌نگ بن‌و هیچ قسه‌یه‌ک نه‌که‌ن. هه‌ر بۆیه کاتێک به‌ڕێز عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی له هێزه چه‌کداره‌کانی حزب ناو به میلیشیا باسی کردن، ئه‌وان ده‌ستیان کرد به هێرشێکی ناڕه‌واو ناوزڕاندنی، دژی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه که‌مپه‌ینێکیان ده‌ست پێکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی خۆیان حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی لێ بسێننه‌وه.
ڕاسته پێشمه‌رگه ناوێکی پیرۆزه، ڕاسته له‌سه‌رده‌مێکدا که به‌عس گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر بوونی نه‌ته‌وایه‌تیمان، هه‌ر پێشمه‌رگه بوو خۆنه‌ویستانه به گیانی خۆی پارێزگاری له بوونی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌کرد و هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ئێمه ته‌مه‌نی گه‌نجیی خۆمان له‌و ڕێگایه‌دا به‌خشی‌و به‌شێکی زۆرمان تا ئێستاش په‌ککه‌وته‌و بێبه‌شین له مافه ڕه‌واکانی خۆمان، به‌ڵام ئه‌و هێزه چه‌کدارانه‌ی که ئێستا به ده‌ست که‌سانی ده‌سه‌ڵاتداری حزبه‌وه‌ن‌و هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌وان ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵک و سووکایه‌تی به پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ن، ته‌قه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌که‌ن‌و ده‌یانترسێنن، نه‌خۆش‌و بریندار له خه‌سته‌خانه له‌به‌ر ده‌ستی دکتۆر و له ژووری عه‌مه‌لیات ده‌رده‌هێنن‌و ده‌یانخزێننه سووچی تاریکی زیندانه نایاساییه نادیاره‌کان، ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی لێپرسراوه‌کانیان په‌لاماری باره‌گای قه‌واره‌ی سیاسی تر ده‌ده‌ن‌و وه‌ک سه‌رکه‌وتوویه‌کی جه‌نگ ئاڵای حزبه‌که‌یانی لێ هه‌ڵده‌که‌ن، ئه‌وانه فڕیان به‌سه‌ر ووشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌وه نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه به هه‌ر ستانداردێکی جیهانی، به پێوه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به چه‌ته‌و هێزی میلیشیا ده‌ژمێردرێن، جا ئه‌مانه له ئه‌فریقا بن، له ئه‌مریکای لاتین بن، له ئاسیا بن یان له کوردستان.
له ڕاستیدا ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانن که ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ئه‌وه‌نده ناشیرین کردووه له‌به‌رچاوی خه‌ڵک که هه‌ر خۆیان به‌رپرسیارن له‌م ناونانه، چونکه ناکرێ ڕه‌فتاری میلیشیایی به کارێکی مرۆڤدۆستانه دابنرێ. هه‌ر بۆیه ئێمه هه‌ر هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ که‌مپه‌ین کردن له پێناوی سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له هه‌ر په‌رله‌مانتارێکی په‌رله‌مانی کوردستان به کارێکی نه‌شیاوو نا به‌رپرسانه داده‌نێین و به تووندی به‌گژیدا ده‌چینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی ئێستا هێزی میلیشیا نین، ئه‌ی بۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک وه‌زاره‌ت‌و له ژێر فه‌رمانی یه‌ک فه‌رمانده‌ییدا نین؟ وا بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێ که ڕژێمی به‌عس ڕووخێنراوه‌و به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی حزب بۆ پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کانی خۆیان ئه‌و هێزانه‌یان له ژێر ڕکێفی خۆیاندا هێشتۆته‌وه‌و هه‌ر له‌پێناوی خۆیاندا به‌کاریان دێنن. هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن که سه‌رۆکی هه‌رێم به ڕه‌سمی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستانه به‌ڵام بستێک ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا ناشکێ که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی دان، به هه‌مان شێوه سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازێکی نییه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دا. له ناو ئه‌و هێزانه‌شدا، به تایبه‌تی له ناو هێزه‌کانی یه‌کێتیدا هه‌ر به‌رپرسه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هێزه‌که‌ی خۆیدا ده‌شکێ‌و ئه‌و که‌سه‌ش هێزه‌که هه‌ر بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆی به‌کار دێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مه میلیشیا نه‌بێ ئه‌ی چ پێناسه‌یه‌ک دایانگرێته‌وه. ئه‌مانه واقعن، به‌ڵام واقعێکی تاڵ که ده‌بێ باس بکرێن و چاره‌سه‌ر بکرێن تا ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی تری جیهان خاوه‌نی هێزێکی نیشتمانی خۆمان نه‌بین که تاکه ئه‌رکی پاراستنی هه‌رێمی کوردستان بێ‌و جیاوازی له نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانی کوردستان نه‌کاو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بپارێزێ، هێزێک که نه‌بێته به‌شێک له ململانێ سیاسییه‌کانی ناوخۆی کوردستان و کارنه‌کاته سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و گواستنه‌وه‌ی ئاشتانه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌نێکه‌وه بۆ لایه‌نێکی تر. به دڵنیاییه‌وه ئه‌و کاته هه‌موو هاوڵاتییه‌کی کوردستان به‌و هێزه چه‌کداره ده‌ڵێ پێشمه‌رگه.
ئێمه هه‌ندێ له‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که له پشت ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌وه‌ن ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر واز له‌م کارانه‌یان نه‌هێنن ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ک نوێنه‌ری پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ست ده‌که‌ین به که‌مپه‌ین له دژی هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بوونه‌ته مایه‌ی چه‌رمه‌سه‌ری بۆ گه‌له‌که‌مان‌و ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مانیان له خۆێناوی شه‌ڕی ناوخۆییدا نقوم کردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له بڕیاردان و جێبه‌جێکردنی ئازادکردنی تاوانبارانی جینۆساید له کوردستان، ئه‌وه‌ی بڕیاری داوه فڕۆکه‌وانی تاوانبار تاریق هاشم ڕه‌مه‌زان ئازاد بکات‌و ئه‌وانه‌ش ده‌ستیان هه‌بووه له ئازادکردنیدا، هه‌موو ئه‌وانه له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کدا بن ده‌ده‌ینه دادگا، دره‌نگ یا زوو.
له هه‌مان کاتدا ئێمه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که فریوی هه‌وڵه چه‌واشه‌کاریه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ست به‌خوین سووره گه‌نده‌ڵه‌کانی ئێستای کوردستان نه‌خۆن چونکه ئه‌وانه ئێستا له‌سه‌ر ته‌ختێکی له‌رزۆکن‌و ترسی به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 07/03/2010 ی په‌رله‌مانی عێراق ئۆقره‌و ئارامیی لێبڕیون.
هه‌ر به‌رز بێ ده‌نگی ئازاد‌و نه‌ترس!
بڕوخێن ئه‌وانه‌ی نه‌ریته‌کانی به‌عسیان له کوردستان زیندوو کردۆته‌وه!
شه‌رمه‌زار بن ئه‌وانه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌یان له‌که‌دار کردووه!
ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی به کرده‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌یان کرده هێزی میلیشایی حزب!
کۆمه‌ڵێ له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کورستان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات 22/02/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست