كوردۆ عومەربەسەدان ملیۆنەوە پۆستەكەى جێهێشت و ئەوانى تر هەلەسەر ئاخوڕەكانیانن

Sunday, 24/01/2010, 12:00

881 بینراوە


كۆییەك لەساڵانى رابردوو دا بەمەبەستى قەرەبوو كردنەوەى جوتیاران وگەیاندنى ئاو بۆ گوندەكان پارەیەكى زۆر بۆ ئەم مەبەستە دیارى كرابوو شارى كۆیەش یەكێك بوو لەو قەزایانەى كە ئەم پارەى بۆ تەرخان كرابوو .
كوردۆ عومەر لەساڵى 2004 وە بوو بەقائیمقامى كۆیە و باوەر پێكراوى خودى هێرۆ ئیبراهیم و ئەرسەلان بایز و د. بەرهەم بوو پاش وەرگرتنى پۆستى قائیمقام چەندین ئیشى ئەوتۆى كرد كە بەرچاون و پێویست ناكات نكۆڵى لێ بكرێت ئەو كارانەى ئەو كردویەتى لە65%ى وەك پێویست نەبووەو كەمتەر خەمى پێوە دیارە كۆتایى ئەو كارەى بەنمونە دەهێنمەوە دووسایدى هەرمۆتە كۆیە ئەو دووسایدە ساڵێك زیاترى خایاند پاش تەواو بوونى و بەكارهێنانى بەوەى ئۆتۆمبیلى بەسەرا بروات و كۆیەو هەرمۆتە بەیەكەوە ببەستێتەوە هەردوورى 50 مەتر چاڵكى لێ ڕۆچوو ! لەهەردوو بەرى شەقامەكەش نەك لە یەك سایدبێت پاش پینەو پەڕۆ كردنەوەى ئێستا بۆتە تاسەو پڕكرانەوەكە لەئاستى شەقامەكە زیاترە جگە لە بیرچوونى گواستنەى هێڵى تەلەفۆن لەوبەر بۆ ئەمبەر كە ئەمەش وەك كارەكانى تر هەر شەقامێك یان كۆنكریتێك كرابێ ئاخیر جار هەڵیان كۆڵیوەتەوە و جارێكى تر پریان كردۆتەوە كوردۆ عومەر وەك یەكەم قائیمقامى ژنى ئەوشارە بەپێى راپۆرتى چاوەدێرى دارایى سەدان ملیۆن دینارى دیار نیەو بزرە بەڵام لەبەرئەوەى ناوبراو دۆستى ئەم سێ ناوبراوەى سەرەوەیە كێشەكەى دەفن كراو بەسەدان ملیۆن دینارى ئەو خەڵكەوە فجوقى كردو بۆى دەرچوو . پاش شكست هیچنانى یەكێتى لەو شارە لە 25/7/2009 پاش سەردانى كردنى چەند بەرپرسێكى یەكێتى بۆ ئەوشارە تۆمەتى دۆرانى یەكێتى خرایە ئەستۆى جەبار عبداللە و بەرێوەبەرەكانى حكومى كە بۆ چەند ساڵە هەر ئەو دەمووچاوانە دەبینرێن لەدائیرەكان بریاردرا بەلادانى سەرجەم بەرێوەبەرەكان ئەوەى پشتى هەبوو مایەوە ئەوەى پشتیشى نەبوو وەك نەرمێ بەرێوەبەرى پەروەردەى كۆیە كش مەلیك كرا باسى كۆیە زۆر كراوە و زۆریش دەكرێ لە رووى خواستى جەماوەرەكەى بەڵام كەس گوێى پێنادا تۆ ئەگەر چاوت بە گەندەڵیەك بكەوێ نابێ رەخنەى لێ بگرى گەر رەخنەت لێ گرت ئەوا بە دوژمنى ئەم گەلە دێیە ئەژمار كردن بەلاچم بەپێچەوانەوە گەر گەندەڵیەك بینى و دەست خۆشیت كردو بەدەمیەوە پێكەنیت ئەوا دڵسۆزى میللەتەكەتى تائێستا كێ لێپێچینەوەى لەگەڵ هەندێ بەرپرس كردووە كە بە ماوەیەكى كەم بۆتە ملیاردێر بەداخەوە هەندێك نانى نیە بیخوات هەندێكیش لە تێریان هاربووە لاف بەسەر خەڵكانى هەژارو كەم دەرامەت لێدەدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە