ئۆپۆزسیۆن چاوەروانی چی دەکەن!!!

Friday, 01/02/2013, 12:00

1580 بینراوە






کۆمەلگای کوردوستان لەناوهەرچوارپارچەکەیدا لەپێش چەندین ساڵەوە شۆرشی کردووە وقوربانی زۆریداوە بۆ رزگاربوونی وگەشتنی بەئازادی وهێنانەدی دەوڵەتیکی سەربەخۆی کوردی بەلام لەبەرچەندین هۆکاری ناخۆیی وناوچەکە ودەولەتی کاریگەرەکانیان بەزۆری وکەمی نەیان هێشتووە شۆرشەکان سەرکەوتووبێت.
 بێگومان کوردوستانی سەربەعێراق یەکێک بووەلەوبەشانەی کەزیاترشۆرشی تیابەرپابووە بەلام هیچ ئەنجامێکی لەدواوەنەبووە هۆیەکەیشی بیبەرینەبووە لەهۆیانەی کەووتمان هەتادوای ئەوەی کە بەعس بەشەرکردنی لەگەل ئێران وداگیرکردنی کوێت بەم کردەوەسەربازیەی بارودۆخی سیاسی ئێراق لەناوەوەودەرەوە گۆرانکاری بەسەردابێت ورۆژگارێک بێتەئاراوە بەوەی شۆرشی کوردچووە خزمەتکردنی ئەو هێرشەی کەحکومەتی بەعسی لەناوبردوو گۆرەپانی عێراق بێ حکومەت کرد.
 بەم هۆیەوە ئەوەبوو کەباشوور کەوتەژێردەستی کۆنەپەرست وئاخوندەکانی ئێران وە بەشی سەروەیشی لەکۆتایداکەوتە ژێردەستی دووحیزبی بنەماڵە ئەوهەلومەرجەی هاتە ئاراوە بەگشتی لەئێراقدا ئەنجامی عەقل وکردەوەنەبوو بەلکوزرووفێکی رۆژگاردروستی کرد.
هەربۆیە بۆماوەی ٢٠سالە زیاترە لەم کوردوستانەدا تەنها دەستوورێک دانەنراوە کە بناغەونیشانەی حکومەتە بەلکوهەروەک میرنیشەکانی دوورگەی عەرب کەوتوونەتە دەرهێنانی سامانە سروشتیەکانی وئاودیودەکریت ولەبەرخاتری بزنزوچاوبەستی بالەخانەومارکێت دەکرێت لەئەنجامیداسەرەتا نارەزایەتی لەناوکۆمەلگادا لەملاوئەولابەرزبۆوە ودوایی لە 17شوبات بەکۆمەل نارەزایەتی بەرپابوو وە ئۆپۆزسیۆن لە 3حیزب دروست بوو کە یەکێکیان ماوەیەک ئەمبەروئەوبەری دەکردو ئەمیتریان لە دوورگەی عەرەبەوە کۆمەکی بۆدەهات و ئەویتریان لە رەحمی یەکێتی لەدایک بوو ئەمانە بۆماوەی 2سالە هەربە راگەیاندن وقسەوکۆبوونەوەی شاراوە کۆمەلگایان داپۆشیوە هیچ نارەزایەتێکیان بەکردارنەبووە کە لەوولاتان دەکرێت وە دووبنەمالەکەش کاتێک ئاووهەوای سیاسیان گرفتی دەبێت مێزیان بۆ دەرازێنەوە تاوەکو ئاووهەوای سیاسیان باش دەبێت کە هەموومانیش دەزانیین کە مانگەشەوسەرلەئێوارە دیارە ئیتر ئۆپۆزسیۆن گەرچاوەرێی زوروف ورۆژگارێکی وەک ئەمانی پیگەیاند ناکات بۆ بەکردەوە دەست بەکارنابێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە