ئایا سەرنووسەرانى (لڤین، ئاوێنە و هاوڵاتى) بوونەتە هاوپەیمانى مەسعود بەرزانى؟

Thursday, 03/02/2011, 12:00

1344 بینراوە




(هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین سانسۆرى بڵاوكردنەوەى سزادانى نوسەرو ڕۆژنامەنووسێكى سایتى كوردستانپۆست دەكەن).
پێشتر هەواڵێك بڵاوبوویەوە كە ئەحمەد میرە بە نهێنى سەردانى نێچیر بەرزانى كردووە,بەڵام ئەحمەد میرە ئینكارى دەكرد كە ئەو كارەى نەكردووە,بەڵام ئەسڵى كێشەكە ئەوە نییە سەردانى كردووە یان سەردانى نەكردووە بەڵكو ئەسڵى مەسەلەكە ئەوەیە، كە ئایا ڕێكەوتنى ژێربەژێرى نەكراوە لە نێوان (ئەحمەد میرە، شوان محمد، كەمال ڕەووف) سەرنوسەرانى (لڤین و ئاوێنە و هاوڵاتى) چونكە قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە ئەحمەد میرە بە نوێنەرایەتى لڤین و هاوڵاتى و ئاوێنە و نێچیر بەرزانى بە نوێنەرایەتى پارتى و مەسعود بەرزانى ڕێكەوتنێك كراوە، كە هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین بە هیچ شێوەیەك قسە لەسەر كارەخراپەكانى ئەندامانى بنەماڵەى بەرزانى و بنەماڵەى تاڵەبانى نەكەن له‌ كاتە هەستیارەكاندا ئەو بەڵگەنامە گرنگانەى لەلایانە بڵاوى نەكەنەوە لەبەرامبەر ئەمەدا پارتى و مەسعود بەرزانى سكاڵاكانیان بكشێننەوە؟ خۆ ئەگەر بابەتەكانى هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین تەماشا بكەین و سەیرى هەواڵى سایتەكانیان بكەین ئەو ڕاستیە دەزانین، كە بۆنى ئەو ڕێكەوتنە نهێنیەى لێدێت.

بەڵگەیەكى زۆر گرنگ:
لەسەر دەعوایەكى مەسعود بەرزانى و لقى 12ى پارتى نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە سایتى كوردستانپۆست (www.kurdistanpost) ناسح عبدالرحیم بە یاسای بەعس و بە مادەى 433/ا یاسای سزادانى عێراقى سزا دراو ئەگەر چى 6 مانگ پێشتر، كە هەمان دۆسیە بە یاسایی ڕۆژنامەنووسى دەعواكەى بردبووە و بێتاوان دەرچووبوو، بەڵام بەهۆى دەستتێوەردانى دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى مادەكەى بۆ گۆڕدرا بۆیە بە دۆڕاندیان دا، لەبەرامبەریشدا مەسعود بەرزانى داواى 500 ملیۆن دینار دەكات وەك قەرەبوو  ئەم هەواڵە گەیشتووەتە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین، بەڵام هیچ شوێنێكیان ئامادە نەبوون بڵاوى بكەنەوە. ئەگەر وانییە با وەڵام بدەنەوە، ئێمە بە بەڵگەوە لەلامانە ئەحمەد میرە و هێمن باقر سەرنووسەر و جێگیرى سەرنووسەرى لڤین هەردووكیان بە تەلەفون هەوڵەكەیان پێڕاگەنراوە و بەڵێنیشیان داوە، كە بڵاوى بكەنەوە، ئێمە لێرەدا بەم دوو بەناو خەمخۆرەى میدیاى ئازاد دەڵین، ئەگەر ڕێگەوتنى نهێنیتان لەگەڵ پارتى و مەسعود بەرزانى نییە بۆ بڵاوتان نەكردەوە.

كەمال ڕەئوف و لێپرسراوى سایتى هاوڵاتى:
ئەم دوو دەست ڕۆیشتوەى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ئاگاداركراونەتەوە لە هەوڵەكە لەلایەن پەیامنێرەكەى هەڵەبجەیانەوە (ئەنوەر عەرەب) هەواڵەكەیان بۆ نێردراوە، بەڵام سانسۆرى هەواڵەیان كردووە، بە پێى ئەو زانیارەى پێمان گەیشتووە ئەو هەواڵەى، کە لە ڕۆژنامەى چەتر بڵاوبووەتەوە بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى و سایتى هاوڵاتى نێردراوە، بەڵام هاوڵاتى سانسۆرى هەواڵەكەى كرد و ڕێگەى بڵاوكردنەوەى ئەو هەواڵەى نەداوە، ئێمە لە كەمال ڕەئوف و بەرپرسى سایتى هاوڵاتى دەپرسین ئەگەر ڕێكەوتنى نهێنیتان لەگەڵ مەسعود بەرزانى نییە بۆ ئەو هەواڵە گرنگەتان سانسۆر كرد؟ بێگومان ناتوانن وەڵاممان بدەنەوە، چونكە بەڵگەكان حاشا هەڵنەگرن (ناسح عبدالرحیم ئەنوەر عەرەب و جیهاد جلال شایەتى ئەو سانسۆرە و ئەو ناحەقیەن، كە لەبەرامبەر ڕۆژنامەنووسێكى ئازاد كردتان.

ڕۆژنامەى ئاوێنە و شوان محمد
بە پێى ئەو زانیاریانەى، كە بە دەست گه‌یشتووە ڕۆژنامەى ئاوێنە و شوان محمد سەرنووسەرى ئاگادارى ئەو هەواڵە بوون، بەڵام خۆیانیان لێلاداوە.
ماوەتەوە بلێین هۆكارێكى گرنگتر ئەوەیە، كە هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین دژایەتى سایتى كوردستانپۆست دەكەن لە دواى بڵاوكردنەوەى ئەو هەواڵەو نووسینانە لەسەر سەرنووسەر و ئەو 3 دەزگایە لە سایتى كوردستانپۆست بڵاو بوونەتەوە بووەتە هۆكارى توڕەبوونى ئەو 3 دەزگا ڕۆژنامەییە و ئامادە نین ئەو هەواڵە بڵاو بكەنەوە، كە كاتێك ڕۆژنامەنووسێكى سایتى كوردستانپۆست سزا دەدرێت.

ئەوەى ماوەتە ئەوەیە بیڵین ئەگەر ئەمانە ڕابەرایەتى میدیاى ئازاد بكەن لە ڕۆژنامەى ئاسۆ كە زمانحالى دكتۆر بەرهەمە و یەكەم میدیابوو، كە بڵاوى كردەوە دواى ئەویش ڕۆژنامەى چەتر، بەڵام هاوڵاتى و ئاوێنە و لڤین سانسۆرى دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە