ئەوەى لەپشتیوان سادق دیتم لە هیچ بەرپرسێكى تر نەمدیوە ؟

Tuesday, 02/02/2010, 12:00

1128 بینراوە


من لێرەوە بە پشتوان سادق دەڵێم تكایە با دەس لەسەر ئەو كارە ناشیرنە هەڵبگێت و بۆیە ئەمەش لەكوردستان پۆست دەنوسم چونكە دڵنیام  لەمیانى ئەو سایتەوە ئەو پەیامەى منى پێ دەگات بەراستى من زۆر دڵنیام كەئەو بابەتانەى دژ بە پشتیوان سادق و كارگێرانى لق دەنوسرێت  هەمووى بۆ خۆیەتى و تاخۆى پێ ئیبراز بكات ناوى بكەوێتە ناو ناوان و خۆى بكاتە موزوع من زۆر ێزى لێ دەگرم وەك بەرپرسى خۆم بەڵام  ئاگادارى دەكەمەوە كە جارێكى تر ناوى من بەو شێوە ناشرینە بڵاو نەكاتەوە چونكە ئێمەش خاوەن كەرامەتى خۆمانین ئەم قسانەش لەسەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراوى خۆى واتا باوەر پێكراوى پشتوان سادقەو بەرپرسى مەكتەبى خۆیەتى ، باسى ئەوەى كرد كەسەرجەم ئەو بڵاوكراوەى كۆتاى لە ماڵپەرێک بڵاو كراوەتەوە كاك پشتیوان بووە هەر ئەویش ناوى ئەو كۆمەڵە بەرپرسانەى نویسوە ناوى خۆشى تیا كردووە تا بڵى ناحەزم زۆرە و لەیەكى تریش كەسایەتى ئەو كۆمەڵە بەرپرسانە لەناو بات و كۆبونەوەى  لق بكات و ئیتیهام و سوكایەتى بە كادیرانى لق بكات بڵى كێ ئەو بابەتانە بڵاو دەكاتەوە و ئەو دەستە لە ناو لقى دووە  ۆیە من لێرەوە پێ دەڵێم : بەرێز كاك پشتیوان من و هەڤاڵانى من زانیومانە تۆ ئەو بابەتە ئاخیرت لەسەر ناوى بەرپرسەكان لە سایتێک بڵاو كردۆتەوە تكادەكەم خۆت بەكارى حزبییەوە خەریك بكە نەك كارى ڕاگەیاندن من وەك كارگێرێكى لقى دوو زۆر نیگەران و خەمناكم كە بەرپرسەكەم ئەو كارە بەناهەق دژ بەهەڤاڵانى خۆى بكات ..
كارگێرى لقى دوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە