کورد دره نگ حاڵی ده بێت !!!

Monday, 12/11/2012, 12:00

1655 بینراوە




ئه گه ر چی به نده له گه ڵ زۆرێ له تانه و ته شه رو گاڵته جاڕی پێ کردنه کانی ناحه زانی کوردا نیم ، که به نه فه سێکی قوڵی پڕ له ڕه قی شۆڤه نیستانه یانه وه ئاراسته ی نه ته وه ی کوردیان کردوه . وه لی به نده ، له گه ڵ ئه و پۆڵن کردنه م که ده ڵێن -- کوردان دره نگان به خه به ر دێنه وه . .
جیهانی عه ره بی ئه و جیهانه بوو ، که لێوان ڵێوه پڕه بوو ، له زووڵم و زۆرداری و بێی دادی و ناداد په روه ری کۆمه ڵاتی . سه پاندنی ئه م جیهانه له لایه ن چه ند بنه ماڵه یه که وه ، نه خشه کێشیو دیزاینی بۆ کێشرابوو . له بازنه ی ئه م بنه ماڵانه دا ، هه موو جمگه کانی ده سه ڵات له وڵاتدا ده رچوونی مه حالبوو، ئیدی حوکمه ت و ده سه ڵاتی دادوه ری و ئازادیه مه ده نیه کان و دیموکراسیه ت ، له لایه ن بنه ماڵه ی ، حاکمه وه ، چنگیان گیرکردبوو له قاقای بینی ، ئه وه ی نه فه سی ئازادی و دیموکراسی و دادپه روه ری و مافی به رابه ری بوون بوو بێت ، له گۆمه ڵگای عه ره بیدا خنکێننرابوو.
بنه ماڵه ی سه دام له عێراق و ئه سه د له سوریاو عه لی عبدالله ساڵح له یه مه ن وقه زافی له لیبیاو موباره ك له میسرو بن عه لی له تونس ، وڵاته که یانیان به شێوه یه ك ، به ڕێوه ده برد ، ئه وه ی سیمای شارستانیه ت بوونه له ئه و وڵاتانه دا ڕاماڵرابوو . ئه وه ی له ئه و وڵاتانه دا ئه بیبرا به ندینخان و جه لاده کانی موخابه رات و ئامن ده زگا داپڵۆسینه کانیان بوو ، ئه گه ر سه رنجێکی عێراقی کاتی سه دام بده یین ، ئه وه ، جگه له وێنه سه دام وعودی و قوسی و عه لی کیمیاو سه دام کامل و حسێن کامل و بارزان و وزبانه کان هیچ وێنه یه کی تر نه ئه بیندرا له هه یکه لی حوکم و قه راره سیاسی سیادیدا
بنه ماله ی سه دام هه موو کایه کانی ده سه ڵاتی عێراقیان له ئه رزه وه بیگره هه تا وه کوو ئاسمان قۆرخیان کردبوو بۆخۆیان . بنه ماڵه ی قه زافی و عه لی عبدالله وئه سدی ئه مڕۆیش ، به هه مان شێوه ی بنه ماڵه ی سه دام دیزاینی ڕژێمه که یان کێشا بوو ، له میسروتونسیشدا، ده سه ڵاته که یان به جل و به رگ و شێوه یه کی تر ئارایشیان کرد بوو به به ریدا، به ڵام ، له ناوه ڕۆکدا یه ک تووخم بوون له زووڵم و زۆرداری ده ستگرتن به سه ر قوتی میله تدا . هه وڵ و ته قه لا کانی ئه م بنه ماڵانه ، له وه دا قه تیسم کرا بووه ، ئه ویش به فرعه ونکردنی بنه ماڵه کانیان بوو، وایان ده زانی به هێزی عسکه ری ومخابه راتیه کانیان ، ده توانن ڕه وڕه وه ی پێشکه وتنی مرۆفیاتی وه ربچه رخێنه دواوه و ڕێگیری بکه ن ، له سنور به زادنه کانی ئه و دیمواکراس وئازادی و پێشکه وتنانه ی که جیهانی مرۆڤایه تی گرتۆته وه . مه حمه د بوعزیزی له گۆره بانێکی تونسدا به سووتانی خۆی وعه ره بانه ده سیه که ی ، توانی ئه و جیهانه لێوان لێو له زووڵم و زۆرداری و گه نده ڵییه عاله می عه ره بی بشڵقێنت و خه ڵك له خه و ڕاپه ڕێنێت و بیان خاته سه ر سکه ی گۆڕان و گۆڕانکاری له سیسته می حوکمڕانی و سه رنوگمکردنی ده سه ڵاتی موتڵقگه ری له جیهانی عه ره بی .
ئه و ڕاپه ڕینه جه ماوه ریانه ی که ڕوویاندا له وڵاتانی عه ره بی ، نه بوونه ده رسێ که عیبره تی لێی وه ربگرن ، بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی ڕایان بچه ڵکێنێت و ته ماشای ده رو ده رهاوساکانیان بکه ن و دیمه نه کانی ڕووخانی ڕژێمه دکتاتۆریه ته که ی تونس و لیبیاو میسرو یه مه ن ببێته په ندێك و وانه ی لێی وه رگرن و وه له و خه ونه ی دروستکردنی ده سه ڵاتی بنه ماڵه چێتیه دا ڕاپه ڕن ، که ساڵانێکه به باڵای ده سه ڵاتی بنه ماڵه که یاندا ئه یان بینین . ئه و ئالۆگۆڕانه ی وڵاتانی عه ره بی به خه به ریان بێنێته وه و بکه ونه ، خۆیان و ده ست بکه نه گۆڕانکاری کردن له ستراکتوری ده سه ڵاته قۆرخکراوه کان له ناو حوکمه ت و پرله مان و داوده زگا تنفیزی وقه زایه کانی هه رێم .
که چی بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی سه ره ڕای ئه و قڕانه ی ده سه ڵاتی بنه ماڵه گه ریی له وڵاتانی عه ره بی، زیاتر هه نگاوه کانی چڕترده که نه وه بۆ داسه پاندنی ده سه ڵاتی بنه ماڵه کانیان له حوکومه ت وداوده زگاکانی دا، ئه وه تا بنه ماله ی بارزانی سه رۆکی هه رێم و سه ڕۆکی حوکومه ت و به رپرسی ئاژانسی پاراستنی کوردستان وه به ده یان که سانی تری ئه م بنه ماڵه یه، کراونه ته خاوه نی پله وپایه و پۆست له ناو حوکومه ت و په رله مانی کوردستان و عێراقدا به هه مان شێوه یش تاڵه بانیش خۆی ژن و کورو ئامۆزاو برازاو خوشکه زاو که سانی تر بنه ماڵه که ی کردۆته خاوه ن پله و پایه له کوردستان به غدادا . .
ئه م دیارده ناشارستانییه بنه ماله ی بارزانی و تاڵه بانی ، نه ته وه ی کوردو خه باته ئازادیخوازه که ی ناشرین کردوه و بووه ته جێگای نیگه رانی ونا ئومێدی دۆستانی نه ته وه ی کوردو جێگای توانج و گاڵته جاڕی لای نه یارانی کورد . ئه وه ی لێره دا پێویسته بگوترێت هه تا وه کو ئه مڕۆکه ئه م دوو بنه ماڵه ی کوردستان نه ك د رەنگ حاڵی ده بن بەڵکو هه ر حاڵی نابن ئه وه تا قه ڵای بنه ماڵه دکتاتوریه کانی ناوچه که له به رده م ته وژمی توڕه ی شۆڕشگێرانی ڕاپه ڕیودا یه ك له دوای یه ك هه ره س دێنێت ، که چی ئه مان تازه به تازه کورو برازو بنه ماڵه کانیان پله و پایه کانیان به رزده که نه وه ، پۆستداریان ده که ن له حوکومه ت و پەرله مان و دام وده زگا فه رمیه کانی حوکومه تدا !!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە