تاوانەکان زۆرن، کە پارتیی و یەکێتیی دژی دۆست و دڵسۆزانی میللەتەکەمان ئەنجامیان داوە

Wednesday, 30/11/2011, 12:00

1627 بینراوە


نووسینێکم سەبارەت بە شەهیدکردنی خەمخۆری گەلەکەمان خاتو (لیزا شمیت) خوێندەوە، پێشەکی دەستی کاک قادر نادر و د. سالار باسیرە خۆش بێت کە ئەو باسەیان هروژاند من نووسەر نیم تەنها خوێنەرێکی ماڵپەری کوردستانپۆستی بوێرم. منیش باسێکم لایە سەبارەت بە تیرۆرکردنی دکتۆر فنسنت لەساڵی 1994 تیرۆریان کرد لەلایەن مخابەراتی ئەو کاتەی عێراق لە کەرکوک بەدەستی چەند خۆفرۆشێکی کورد بە سەرپەرشتی شێخ عەزیز ناوێک ئەو کاتە لەکەرکوک بو. ئەمانەش جێبەجێکاری بەرنامەکە بوو:
1.ڕەحمانە سور ناوی باوکی نازانم ماڵیان لە ئەڵایی بوو.
2.عەلادین کەریم سەعید ناسراو بە عەلادینی کەریمە زلە خەڵکی بەکرەجۆن
3.بەهادین کەریم سەعید ناسراو بە بەهادینی کریمە زلە خەڵکی بەکرەجۆ برای عەلادینە.
4.ڕزگار لەتیف ڕەشید ناسراو بە ڕزگاری سەید لەتیف بەئەسڵ خەڵکی جەبارین بە بنەماڵە تائێستاش پارتیین، بەڵام خۆیان لە چڵەکانەوە لە بەکرەجۆ دائەنیشن.

من زۆر وردەکاری نازانم بەڵام وەک شایەتحاڵێک کەمێک ئاگاداریی باسەکەم ڕۆژەکە نازانم، بەڵام لە ساڵی 1994 بوو ئەو کاتە دکتۆر فنست ڕێکخراوێکی دانا بوو بۆ ئەو کەسانەی کە دەست و قاچیان نەبوو لە سلێمانی دروستکردنی قاچی دەستکرد ئەو ڕۆژە دکتۆر بەڕێکەوت بەرەو شارۆچکەی دوکان لەگەڵ پاسەوانەکەی بە ناوی عومەر عەبدوڵا ئەحمەد ناسراو بە عومەر چوارباخی کە پێشمەرگەیەکی دێرینی ی.ن.ک بوو لە لای شارۆچکەی پیرەمەگرون ئەم چوارکەسە بۆیان دائەنیشن لەئەنجامیی گولەباران کردنیان دەست بەجێ دکتۆر شەهید ئەبێت و پاسەوانەکەشی بە خەستی برییندار ئەبێت و تائێستا لە ژیاندا ماوە. پاش ماوەیەک دەستەکەیان کەشف ئەبێت ڕەحمان و بەهادین و ڕزگار دەست گیر ئەکڕی، بەڵام عەلادین دەستگیر ناکڕیت هۆکارەکەی نازانم لەلایەن ئاسایشی سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێوبەری ئەوکاتی ئاسایشی ناوشار لە بەردەم دادوەر ددانیان نا بە تاوەنەکەیانا، پاشان لەلایەن دادگای سڵێمانی حوکمی ئیعدامیان بۆدەرچوو، داوا کرا بۆیان تەمیز کرێت ئەوکاتە تەمیز لە هەولێر بوو لەژێر دەسەڵاتی پارتی، لەبەر ئەوەی ڕەحمان پێشمەرگەی کۆنی یەکێتی بوو تەمیزی بۆهاتەوە بەهەمان حوکوم واتە ئیعدام، بەڵام ڕزگار و بەهادین واستەیان کرد خۆیان لەبنەماڵیەکی پارتی بوون حوکمەکەیان بۆ کردن بە هەتاهەتایی. پاش ماوەیەک ڕەحمانی کۆنە یەکێتی گوللە باران کرا و ئەو دوانەی تر لەبەر ئەوەی پارتیی بوون مانەوە تاساڵی 1996 لە 31 ئاب بەربوون، تا ئێستا ئازادن. ڕزگاریان ئێستا لە بەڕیوبەرایەتی نەوت دامەزراوە بەهادینیش هەر ڕۆژەو لەسەر پەتێکە، بەهادین و عەلادین پورزای موقودەم نەجمەدینە ئەو کەسەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەنفال کرد. ئەو ڕۆژە بەهادینی لەگەڵ بوو کە سوکایەتییەکی زۆری بەو قوتابییانە کرد، برایەکی بەهادین بەناوی فەرەیدون ژنێکی کوشت هەر لە بەکرەجۆ، پاش ماوەیەک گیران و بەدوایدا بەسوڵحی عەشایەری بەربوو. ئەم بنەماڵیە لە بەکرەجۆ دەستیان هەیە لە زۆر تاوانی تر ئەتوانن بەدواداچوونی بۆ بکەن بەتایبەت لە دزی و کوشتن لەگەڵ ئەوپەری ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست

ڕەوەند(خەمخۆرێک)
30.11.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە