نەوشێروان دەیەوێت ئەوروپا بگۆرێت

Friday, 22/07/2011, 12:00

1498 بینراوە


لەم رۆژانەدا كەناڵى گەلى كوردستان وێنەى نەوشێروان و قسەكانى دەدات و پاساو بۆ بەرپەرچ دانەوەى خۆپیشاندانەكان دەهێنێتەوە كە گوایە لە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیسپانیاش..... هەر وایە، هەروەها لە ماوەیەكیشدا وێنەى فاروق رەفیقى دەدا و دەنگى موعەمەر قەزافى دەخستە سەرى كە دیوت((دادر، دار، زانگە، زەنگە)) وەك و ئەوەى بڵبێ فاروق رەفیق سوپایەكى وەك و ئەوەى قەزافى هەبێت و بیەوێت كش لە یەكێتى و پارتى بكات. بۆیە باشتر وایە سەرپەرشتیارانى كەناڵى گەلى كوردستان ئەم پرسیارانە لە خۆیان بكەن:
ئایا لە دەوڵەتەكانى وەك ئەڵمانیا و بەریتانیاو ئیسپانیاو فەرەنسا... ئەم دیاردانە هەیە:
ـ ملیشیاتى حزبى.
ـ قۆرخ كردنى بازار لە لایەن حزبەوە.
ـ مانەوەى سكرتێرى حزب بۆ ماوەى (35) ساڵ.
ـ حزبى دەوڵەمەند و حكومەتى هەژار هەر وەك و ئەوەى لەم چەند ساڵەى دووایدا لە ناوچەكانى یەكێتى بە زەقى دەبینرا.
ـ دیوەخانانە برینەوە بۆ كۆمەڵێك سەرۆك عەشیرەت كە دەبوایە هەندێكیان باجیان بدایە نەك حكومەت پارە بداتە ئەوان، چونكە زۆربەیان كۆنتەرات چین و هەندێكیشیان كۆنە سەرۆك جاشى دەوڵەمەندن.
ـ خەڵك هەیە تاوانى قورسى لەسەر ئیسپات بووە كەچى لەجیاتى ئەوەى لە زیندان بێت پاش ئەو تاوانە بەرپرسیارێتى پێ دراوە.
ـ ئایا لەو دەوڵەتانە تەقە بە چەكى قورس لە خەڵكى خۆپیشاندەر دەكرێت وەك و بیكەیسى و كلاشینكۆف و..........
ـ هەموو سەرۆكى ئەو دەوڵەتانەى كە ئەو كەناڵە لاوازە بە نموونە دەیانهێنێتەوە موچەكەیان لە ساڵێكدا بە مانگێكى موچەى یاریزانێكى وەك و میسى یان كرستیانۆ رۆناڵدۆ ناگات هەروەها بە ملیۆنەها خاوەن كۆمپانیاو ژمێریارى بانكەكان و پاریًزەرو هونەرمەند و نوسەروو.... كەچى لە باشوورى كوردستان كەس لە خەڵكى خاوەن دەسەڵات و دەست و پێوەندەكانیان دەوڵەمەنتر نییە.
ـ كام حزب لە ئەو دەوڵەتانە بوجەى خەیاڵى لەپارەى ملەت دەبات و سەرەراى ئەوەش موچەى كادرەكانى دەخاتە سەر حكومەت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە