هەواڵێكی تر لەناو مەڵبەندی هەشتی راپەڕینەوە

Saturday, 25/07/2009, 12:00

1519 بینراوە


بەگوێرەی هەواڵێك كە لەسایتی كوردستانپۆست بڵاوبۆتەوە، ئاماژە بەنوسراوێكی مەكتەبی رێكخستنی یەكیەتی دەدات، كە هەموو ستافی مەڵبەند سزا دراون، لەبەرئەوەی كاتێك مام جەلال هاتۆتە رانیە خەڵك بێ رێزی پێكردووەو وە ئەندامانی یەكیەتی نەهاتون بۆ ئەوەی كۆببنەوە مام قسەیان بۆ بكات، بەڵێ راستە هۆی هایان بۆ مام جەلال كردوو تەنانەت قسەشیان پێ دەگوت.. بەڵام ئێمە قسەمان لەسەر ستافی مەڵبەند هەیە، ئەوانەی ستافی مەڵبەندن پڕن لە بوغزو كینەو شەڕی شەخسیودرۆو دەلەسەی عەشایەری لەناوچەكە، بۆ نمونە یەكێك لە كارگێرانی مەڵبەند بەناوی مامۆستا عمر قادر، كە مستەوای ئەندام كەرتێكی نیەو لای من بە فەراِش وەریناگرم، درۆو دەلەسەی دنیا نەماوە نەیكاتو تەنانەت بەقەدەر مێشوولەیەك شتی بۆ ئەم شارە نەكردووە، بەردەوام خەریكی تێك دانە، ئەو پیاوە هەر تایەفەكەیان بە دوو ڕوو بەناوبانگن، لای تۆ قسەیەك دەكەن، بەڵام هەر پشتت تێكردن ئەوا قسەیەكی ترت لەسەر دەكەن، كە دەتبینن ماچت دەكەنو مەدحت دەكەن بەڵام كە لایان رۆیشتی گاڵتەت پێ دەكەنو پێت پێ دەكەنن، مامۆستا عمر رێك ئەو خووە جوانەی خێزانەكەی خۆیان لەناو مەڵبەند مومارەسە دەكات، بۆیە ئەوەی لەوێیە باش دەیناسێت.. ئێستا ستافی مەڵبەند سزا دراون، بەڵام چاوەڕێ بن رۆژێك مەلەفیان بڵاو دەكەینەوە، ئەو كاتە بۆتان دەردەكەوێت ئەوانە چ خەڵكێكی پیسن لەو شارەو چیان كردووەو قسەی چۆنیان لەسەر خەڵك كردووە، چاوەڕێ بن با سیستەم بگۆڕێتو دەسەڵات چیتر بە دەست ئەوانەوە نەبێت، ئینجا بۆتان دەردەكەوێت ئەوانە چیان كردووە. ئەو رۆژە نزیك بۆتەوە ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە