• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هۆشیار: نەهێنى تورە بوونى بەرزانى بەرانبەر مالیكى ئەمەیە

لە چەند مانگێكى پێش ئێستادا یەكێك لە كەناڵەكان لە مالكى پرسى بەرزانى رەخنەى لە دەسەڵاتى بەغداد گرتووە دەربارەى پرسێكى دیارى كراو، مالكى لە وەڵامدا وتى ((ئەو هەر وایە، قسە دەكات و پاشان تەلەفونم بۆ دەكات ئیعتزار دەهێنێتەوە))، ئەم وتەیەى مالیكى سوكایەتیەكى زۆر دەگەیەنێت، هەر لەوەیە ئەم وتەیە هۆكارى شەرى...

هۆشیار: ئەوەى ئێوە دەیكەن بۆ زندوكردنەوەى خێلگەرایى لە گۆرنانى خەونەكانى كوردە.

بۆ/ بەرهەم ساڵح، نێچیرڤان، كۆسرەت، هیرۆ ئەگەر كوردە بەراورد بكرێت بە نەتەوەكانى دیكە زۆر بە جێ ماوەو بۆ خۆیشى نەیتوانیوە خاوەن داهێنانى سود بەخش بێت، هەردەم گیرۆدەى دوو نەخۆشى كوشندە بووە، كە بونەتە رێگر لەبەردەم خەونەكانى كە گرنگترینیان بە دەوڵەتبوونە، كە ئەم دوو نەخۆشیەش یەكێكیان ئاینە كە هەردەم كورد...

هۆشیار: نەوشێروان دەیەوێت ئەوروپا بگۆرێت

لەم رۆژانەدا كەناڵى گەلى كوردستان وێنەى نەوشێروان و قسەكانى دەدات و پاساو بۆ بەرپەرچ دانەوەى خۆپیشاندانەكان دەهێنێتەوە كە گوایە لە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیاو ئیسپانیاش..... هەر وایە، هەروەها لە ماوەیەكیشدا وێنەى فاروق رەفیقى دەدا و دەنگى موعەمەر قەزافى دەخستە سەرى كە دیوت((دادر، دار، زانگە، زەنگە))...

هۆشیار: بۆ/ سەعدى ئەحمەد پیرە: یەكێتییەكەى جه‌لال تاله‌بانی هۆكارى سەرەكى نەهامەتییەكانى باشوورى كوردستانە

لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵى(ن. ر. ت) سەعدى ئەحمەد پیرە گلەیى لە رۆشنبیران دەكرد گوایە ئەوان بێ ویژدان بوون هەدەم خەتاكانیان پەنجا بە پەنجا بەسەر یەكێتى و پارتیدا دابەش كردووە، ئەو قسەى سەعدى راستە، بەڵى رۆشنبیران دەبوایە هەر زوو سنورێكیان بۆ بەرەلایى یەكێتى دابنایە تا كار بەم رەوشەى باشوورى كوردستان...

هۆشیار: مەسعود بە دوربینێكى گەورە چاودێرى تاڵەبانى دەكات

لەوەیە خەڵك هەبێت وەك و ئۆپۆزسیۆنێك مامەڵە لە گەڵ رووداوەكان بكات، هەشە وەك و لایەنگرى دەسەڵات، هەچەندە من ئەوە ناشارمەوە پێم وایە مانەوەى كۆمەڵێك دەموچاو بۆ ماوەیەكى درێژ لە دەسەڵاتدا شتێكى خراپەو دەبێتە هۆى ئەوەى دەسەڵات بگەنێت و توشى چەق بەستن بێت، بەڵام لە گەڵ ئەمەشدا من زۆر جار خۆم وەك و چاودێرێك...

هۆشیار: نامەیەك بۆ مەسرور، نێچیر، قوباد، پاڤێڵ كەس و كارى دیكەى هەردوو بنه‌ماڵە

ئێوە ئەوە بیست ساڵە سامانى ئەم وڵاتە بە تاڵان دەبەن، ئیرهابى خەڵكى ئەم وڵاتە دەكەن، نابینن كوڕەكانى سەدام و خێزانى بن على و كوڕى مبارك ئەنجامى بە چى گەیشت، ئەگەر هەستى نەتەوەیى و ئینسانیتان نەماوە ئەوە بابەتێكە بەڵام دەبێت دەست لە كارى ئەمنى ئەم وڵاتەو ئابوورى ئەم وڵاتە هەڵگرن، ئەمڕۆ دەستى پێبكەن لەسبەى...

هۆشیار: فازل میرانى دانى بەوەدا نا كە ئەوان حكومەت نین لە سلێمانى و سەرۆكەكەى بە درۆ دەخاتەوە

لەسەرەتادا ئەوە دەڵێم بیرتەسكى هەردوو بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرزانى و دارو دەستە جاهل و هەمەجەكانى دەوروبەریان لەوە كەمترن بتوانن هیچ چاكسازییەك بكەن، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەو بەهارەى بۆ كۆمەڵێك...

هۆشیار: لەمەو دوا بۆ ئیهانەكردنى سەركردەكانى كورد با لە خۆپیشاندانەكاندا وێنەى غاندى و جۆرج واشنتۆن و ماندێلا بەرزبكرێتەوە.

هەرچەندە سەر دێنم و دەیبەم قەت لەمە تێناگەم چۆن دەبێت سەركردەكانى ملەتێكى هەرە چەوساوەى سەر ئەم گۆى زەمینە بێ پشت و پەنایە ئاوا ڕەفتار بكەن، ملەتێك كە بە قەدەر لە باشوورى كوردستان لە دەم ئەژدەها كەوتە خوارەوەو بە زندویى ماوەتەوە و لەم چەند ساڵەدا نیمچە سەربەخۆییەكى بۆ ڕێك كەوتووە. ئەوەتا لە جیاتى ئەوەى...

هۆشیار: یەكێتى و پارتى دەیانەوێت بە نانەوەى ئاژاوە لە نێوانیاندا گۆڕان لاواز بكەن

لە سەرەتاى ڕاپەڕینەوە ئەو كاتە وەك و هەر گەنجێكى باشوورى كوردستان بە دروشمە بریق و باقەكانى جەلال و جەلالیەكان خەڵەتابووین، وامان دەزانى هۆى گیروگرفتەكان پارتین، پاش ئەوەى شەڕى ناوخۆ هەڵگیرساو هەولێرو سلێمانى كەوتنە دەست یەكێتى، دەركەوت یەكێتى هێزێكى زۆر هەمەجى و بێ سەروبەرو بێ بەرنامەیە، كە گەیشتینە...

هۆشیار: ملیشیا هەمەجیەكەى جه‌لال لە عێراقدا یەكەمى هێناوە

كورد ملەتێكى چل ملیۆنى تا ئێستا خاوەن هیچ نییە. بۆ؟ لەبەر ئەوەى سەركردەى وەك جه‌لال و ملێشیاى وەك جەماعەتەكەى جه‌لالییه‌کانی هەیە، لەكاتێكدا پاش ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان، ئەگەر لەمنداڵێكى كوردیش بپرسێت رات چییە بەم ئەنجامە، پێت دەڵێت كورد لە لیستى دووەمەوە بووە بە چوارەم و لە كەركەك وەزع باش...

هۆشیار: كوردستان پێویستى بە شۆڕشێكە دژى مەلا خرف و جاش فیكرەكان.

ئەمڕۆ ئەو تەوژمە ژنگن و بێ كەڵكەى جیهانى عەربى گرتووەتەوە كە بریتییە بەلاوەنانى هەموو زانستەكان و هەر جۆرە دیالۆكێك جگە لە باسى دایك عەباس نەبێت، كوردستانیشى داپۆشیوە، دەچیتە هەر مەجلسێك ئەگەر لە كەسێَكى جیۆلۆجى ببپرسى بیرێكى ئیرتوازى لە فلان ناوچە بە چەند مەتر دەگاتە ئاوو لە باتى وەڵامەدانەوە بە شێوەیەكى...

هۆشیار: لە شێخ حمید تاڵەبانییەوە بۆ جەلال تاڵەبانى ومێژویەكى خۆپەرستانە.

ئێمە پێویست ناكات فرە باسى شێخ حمید تاڵەبانى بكەین چونكە موكەرەِم تاڵەبانى خزمى لە نوسینەكانیدا زۆر بە مرۆڤێكى دڵ ڕەق و دڕندە باسى كردووە، ئیتر ئەو كەسەى دەیەوێت مێژووى ئەو پیاوە بزانێت ئەوە دەتوانێت نوسینەكانى موكەڕەم بخوێنێتەوە، بەڵام كاتێك باسى دڕندەى شیح حمید دەكرێت تەنانەت هەندێك كەس دەڵێن ئەگەر...

هۆشیار: نەوشێروان حەقیەتى ئەگەر گاڵتەى بە بیروڕاكانى كۆسرەت هاتبێ.

وەك و باس دەكرێت دەڵێن تاڵەبانى لە پلینێۆمدا وتوویەتى نەوشێروان گاڵتەى هاتووە بەو بیروڕایانەى كۆسرەت دەریبڕیووە، بێ گومان هەموو كەسێك لە ئێمە لەوەیە نەتوانین پێزانینمان نەبێت بۆ ئەو كەسانەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان قوربانییان بە ژیانى تایبەتى خۆیان دابێت بۆ ڕزگاركردنى گەلەكەیان، بەڵام دەوڵەتداریش بە كەسانێك...