ملازم محسینه کانی ئاسایشی سلێمانی ،

Saturday, 04/09/2010, 12:00

2497 بینراوە


نوسینی بابه تێکی وا له ناو خودی شاری سلێمانیدا بۆ من کارێکی زۆر زه حمه ت بوو چونکه ئه مانه وه کو سه گوو گورگ وان هه ر کاتێک بیانه وه ێت مه نا عه تیان نیه زورترین بودجه دابین بکه ن بۆ دۆزینه وه ی که سانی راست بێژ و ره خنه گر له ده ز گاکانی حیزب و حکومه ت ئه توانن به ئاسان ترین شێوه و له ڕۆژی روندا ئاودیوی ژووره تاریکه کانی ئاسایشی سلێمانی و سجنه نهێنێکه ی قه ڵاچوالانی بکه ن یان وه کوو هه مان کاری پاراستنی هه ولێر له به رده م زانکۆیه کدا بی فرێنن و له ده ره وه هه رێمه بنه ماڵه گه ریه که یان شه هیدمان بکه ن وه کوو کاک سه رده شت عوسمان ، گه ر ئه وه ش نه که ن خۆ ئه توانن له به رده رگای ماڵه که ی خۆمدا له به ختیاری ساردم بکه نه وه به فیشه ک وه کو شه هید سۆرای مامه حه مه..، به ڵام له راستیدا له ئاست زووڵمی ده زگا به ناو ئه منیه کانی حکومه ت هیچ شتێک نامان ترسێنێت و ئه وه ی هه مانه و نیمانه قه ڵه مه ، له ئێمه قه ڵه م ، و ، وشه له ئێوه ش زووڵم و تۆقاندن و فیشه ک و تیرۆر کردن ،!!!



زیاتر سه رتان نا ئێشێنم و راسته و خۆ ده ‌چمه ناو بابه ته که م .

له یه که م رۆژی ره مه زانی ئه م ساڵدا گه ر هه ڵه نه بم 11\ئاب ئه کات ، هێزه دڕنده و زاڵمه کانی ئاسایشی سلێمانی له سه ر جاده ی به ختیاری له به ر ده م سه نته ری گه نجان مه فره زه یه کیان دانابوو به حساب بۆ پشکنین و لێ کردنه وه ی جامی تاریکی ئه و ئۆتۆمبێلانه یه که مۆڵه تی جام ڕه ش کردنیان نیه یان ئه و که سانه ی بێ مۆڵه ‌ت چه ک هه ڵده گرن ، سوره ی به ر له شکری ئه م مه فره زه یه ماستاو چیه که ی وه ستا حه سه ن بوو به ناوی (راید ئه سکه نده ر) یان (ئه سکه نده ره چاو شین) ئه سکه نده ره پشیله چاوی شی پێ ئه لێن) ببورن ئه مانه نازناوی ئه و که سه یه که من وه کو زانیاری توانیم کۆیان بکه مه وه بۆ ئه مبابه ته له ناو خودی یاسایشه وه ، من خۆم له و به ر مه فره زه که وه ستابووم و ته واو له نزیکه وه ئاگاداری ئه و مه فره زه یه بووم تا رۆشتنیان له و شوێنه ، زۆر حاڵه ت روویدا . له وانه ئۆتۆمبیلێکی جۆری بی ئێم ره نگی شین که جامه کانی ره ش بوو هاته ناویان و پۆلیسێک کێشای به سه ر سندوقه که یدا و زۆر ناشرین وه ستاندی و به سایه قی ئۆتۆمبێله که ی وتت ، (ئه رێ به شه ر له گه ڵ تۆ مه بۆسته) شۆفێری بی ئێمه که ش دابه زی و وتی حه یوان تۆ من ناناسیت ؟ من خۆم ئاسایشم له هۆبه ی ڕامیاریم . ئینجا ڕووی ده می کرده ئه سکه نده ر و به تووڕه ی وتی (ئه رێ کاک ئه سکه نده ر تۆززێک به شه ر بن ئا وا مه کێشن به سایه ره که مدا ، نوری محه مه دی باوکی وه ستا حه سه ن وا بکات لێی قبوڵ ناکه م خۆ ئه م خه ڵکه عه بدی ئێوه نیه . ئه وا من خۆم ئاسایشم و ئه مجاره قبوڵم کرد ئه ی هه ر ئاوا ته عامول له گه ل خه ڵکی مه ده نیدا ئه که ن ؟؟ واڵڵا دیاره ئه وه پیشه ی هه میشه یتانه بۆیه پاشه ڵ و حاڵمان وا جوانه)... ئیتر وه لحا ڵ گه یشته قسه ی ناشرین ووتن به یه کتری به س نه مزانی ئه و که سی ناوی چی بوو که ئه سکه نده ر زیڕه ی لێ کردن ، دواتر ئه سکه نده ر پێی وت باشه من به ناوی ئه و پۆلیسه شه وه داوای لێبووردن ئه که م ، ئه و براده ره هێنده داخ له دڵ بوو وتی ئه سکه ندار وانا بێت یان ئه خلاقه ناشرینه که تان نه نواندایه یان که نواندیشتان داوای لێ بوردن مه که ن ، گه ر شتێکتان ڵه گه ڵما هه یه با بیکه ین به شه ڕ ڵێڕا هه ردووکمان به كلاشینکۆف تا یه کێکمان ئه تۆپین به ڵام شتی حیز فورسه تانه مه که ن له گه ڵمدا منیش خۆم ته سلیم نه کردۆته وه و جاش نه بووم و پیاوی رژیم نه بووم و خۆشی و ناخۆشی ئه م وڵاته م دیووه و خاوه نی شه هیدم و منه م به که سه نیه ،،،)، وه ڵا ئه و دوو براده ره ی ئاسایش خه ڵکی مه ده نی که وته به ینیانه وه و سوڵحیان کردن شه ڕ نه که ن ،،



له حاڵه تێکی تردا ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری لاند کرۆزه ر (مۆنیکا) 2 گه نجی تیا بوون ده مانچه یان پێ بوو هه وێیان پێ نه بوو ، ئه سکه نده ر وتی بۆ هه وێتان پێنیه ، یه کیک له و 2 گه نجه وتی وه لا بیرم چووه و ئێمه سایاق و خاڵۆزای (حامیدی حاجی خالیییییین) ئه سکه نده ر وتی که ی فی خۆتانه من هه وێم ئه وێت کێن و کێ نین موشکیله ی حامیده . کو ڕیکیان دابه زی وتی کاک ئه سکه نده ر ئێمه هه وێمان هه یه و ماڵمان 3 کۆڵان له سه ره وه یه ئه توانین بۆت بهێنین یه کێکمان ئه ڕوات 5 ده قه ی پێ ناچێت ، با ده مانچه که به خۆت بێت تا بۆت ئه هێنین ، وڵا ئه سکه نده ر وتی چاوتان ده ر ئه هات ، خوا ئه زانێت له کام لادێوه هاتوونه ته سلێمانی و یه کێکیان وتی کاکه جوان قسه بکه ، وه ڵا ئه سکه نده ر وتی قۆنه ره ئه خه مه ده می خۆت و ئه وه ش که خوێڕی کردوونه ته ئه م شاره وه (مه به ستی حامید بوو) خۆ ئیمه مناڵ و مه زمه پۆلیسه کانی فریا که وتنی 104 نین ده ممان لێ بکه نه وه به شه ره فم به شه ق ئه تان به م زیاتر قسه بکه ن . کوڕه که له ترسی شه خسێتی خۆی که ئه سکه نده ر لێی نه دا خه ڵک وه ستابوو له و ناوه وتی به سه رچاو کاک ئه سکه نده ر . ئینجا ئه سکه نده ر وتی ها ئه وه ده مان چه که ته ملت بشکێنه و خۆتان به که سه وه با نه یه ن هه وێیتان پێ نه بێت ئه مجاره کوری به ڕیز مام جه لال بن به شه ق ئه تان به م بۆ دایره . به کاک حامید یش بڵین ئه سکه نده ری ئاسایش گرتینی و له به ر ئه وه ی هه وێمان پێ نه بوو خه ریبی پۆرتمان بشکێنێت . کوڕه کان به س بۆ ئه وه ی بڕۆن سواری ئۆتۆمبێله که یان بوون و تیان به سه ر به ڕێز گیان. به کوردێکه ی له رێگه ی ئه م دوو گه نجه وه په یامی ئاسایشی بۆ حامید نارد و پێی ڕاگه یاند که یاسایش حسابت بۆ ناکات و (ی.ن.ک) لێت بێ منه ته ،،
له حاڵه تێکی تردا ، ئه سکه نده ر سوکایه تی به چه ند گۆڕان خوازێک کرد .ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا یان پێبوو . داوای هه وێی کرد و وتی ئیشتنان چیه یه کیکیان ناوی سامان بوو ، وتی کاسبین . ئه سکه نده ر وتی له کوێ ؟ داماوه به سه ئه وه نه وتی گه ڕه کی ئاشتی نزیک گرده که دوکانی فیته ریم هه یه ، ئه سکه نده ر وتی به تاکید گۆڕانیشن ماده م که وتوونه ته ئه و ناوه ،. کابراش به سه ئه وه نده ی وتی به ڵی ‌‌قوربانگیان وابزانم سه کۆی ئازاد خۆتان داتان ناواو خه ڵک ئازاده هه ر شتێک بێت ، ئه سکه نده ر یه ک سه ر وتی به ڵام ئه وه ی گۆڕان کردوو ێتی به ره ڵا ییه نه ک گۆڕان . ئیتر ئه و سه ر ده مه ڕۆشت بڵێین هه ڵ ‌بژاردنه و هه ێمی کوردستان پڕه له سوحو فی و وه فدی ئه مریکی . به خوا پشتی ئه وه ئه شکێنین ده م بکاته وه گۆران نازانن ئازدی چیه هه موو شتێک به ئازادی ئه زانن . ده فه رموو برۆ له م ناوه مه وه ستن ،
له زۆر حاڵه تی تردا کتابی جامی ڕه شی (ئه ندام لقێکی پارتی دڕاند که ئۆتۆمبیلیکی مۆنیکای پێبوو جامه ڕه شه کانی پێ لی کرده وه و وتی ناخوات خۆ ئێره دهۆک نیه ئه مه سلێمانیه یان حسابی بۆ نووسراوی ده ستی به رێوبه ری هاتوو چۆی سلیمانی ، عه مید ئاراس نه کرد و نووسراوی ئه ویشی دڕاند و ووتی ناخوات لای ئێمه ، له هه مان کاتدا سوکایه تی به گه نجێکی کاسب کرد و وتی جامه کانت بۆ مێبازی و ئافره ت بردن بۆ ده شت و ده ر ڕه ش کردووه ، ((((من نازانم ئه ی مسووله کان بۆ جام ڕه ش ده که ن ؟؟))))



ئه مه به چاوی خۆم بینیم و بیستم ئه م کارانه ی ئاسایشی سلێـمانی به شایه تی خوای گه و ره و ئه م مانگی ره مه زانه و چه نده ها که س که ئاگادار بوون .، من نازانم ئه م سه گوو گوورگانه ی وه ستا حه ‌سه ن و حاکم قادر حه مه جان . بۆ وا له م خه ڵکه ده که ن ؟؟ تاکه ی خه ڵکی شاره قاره مانه که ی سلێمانی ئه م سووکایه تیانه له م چڵکاو خۆره کانه ی حیزب قبول ده کات ؟؟

سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە