مێژووی ڕاستی نەتەوەکەت بناسە! زنجیرە ووتارێکە لە پەڕتووکی "گەڕانەوەی مادەکان" - به‌شی دووهەم

Thursday, 03/03/2011, 12:00

3443 بینراوە





"ئێمه‌ هاوار ئه‌کەین لە سرودی نیشتمانیمان ئەی ڕەقیب (ئه‌ی دوژمن)،
ئەڵێین" ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی میدیا و کەیخەسرەوین". ده‌با گیانی پاکی تۆ جارێکی
تر بێته‌وه‌ سه‌ر چیای سه‌رکه‌شی پیره‌مه‌گروونی سلێمانی هاوار بکات و
بڵێ: کوردینه‌ یه‌کگرن! کوردینه‌ یه‌کگرن!"




وه‌رگیراوه‌ پێشڕەو ماد لە زمانی ئینگلیزیەوە وه‌ریگێڕاوه‌ بۆ زمانی کوردی

سه‌ره‌تا
پەڕتووکی داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماده‌کان
گەڕانەوەی مادەکان ئه‌و داستانه‌یه‌ که خودای گه‌وره له‌ ئینجیلدا فه‌رموویه‌تی: رۆژگارێک دادێت، مرۆڤ تێیدا تووشی سه‌رلێشێواویی ده‌بێت و نازانێت چی بکات و چۆن لێی ده‌ربچێت.

میلله‌تی ماد (کورد) له‌ چیاکانی زاگرۆسه‌وه‌ شۆڕش ده‌کات، ده‌نگی ژن و پیاو و منداڵ ووردە ووردە، به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ پێناوی ئازادیدا دژی سته‌م و زۆرداری گیانی خۆیان بەخت دەکەن..
داستانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماد (کورد) بەسەرهات و چیرۆکی مرۆڤه‌کانی ئاری نه‌ژاده‌، که‌ راستی و درۆ و دووڕوویی له‌ یه‌کتر جیاده‌کاته‌وه. ئه‌م پەڕتووکە وه‌ڵامی زۆر پرسیاری تر ده‌داته‌وه‌، له‌ یه‌کێتی و هاوپه‌یمانی مرۆڤه‌کان دەدوێت و رێگای ئازادییان نیشان ده‌دات.

ئه‌م پەڕتووکە بخوێنه‌ره‌وه‌، تا به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه ئاری باشتر بزانیت!
ووتەی وەڕگێڕ:
نوسەر، حەمە میروەیسی پەڕتووکی "گەڕانەوەی مادەکان"ی بە زمانی ئینگلیزی له‌ ئەمریکا بە چاپ گەیاندوە. میروەیسی به‌ پێویستی زانیوه‌ که‌ شیکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه له‌سه‌ر مێژووی ڕاستی ڕه‌گوڕیشه‌ی کورد به‌ زمانی ئینگلیزی ڕاسته‌وخۆ له‌ زمانی کوردێکی ڕه‌سه‌نی ڕۆشنبیره‌وه‌ه‌‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ڕۆشنبیرانی جیهان چونکه‌ نوسراوه‌کانی تر له‌سه‌ر مێژووی کورد که‌ به‌ زمانی بێگانه‌یه‌‌‌ یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی بێگانه، زۆربه‌یان ڕاستیه‌کانیان شێواندوه و‌ له‌ به‌رزی و مه‌زنی کوردیان که‌م کردۆته‌وه‌ و بگره‌ هه‌ندێکیان نه‌ته‌وه‌ی تریان کردوه‌ به‌ خاوه‌نی مێژووی پر شکۆدارمان. میروەیسی ئه‌م ‌زنجیرە ووتاره‌ی لە پەڕتووکی "گەڕانەوەی مادەکان" دروێنه‌ کردوە بۆ بڵاوکردنەوەی بە زمانی کوردی. ئەم زنجیرە ووتارە بەشێکی بچوکە لە پەڕتووکی "گەڕانەوەی مادەکان". هیوادارین لە داهاتویەکی نزیکدا هەموو پەڕتووکەکە بە زمانی کوردی بە چاپ بگەیەنین.
لەم جیهانە شارستانیەی ئەمڕۆدا، هیچ نەتەوەیەک نیە وەکو کورد سەرگەردان بووبێت. خاک، مێژوو، ئایین، زمان و کولتوری چەواشە کراوە. داگیرکەرانی دڕندە لە کەوتنی ئیمپڕاتۆڕی مادەوە تا ئەمڕۆ دەیانەوێت نەتەوەی کورد بنبڕ بکەن، دەیانەوێت ڕەسەنێتی کورد بگۆڕن و بیتوێنەوە لە چەند نەتەوەیەکی تردا بە بیانووی گوایە کورد نەتەوەی ڕەسەن نیە و ئەو خاڵانەی کە ڕەسەنێتی نەتەوەیەک دەسەلمێنێ کورد نیەتی. بۆ نمونە دوژمنان درۆ دەخەنە پاڵ مێژووەو و دەڵێن کورد بێ خاک بووە هەرگیز خاوەنی نیشتمان و زمانی جیای خۆی نەبووە. بێگومان یەکسەر پێچەوانەی درۆکانی دوژمن ڕاستە چونکە پێنج هۆکار ڕەسەنیه‌تی نەتەوەیه‌ک دەسەلمێنن، ئەو پێنج هۆکارەش بریتین لە خاک، مێژوو، ئایین، زمان و کولتور. کورد خاوەنی هەر پێنجیەتی و لەوەش زۆرتر سەرەتای ئایینی جوان و شارستانی مرۆڤایەتی باپیرانی کورد دایمەزراندووە. مێژووی کورد دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی پێش زایینی کاتێک لەگەڵ براکانی خاکی نەتەوەی ئاری نەژادیان ئاوەدان کردۆتەوە و سنوری خاکی نیشتمانی میدیان پاراستووە. ڕەسەنترین زمانی هەیە و سەرچاوەکەشی زمانی ئاریە کە زەردەشتی مەزنی پیرۆز ئاڤێستەی پێنوسیوە. کورد خاوەنی زەردەشت و ئایینی زەردەشتە کە بڕوای بە تاک و تەنیایی خودا هەبووە و سەرچاوەی هەموو ئایینەکانی سەر زەمینە. کورد زۆر لە مێژەوە دابونەریت و کولتوری جوانی خۆی هەبووە، شەوی یەڵدا، هۆرە و موزیکی زەردەشتی، نەورۆز، دەهۆڵوزووڕنا، هەڵپەڕکێ و پوشاکی کوردی چەند نمونەیەکی ڕەسەنی کولتووری کوردیە.
ئەی ئەم نەتەوە ڕەسەنە بەهێزە بۆچی لە زەردەشت و ئیمپڕاتۆری مادی دیاکۆوە بۆسەرگەردانی ئەمڕۆ؟ کێ هۆ بوو کۆرش و داریوش یان گریک یان ئەرەب و سامیەکان؟
ناوەڕۆکی پەڕتووکی "گەڕانەوەی مادەکان" جگە لەم وەڵامانە، دەیان وەڵام و شیکردنەوەی مێژوویی تێدایە کە خوێنەر ئارەزوو دەکات زووتر بەشەکانی تری پەڕتووکەکە بخوێنێتەوە. "گەڕانەوەی مادەکان" ڕاستیەکان بۆ جیهان به‌ گشتی و بۆ نەتەوەی ئاری به‌ تایبه‌تی گەڵاڵە دەکات و ڕۆشنبیری کورد ووشیار دەکاتەوە.
لە بەشی دووەمدا دەردەکەوێت کە بۆچی جاران زۆر لە خێزانە نیشتمان پەروەرەکان کوڕەکانیان ناو ناوە کەیخەسرەو یان خەسرەو، دەردەکەوێت کە ئەم ناوە ناوی باوکە گەورەمانە و زۆر جێگای شانازیە، دەردەکەوێت بۆچی دڵدار لە سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیبدا هاوار دەکات بۆ نیشتمانی دایک میدیا و بۆ باوکی گەورە کەیخەسرەو. هەروەها دەردەکەوێت ڕابەری دانا و دڵسۆز دەبێت چۆن بێت و چی بۆ میللەتەکەی بکات. کاتێک سەرۆکی دڵسۆز هەموو ژیانی تەرخان دەکات بۆ تێکۆشان لە پێناوی پاراستنی خاک و نیشتمان و بەرژەوەندی نەوەکانی دەبێتە باوکی گەورەی میللەت. نەبوونی سەرۆکی زانا میللەت بێ باوک دەکات و نەوەکانی ئاوارە و سەرگەردان دەبن. ئەمە ڕاستی ئەمرۆی نەتەوەی کوردە، بێ باوکە بۆیە سەنگی کەمە یان هەر نیەتی و هەموو مافە سەرەتاییەکانی ژیانی لێ زەوت کراوە. سەربەستی نەتەوەیی بۆ ئەو ناستایشە و دژ بە یاساکانی خوا و سروشتە و دەبێت ژێردەست و بێناسنامە بێت. لە مافی یەکسانی و نەبوونی جیاوازیدا دەبێت پلە دوو و سێ بێت. ئێمه‌ی کورد ئه‌مڕۆ بێ باوکین و بۆیه‌ نیشتمانی دایکمان زیندانه‌ و نه‌وه‌کانیشی ئاواره‌ و سه‌ر لێشێواوه‌ و مێشکیان به‌ بیرناسی دژ بە نیشتمان پەروەری شۆراوەتەوە‌. لە جیاتی خەبات لە پێناوی نیشتمان و ناسنامەی خەبات دەکەن بۆ بیروباوەڕێک کە تیاچوونی خۆیان و سەرکەوتنی دوژمن ئەنجامی دەبێت.
به‌شی دووه‌م: شاهی شاهان باوکی کوردان، شاهنشا کەیخەسرەوی مەزن باش بناسە!!!
دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی و ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئاری، خاس ڕەو، شاهنشای شاهان، نه‌خشه‌سازی پاشه‌ڕۆژ بۆ کورد و ئاری، خوداپه‌رستی سه‌ر ڕاست، دڵسوزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئاری و باوکی بێ که‌سان! دوای کۆچی دوایی تۆ، میلله‌تی کوردی ئاری یه‌کێتیه‌که‌ی بەرەو هه‌ڵوه‌شان چوو و له‌ ئه‌نجامدا بوون به‌ ژێرده‌سته‌ و کۆیله‌ی نەتەوه‌ی سامی ئەفەریکی داگیرکەر، باوکی خۆشه‌ویست! ‌ گیانی پاکی تۆ له‌ کوێیه؟ با بێت بمانکاته‌وه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو، ئه‌مڕۆ کورد سه‌رگه‌ردان و کۆیلەی دەستی داگیرکەران و نۆکه‌ره‌کانیانن، ئه‌و نۆکه‌رانه‌ی ناوی خۆیان ناوه‌ شێخ و سه‌رکرده‌.
بابه‌ گیان! ئێمه‌ هاوار ئه‌کەین لە سرودی نیشتمانیمان ئەی ڕەقیب (ئه‌ی دوژمن)، ئەڵێین" ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی میدیا و کەیخەسرەوین". ده‌با گیانی پاکی تۆ جارێکی تر بێته‌وه‌ سه‌ر چیای سه‌رکه‌شی پیره‌مه‌گروونی سلێمانی هاوار بکات و بڵێ: کوردینه‌ یه‌کگرن! کوردینه‌ یه‌کگرن! ئێوه‌ی نه‌وه‌ی مادن، دوای هه‌زار ساڵ سته‌م و زۆرداری جارێکی تر یه‌کگرنه‌وه چونکە خوداوەند لە ئینجیلدا فەرموویه‌تی، نەک ته‌نها خۆتان ڕزگار ده‌کەن بەڵکو جارێکی تر ده‌بنه‌وه‌ ڕزگارکەری هه‌موو نەتەوه‌ی ئاری لە خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست و پارچه‌یه‌کی گەورەی ئاسیادا.
پاڵه‌وانی نەتەوه‌ی ئاری، دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی میلله‌تان، ئەندازیاری ڕێگای ڕزگاری ماد لە دەستی شا مەدیوسی سیسیانی ناپاک و ڕزگارکه‌ری نه‌ته‌وه‌ی ئاری لە دەستی سته‌م و زۆرداری ئاسوری سامی ئەفریکی دوژمنی کورد و ئاری و مرۆڤایه‌تی. باپیرە گەورەی میللەتی کورد شاهنشای شاهان کەیخەسرەو! بەداخەوە بۆ چرکه‌یه‌ک نەسرەوتیت و کاتێک نه‌بوو ژیانت بە خۆشی و ئاشتی ببه‌یته ‌سه‌ر، بێ ووچان له‌ خه‌بات و تێکۆشاندا بوویت له‌ پێناوی سه‌ربه‌ستی نەتەوه‌ی ئاری بێ جیاوازی کردن له‌ نێوان میلله‌تانی ئاری نه‌ژاد. ئەمڕۆ، ئێمە ئەتوانین بڵین تۆ دوای باوکت و باپیرت خۆشەویسترین شاهنشای ئیمپڕاتۆڕی ماد بوویت، ئەتوانین دوای پتر لە ٢٥٠٠ ساڵ شانازیت پێوە بکەین وەکو کورد و هه‌موو ئاریه‌کانی تر چونکە ئێوه‌ی شکۆداری مه‌زن گەورە ترین و دڕندەترین ئیمپڕاتۆڕی سامی ئەفەریکیت لە جیهاندا ڕووخاند.
پێنج هه‌زار ساڵ پێش زایینی نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانی ئه‌فریکا وه‌کو گریک، فینیش، لبنان، ئه‌رمه‌ن، ئه‌که‌د، ئاسور، که‌نان، کلدان، ئه‌ره‌ب، بابل و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌فریکی له‌ ژێر فه‌رمانده‌ی سوپای میسردا بێ ووچان هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی هندوئه‌وروپی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست. پاش چه‌ندان هێرش و په‌لامار که‌ په‌یتا په‌یتا ده‌یان کرده‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی هندوئه‌وروپی و دوای هه‌زاران ساڵ توانیان ده‌ریای سور و سپی داگیر بکه‌ن بگه‌نه‌ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سور و سپی. ده‌ریای سور و سپی ته‌نها که‌لێن بوو بۆ په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ئه‌فریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ساڵی ٢٣٠٠ پێش زایینی سوپای ئه‌که‌دی گه‌یشتنه‌ به‌غدای ئێستا و نیشتمانی ئیلامی ئاری خاپوور ده‌که‌ن. پاش ئه‌وه‌ی ئیلامه‌کان ڕاوده‌نێن به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات، ئاسوری سامی شاهنشانشینی هەتیتەومەتین خاپوور ده‌که‌ن و ئیتر هه‌موو ساڵیک هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئاری و ڕاویان ده‌نێن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات. ماد لە ناوچەی کەرکوک و ورمێیه‌ بۆ هەمەدان و تاران و پارس بۆ شیرازی ئه‌مڕۆ ڕاوده‌نێن.
شاهنشا کەیخەسرەوی ئیمڕاتۆری ماد چۆن نەتەوه‌ی ئاری ڕزگار کرد لە دەستی ئیمپراتوری ئاسوری
چیرۆکی شاهنشا ئووڤەخۆشاسەرە (کەیخەسرەو)ی یەکەمی ئیمپڕاتۆری ماد
تێبینی نوسەر: کەیخەسرەو(ئوڤەخاستەرە یا چیای خیرەس [٥٦])کوڕی شاهنشا فرەڤەرتیش ده‌بێت به‌ سێهەم شاهنشای ئیمپڕاتۆری ماد دوای ئەوەی شا ئاشورپانیپاڵی ئیمپڕاتۆری ئاسوری باوکی ده‌کوژێت. شاهنشا فرەڤەرتیش ناسراو بوو بە هیڤ کە شاسەرە. ئیمپڕاتۆری ماد زاراوه‌ی شاهنشای داهێنا لەبەر ئەوەی بۆ یەکەمین جار مادەکان بوون توانیان چه‌ند نەتەوەیه‌کی جیاواز کە خاوەنی ئایینی جوداش بوون بخه‌نه‌ ژێر یه‌ک ڕکێفه‌وه و ‌فەرمانڕەوایی بکەن. ئەم نەتەوانە خۆیان هەریەکەیان شانشین و شای خۆیان هەبوو لێ هەموویان لەژێر ڕکێفی شاهنشا کەیخەسرەودا بوون و تەنها ساڵانە باجیان دەدا بە شاهنشا لە ئەگبەتانە.
خەسرەو یان کەیخەسرەو (٦٢٥ بۆ ٥٨٥ پ.ز) پێشیان دەووت ئوڤە خاستەرە واتە ئەو باشترە. کەیخەسرەوی یەکەم کە بوو بە شاهنشا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد کاتێ درێژەی بە جەنگدا دژی ئاسوریەکان لێ دوایی کە تێگەیشت لەم جەنگەدا سەرناکەوێت، کۆتایی بە جەنگەکە هێنا. میللەتی سیسیانەکان لە ژێر فەرماندەی مەدیوس کۆڕی پروتوهایس [٥٧] لە جەنگی دژی ئاسوریەکان یارمەتی شاهنشا فرەڤەرتیشی باوکی کەیخەسرەو ده‌ده‌ن و به‌ هه‌مان شێوه‌ش که‌ شاهنشا فرەڤەرتیش ده‌کوژرێت یارمه‌تی شاهنشا کەیخەسرەو ده‌ده‌ن. کاتێ کەیخەسرەو بڕیاری جەنگ وەستان دەدات، سیسیانەکان لەگەڵیاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئەگبەتانە. پاش ماوه‌یه‌ک سیسیانەکان له‌ ئەگبەتانە خۆیان به‌هێز و توند ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئیمپڕاتۆری ماددا وه له‌ ژێر فیشارێکی زۆردا‌ شاهنشا کەیخەسرەوی گه‌نج و لاو ناچار ده‌که‌ن که‌ فه‌رمانڕه‌وایی بدات به شا مەدیوسی سیسیانەکان کە تیره‌یه‌کی تری نەتەوه‌ی ئاریانی بوون(٦٥٣ بۆ ٦٢٥ پ.ز). مەدیوس خۆی بانگەواز ده‌کات بە شاهنشای ئیمپڕاتۆری ماد و توانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک فه‌رمانڕه‌وایی بکات. له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا میلله‌تی ماد ژیانیان لێ تاڵ ده‌بێت و ئازارێکی زۆ ده‌چێژن به‌ ده‌ست فه‌رمانڕه‌وایی مەدیوس و سوپا داگیرکه‌ره‌که‌یه‌وه‌ چونکه له‌سه‌ر خاک و ماڵی ماد خۆیان زۆر به‌ زه‌بروزه‌نگ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ میلله‌تی ماد ده‌کرد. لێ له‌ دواییدا شاهنشا کەیخەسرەو به‌ پێی نه‌خشیه‌کی داڕێژراوی ژیرانه توانی ماد له‌ سته‌م و زۆرداری شا مەدیوسی سیسیانی ناپاک ڕزگار بکات، پاشان نه‌خشه‌ی ڕووخاندنی دره‌نده‌ترین دوژمن، ئیمپڕاتۆری ئاسوری‌‌ سامیه‌ ئه‌فریکه‌کان که‌ بێ ووچان هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئاری هندوئه‌وروپی، داده‌نێت.
جەنگی ماد و ئاسوری
شاهنشا کەیخەسرەوی یەکەم (چیاەخیرەس) شایەکی زۆر زانا بوو لە ڕامیاریدا وە توانایەکی زۆر تایبەتی هەبوو لە ڕێکخستن و نەخشەدانانی زیرەکانە بۆ پاراستن و پێشخستنی ئیمپڕاتۆڕەکەی لە هەمان کاتدا شاهنشا کەیخەسرەو سەرکردەیەکی شارەزا و ئازای سوپای ئیمپڕاتۆڕی ماد بوو. شاهنشا کەیخەسرەو جگە لەمانە، ئایین پەروەرێکی زۆر پاک و خواناس بوو. لە گەڵ دەستپێکردنی کارەکانیدا، چەندان پەرستگای بۆ ئاناهیتا[٦٠] لە سەرتانسەری ئیمپڕاتۆڕی ماد دروست کرد. بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی سوپای ماد، کەیخەسرەوی مەزن هەر زوو چاوی بە هەڵەکانی پێشویدا خشاند و وانەی لە ڕابردوو وەرگرت و دەستبەجێ نەخشەی سوپاکەی لە بناغەوە داڕشتەوە. یه‌که‌م سه‌رله‌شکر بوو داهێنانی کرد له‌ نه‌خشه‌ی سوپاییدا و سوپای دابه‌ش کرد به‌سه‌ر یه‌که‌ی جیاجیادا. لەشکری مادی کرد به‌ چه‌ند یه‌که‌ی جیاوازه‌وه‌ که‌ پێکهات بوون له‌ یه‌که‌کانی کەماندار، نیزەدار و سوارە. په‌یکه‌ری سوپای مادی وا داڕشت که‌ ڕێکخستن و فه‌رمان وه‌رگرتن بنچینه‌ی کارکردنی بێت و سوپای فێرکرد که‌ ڕاهێنانی سه‌ربازی له‌سه‌ر بنه‌مای فێڵ و زانستی جه‌نگ بکه‌ن بۆ ئەوەی سوپایه‌کی به ‌زه‌بر و به‌رگر و ده‌ست وه‌شێنه‌ر ئامادە بکەن. به‌م شێوه‌یه‌ سوپایه‌کی وا به‌هێز، ژماره‌ زۆر، به‌ توانا، شاره‌زا، و پڕ چه‌کی پێکه‌وه‌ نا که‌ له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تی و چۆنیاتیه‌وه‌ زۆر باڵاتر بوو له‌ سوپای فه‌رمانڕه‌واکانی پێش خۆی کە سوپاکانیان تەنها پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک جەنگاوەری بەڕەڵا و کەمتەرخەم.
جەنگاوەرانی لەشکری ماد بە پێی ئاستی توانا و ئازایەتی کرا بوون بە چەند هێزی جیاوە. ‌هێزەکان بریتی بوون لە هێزی وورچ (هورت یا کورد) کە هێزی هێرشبەر بوو و ئەوانە بوون کە ئامادەبوون بۆ هێرش و پەلامار، لە ڕیزی هەرە پێشەوەی لەشکرەکە دەوەستان وە هێزی پڵنگ (ئیلام) و هێزی بەبەری بانی شیر(پارس) لە پشت هێزی وورچەوە دەوەستان.
شاهنشا کەیخەسرەوی یەکەم ئەگەرچی خۆی نەوەی ماد بوو لێ هەرگیز جیاوازی نەدەکرد لە نێوان ماد، ئیلام و پارسدا. ‌هێزی ئیمڕاتۆری مادی لە یەکبوونی هەموو تیرەکانی ئاریانی دەبینیەوە و یەکێتی نەتەوەی ئاریانی زۆر لا گرنگ بوو، تەنانەت لە کاتی جەنگی نێوان ماد و ئاسوریدا، سیسیانەکانی هێنا بۆ لای خۆی بۆ پشتگیری کردنیان لە ئیمپڕاتۆرەکەی.
شاهنشا کەیخەسرەوی مەزن هەموو هۆکانی تێکشکاندن و سەرکەوتنی جەنگی شیکردبوەوە و دەیزانی چی بکات و چۆن بە دڵنیاییەوە کۆتای بە ئاسوریەکان بینێت و تۆڵەی باوکی بکاتەوە کە بە دەستی ئاشوریەکان گیانی لە دەستدا بوو. لە هەمان کاتدا تێگەیشت بوو کە پێویستی بە پشتگیری و هاوپەیمانی هەیە بۆ دابین کردنی زەخیرە، کەلوپەلی جەنگ و هێزی تر چونکە ئاسوریەکان جگە لەوەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوور و درێژ خاوەن لەشکرێکی ئێجگار زل و بەهێز بوون و هەموو ناوچەکانی نزیک نیشتمانی میدیاشیان داگیر کردبوو، زۆریش پسپۆر بوون لە فێڵ و ڕامیاری جەنگدا. بۆ بەدەست هێنانی ئەم سەرکەوتنە، بانگەوازی هەموو خزماکانی مادی لە میللەتی ئیلام، پارس، پارسیان، سیسان و هەموو نەوەکانی تری نەتەوەی ئاریانی کرد بۆ بەشداری کردن لەم هێرشەدا بۆ لە ناوبردنی ئیمپڕاتۆری ئاسوری. هەمووان ئارەزووی بەشداریان دەربڕی لەبەر ئەوەی هەموویان ماوەیەکی زۆر درێژ بوو ئازار و ئەشکەنجەیان دەچێژت بە دەست ئیمپڕاتۆری ئاسوریەوە.
کەیخەسرەو ئەوەشی هەڵسەنگاند بوو کە شا نەبۆپۆلاسەر[٦١]ی بابلیەکان زۆر ڕکوکینی بەرامبەر ئاسوریەکان هەیە و بە دوژمنی ترسناکی دەزانێت، هەرچەندە بابلیەکان و ئاسوریەکان دوو میللەتی سامی بوون لێ ئاسوریەکان زۆر دڕندە بوون و پەلاماری هەموو میللەتێکیان دەدا جا ئەگەر لە نەتەوەی خۆشیان بوایە و بۆیان بکرایە بنبڕیان دەکرد. بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ بابلیەکان، کەیخەسرەو کچی خۆی، شازادە هەمیتیس، بۆ هاوسەری ده‌بەخشێت بە شازادە نەبوخوزنەسری دوهەم، کوڕی شا نەبۆپۆلاسەر.
لەشکری ماد بە پاڵپشتی هێزی هاوپەیمانانی هێرشێکی بەربڵاویان لە یەک کاتدا لە باکوور و باشوورەوە ده‌که‌نه‌ سەر ئاسوریەکان. لە ساڵی ٦١٢ پ.ز نینەڤای(موسڵی ئەمڕۆ) پایەتەختی ئاسوریەکانیان داگیرده‌که‌ن و ئاسوریەکان بنبڕ ده‌که‌ن. لەم جەنگەدا ماد و بابلیەکان کۆتاییان بە ئیمپڕاتۆری ئاسوریەکان ده‌هێنن و لە ڕەگ و ڕیشەیان دەرده‌هێنن. سەرلەشکر هارپاگۆس دەگێڕێتەوە کە ئەم هێرشە پێش لە دایک بوونی هارپاگۆس ده‌بێت بە ٣ ساڵ و شازادە ئەسیاگیش ئه‌و کاته‌ دوو ساڵ ده‌بێت.
دوای تێکشکاندن و نەمانی ئیمپڕاتۆری ئاسوری، هێزی هاوپەیمان ناوچەکەیان لە نێوان خۆیاندا دابەش ده‌که‌ن، مادەکان ڕۆژهەڵاتی ڕووباری هەلیاسیان ده‌خه‌نه‌ ژێر دەستی خۆیان وبابلیەکانیش ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆری ئاسوریان ده‌به‌ن بۆ خۆیان. دوای ئەوە ناوچەکە بۆ ماوەیەکی زۆر هێمن و ئاشتی ڕووی تێکرد.

چاوه‌ڕانی به‌شی سێهه‌م بن!

  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە