دواى 20ساڵ ئیمڕۆ جارێكى تر ڕانیە ڕاپەڕی.... بەرهەم ساڵح بەقاجاغى هاتە ڕانیە ...ڕانیە جاشەكان سزادەدات

Saturday, 05/03/2011, 12:00

1549 بینراوە


چەند ڕۆژ پێش ساڵیادى پێنجى ئادارى كەدەكاتە ڕۆژى ڕاپەڕینە مەزنەكەى خەڵكى ڕانیە لەبەیاننامەیەكدا سەرجەم خەڵكى شارەكە هۆشداریان دایە دەسەڵاتى گەندەڵ و مافیا كەڕێگە بەخۆیان نەدەن بۆ بەشدارى كردن لەم یادە سەردانى سنورەكە بكەن چونكە چیتر خەڵكى ڕانیە سیقە بەدرۆكانیان ناكات و خۆیان یادى ڕاپەڕین دەكەنەوە بەڵام دەسەڵاتى شەرمەزار زۆر لەوە ڕیسواتربوو كەگوێ لەم هەڕەشە بگرێت و بەبێ ئەوەى ڕێزیش لەخۆى بگرێت هاتە شارەكە بەڵام چۆن هاتنێك،
بەرهەم ساڵح بەقاچاغى هاتە ڕانیە!!!
بڕیاربوو بەرەبەیانى ئیمڕۆ بەشێوەیەكى جەماوەرى بەرفراوان بەرهەم ساڵح سەرۆك وەزیرە ئیفلیجەكە بێتە شارەكە بەڵام بەگوێرەى دوا زانیارى بەرهەم ساڵح لەئێوارەى دوێنێوە هاتۆتە شارەكە و لەماڵى گەورە جاش و خوێن خۆرى ڕانیە بووە كەئەویش(ئاكۆى عباس أغا)یە و بەرەبەیانى ڕۆژى 5-3-2011ش بەدەیان هەزار پۆلیس و ئاسایش لەدوكانەوە تادەروازەى شارى ڕانیە بڵاوەیان پێكرابوو و دواتریش بەبێ ئەوەى بەرهەم ساڵم بەسنورەكەدا تێبپەڕێت كۆتایى بەئەركەكەیان هات لەڕاستیدا مانەوە لەماڵى ئەم جاشە خائینە ئەوەمان پێدەڵێت كەهیچ جیاوازییەك بەدى ناكرێت لەنێوان دەسەڵاتى مافیا و بەعسى ڕووخاو لەبەرئەوە پێویستە و زۆریش گرینگە و ئەركێكى شەرعیە كەخەڵكى ڕاپەڕیوى شارى ڕانیە كەئێستا لەبەردەم باخى گشتى شارەكەن كەناویان ناوە مەیدانى ئازادى ئەم جاشە خائینە ڕیسوا بكەن و خەڵكى ووشیاربكەنەوە لەپلانى ئەم جاشە و هۆشدارى پێبدەن كەئەگەر داواى لێبوردن نەكات ئەوا دەبێت هەرچى زووتر شارەكە چۆل بكات چونكە خەڵكى ڕاپەڕیوى 5-3-2011 ڕێگەیان نەدا بەرهەم ساڵح بەئاسودەیى بێتە شارەكە و بگەڕێتەوە ئەى چۆن ڕێگە دەدەن جاش و خائینێكى وا لەشارەكە بەكەیفى خۆى پلان لەدژى خەڵكى شارەكە بگێڕێت لەبەرئەوە دەبێت ئەم جاشە ووشیاربێتەوە بەپەلە داواى لێبوردن لەخەڵكى شارەكە بكات،
قەزاى دوكان خۆى بۆ ڕەجم كردنى بەرهەم ساڵح ئامادەكردبوو.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا هەواڵى ئەوە بڵاوكرایەوە كەبەرهەم ساڵح بۆ بەشدارى لە5-3-2011 سەردانى شارى ڕانیە دەكات خەڵكى قەزاى دوكان وێڕاى خۆپیشاندان خۆیان بۆ ڕەجم كردنى بەرهەم ساڵح ئامادەكردبوو بەڵام سەرەڕاى ئەوەى ئاسایش تەقەى لەخۆپیشاندەران كرد بەرهەم ساڵح بەناوچەكەدا تێپەڕنەبوو سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراویش ڕایدەگەیەنێت كەهاتنەكەى لەكەش و هەوایەكى ئەمنى توندوتۆڵدا بووە و بەشێوەیەك كەتائێستاش نازانرێت ناوبراو بەكوێدا تێپەڕبووە چونكە هەندێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كەئێوارەى پێشتر و بەشێوەیەكى ئاسایى هاتۆتە شارى ڕانیە و سەرچاوەى تریش باس لەوە دەكەن كەناوبراو لەڕێگەى ناوچەى مەرگەوە خۆى گەیاندۆتە شارى ڕانیە و لەڕێگەى دۆڵى شاورێ چۆتە زینى وەرتێ لەوێوەوە گەڕاوەتەوە هەولێر هەرچۆن بێت هاتنەكەى ئەگەر ئاشكرابێت یا نهێنى ئەوا هیچ لەو ڕاپەڕینەى ئەمڕۆى هاوڵاتیانى شارى ڕانیە كەمناكاتەوە كەڕێگەیان نەدا ناوبراو بەدەروازەى شاردا تێبپەڕێت و بەچەندین دروشمى جۆراوجۆر ناوبراویان لەوە ڕیسواتركرد كەئێستا ڕیسوابووە،
دواجار دەبێت ئەوەى گرینگە بۆ خەڵكى خرۆشاوى شارى ڕانیە پلانى خائینانى شارەكەیان بیرنەچێت و لەكاتى بەرفراوانبوونى ڕاپەڕینەكە لەزووترین كاتدا گەورە جاش و خائین(ئاكۆى عباس أغا و على حمە وسو و حمە وەتمان) بەسزاى گەل بگەیەنن چونكە دژایەتیكردنیان بۆ گەلەگەیان سەلماندنى كەئەو جاش و خائینانە دەبێت سزابدرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە