حەلیمەکان (جەلالی و مەلاییەکان) گەڕانەوە سەر پیشەی خۆیان

Monday, 05/09/2011, 12:00

1461 بینراوە







دیکتاتۆریەت و کورد کوژی و خیانەت لە گەل و نیشتمان، خۆ بە پیاو نەزانین لە بەرامبەر دوژمنان و داگیرکەران، خۆ بە قارەمان زان و کەڵەگاییش بەسەر میللەت. ئەوە ئەو، کەلتورە سیاسیە و ڕێبازو قوتابخانە، سەقەتەیە، کە مەلا مستەفا بارزانی ئاشبەتاڵچی، داهێنەرو دامەزرێنەری بوو. مەلاییەت و جەلالییەتیش دوو قوتابی، بە شێوە جیاوازو بە ناوەرۆک، دەقاو دەقی وەکوو یەک، بە ئەمەک و فرچکدراو بە شیری حەرام و پیسی قوتابخانەکەی، خیانەت و بێڕەوشتی مەلا مستەفا بارزانی سەرۆک خێڵن. ئەم کەلتورە سیاسیە نزمە قێزەونە، بە داخەوە بۆتە بەشێکی لەکەدارو شەرمەرەزاری مێژووی گەلی کوردمان و تاکی کورد، کە سڕینەوەی دەیان ساڵی خەبات و تێکۆشانی ئادیخوازانەو شێلگێڕانەو ماندوو بوونی، تەواوی خەڵکانی کوردی دەوێت. خیانەت و کورد کوژی، دزی و تاڵانی، بوون بە دیکتاتۆر بەسەر میللەتەوە. دەىێ ئەمە چ جۆرە ڕەوشت و ئازایەتی و پیاوەتیەک بێت، کە ئەمڕۆ جەلالی و مەلاییەکان شانازی پێوە دەکەن؟ بەرناردشۆ دەڵێت:" پیاوی ڕەسەن ئەوەیە کە زۆرتر دەبەخشیت بە دونیا لەوەی کە لێی وەردەگرێت" سەراپای مێژووی خەبات و تێکۆشانی میللەتانی دونیا، سەرکردەی لەم چەشنەی سەرکردەی کوردی، بێ شەهامەترو، دوور لە هەر هەموو ڕەوشتێکی پیاوەتی، تیا نەبووەو نیە. تا ئێستا سەرکردەکانی هیچ میللەتێکی دونیا بەم شێوەی سەرکردەکانی کورد، تاڵانچی و خیانەتکار نەبووینە دژ بە میللەتی خۆیان. سەرکردە سیاسیەکانی گەلانی دونیا، ئەوەی کە بە لایەنی هەرە کەمەکەی خۆی بە پیاو بزانێت، هەر گیزاو هەرگیز نە سەرکردەی خائین دەکات بە ڕەمز، وە نە خیانەتیش دەکات لە گەلەکەی خۆی. بەم شێوەیەی جەلالی و مەلایی و تەواوی ئەو حزب و بە ناو ڕۆشنبیرانەی کە جاشایەتیان بۆ دەکەن. ئاخر چ حزب و سەرکردەیەکی دونیا خیانەتیان لە میللەتی خۆیانکردوەو پاشانیش، ساڵانە یادی خیانەتیان بە ئاهەنگ گێڕان، کردوە بە کەلتوور، بە چەشنی خیانەتی ٣١ی ئاب؟ ئاخر چ حزبێکی سۆسیال دیموکراتی لە چەشنی یەکیەتی نا نیشتمانی، وەها سەقەت هەیە، کە بەم شێوەیە ببێتە چاش و ملکەچی خیانەتێکی وەکوو ٣١ی ئاب؟؟ پەندێکی ڕوسی هەیە، کە پڕ بە پێستی جەلالی و مەلاییەکانە دەڵێت:" کارێکی ئاسانە گەر ئارەزووت هەر ئەوەندەبێت کە مرۆڤێک بیت، بەڵام ئەگەر بتەوێت ببیت بە پیاوێکی جوامێرانە ئەوەیان قورسترە" جەلالی و مەلاییەکان، هەروەک مەلا مستەفا بارزانی دیکتاتۆرو هەمیشە مردوو، پێیانوایە گەر ناویان لە خۆیان" سەرۆک" ئەوە ئەو نازناوە، دەیانکات بە کەسایەتیەکی گەورەو بەڕێزو شکۆدار. پێیانوایە، دیکتاتۆریەت و سیاسەتی بە زۆر خۆسەپاندن، بە سەر کۆمەڵگای کوردی و خەلکانی کوردستان، گەورەیاندەکات و میللەتیش ناچار دەبێت ڕیزیان بگرێت و ملکەچیان بن. میکیاڤیلی دەڵێت:" ئەوە نازناوەکان نیە کە پیاوەکان دەکاتە جێگای ڕێز لێگرتن،بەڵام ئەوە پیاوەکانن خۆیان نازناوەکان دەکەنە جێگای ڕێز لێگرتن" هەموومان بینیمان و لە بیریشمانە، کە تورکیا مەسعودی قەزەمی بانگکرد وە، لەسەر شاشەی تیڤیەکان چۆن سووک و ڕیسوایانکردو کەرامەتیان شکاند، وە هیچ حیسابێکیشیان نە بۆخۆی، وە نە بۆ شەرعیەت و پۆستی سەرۆکایەتیەکەی نەکرد. کەچی لە کوردستانیش کەڵەگایە!! بە شەرعیەتی مەلا مستەفا کورد کوژەکەی باوکی. دەستەڵاتی سیاسی و، سەر خاک و ژێر خاکی کوردستانیان بە زۆری زۆردار لە سەرخۆیان تاپۆکردوە. جەلالیەکانیش هەمان شێوە، بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و ڕوباری خۆێنی شەهیدان، وەکوو بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی دەکەن.((لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە باسەکە لەسەر شەهیدان نیە، بە تایبەتیش ئەوانەی کە لە پێناو ئازادی و ڕزگاری کوردستان شەهید بوون، چونکە شەهیدو نیشتمان لێکجیاواز ناکرێنەوەو، وەکوو یەک پیرۆزن، شەهید ناسنامەی هەموو گەلێکی ژێردەستەو ستەمدیدە، بۆ گەیشتنی بە ئازادی و ڕزگاری)). بەڵام ناشکرێت هەتا هەتایە، شەرعیەتی شۆڕشگێڕی و شەهید، کارتی سیاسی و بازرگانیکردن بێت، بەدەستی حزبەکان و خێزان و کەس و کاری شەهیدان. لە تەواوی دونیاش هەر وابووە دوای سەرکەوتنی شۆڕش، شەهیدەکان و شۆڕشگێرەکان پلەوپایەو ڕیزی تایبەتی خۆیان هەبووە، ئەوەی کە مافی خۆشیان بووە هەم لە ڕووی مادی، وەهەم لە ڕووی مەعنەوییەوە پێیاندراوە. بەڵام ڕێگاش نەدراوە بەوەی کە شەرعیەتی شۆڕشگێری و شەهید، ببن بە ئامرازی دزی و تاڵانی " ژیانی زیندوەکانی" کۆمەڵگاو سەر خاک و ژێر خاکی نیشتمانەکانیان. وەکوو ئەوەی، کە جەلالی و مەلاییەکان دەیکەن، بە ناوی "شەرعیەتی شۆڕشگێری و شەهیدان". تۆماس جفرسون سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت:"خاک موڵکی زیندوەکانە،نەوەک مردووەکان". ئەو سیاسەتەی دەستەڵاتی داگیرکەری خۆماڵی جەلالی و مەلاییەکان، ڕێک درێژە پێدەرو تەواوکردنی ئەجیندای داگیرکەران و دوژمنانی کوردستانە. بۆ ئەوەی میللەتی کوردو تاکەکانی بگەیەنن بە دوا پلەو قۆناغ، لە بێکەسایەتیبوون، بڕوا بە نیشتمان و بەخۆ نەمان، بڕوا نەمان بە کەلتورو مێژووی خۆی، بڕوا نەمان بە سەروەری و پیرۆزییەکانی، بڕوا نەمان بە ناسنامەو ئینتیماو شۆڕش و خەباتی ئادیخوازانەی، لە پێناوی خۆ ڕزگارکردنیدا. لە ڕۆمانی داغستانی من، ڕەسوڵ حەمزەتۆف زۆر جوان باسی لە خۆشەویسی نیشتمان و ناسنامەو ئینتیما بۆ نیشتمان و پیرۆزییەکانی کردووەو دەڵێت:" کاتێک لێت دەپرسن تۆ کێیت دەتوانیت بەڵگەنامە یان پاسەپۆرت نیشانبدەیت ئەوە زانیاری پێویستی تیایە، بەڵام گەر پرسیان لە گەلێک تۆ کێیت ئەویش، زانایەکانی و نووسەرەکانی و هونەرمەندەکانی و موسیک وانەکانی و سیاسیەکانی و سەرکردە سەربازییەکانی وەک بەڵگەیەک نیشاندەدات" لێرەدا دەپرسین، ئەی ئەگەر ئێمەی کوردیش وەکوو (گەلێک) بپرسن لێمان تۆ کێیت، وەکوو بەڵگە کێ نیشانبدەین؟! مەلا مستەفا بارزانی کورد کوژو بەزیو؟ یان بە ناو ئەو سەکردە سیاسیە ڕۆشنبیرانەی کە کاتی خۆی لەبەر پڵتۆخی و هیچ لە بارنەبوویی خۆیان و کورتبینی ئەقڵیان، هاتن مەلا مستەفایەکی خێڵەکییان کردە سەرۆکی خۆیان و بەسەر کوردیشدا سەپاندیان؟ یەکێک لەو کەسانەی، تا ئێستا لە ژیانا ماوە ئەو جەلال تاڵەبانیەیە. کە بە هەموو پێوەرێک ئەوانەی ئەو کارەیانکرد، لە مەلا مستەفا بارزانی کۆلەوار، زۆر زۆر خائین و خێلەکی و تاوانبارترن دەرهەق بە تەواوی گەلی کوردستان. کێ نیشانبدەین؟ ئەو بەناو هونەرمەندو موسیک وان و نووسەرو ڕۆشنبیرو سیاسیە خۆفرۆشانەی بەدەستەڵاتی دیکتاتۆری جەلالی و مەلایی و بوونەتە زوڕنا ژەنیان. هەروەک پەندێکی ئینگلیزی هەیە دەڵێت:" گۆرانی بێژ گۆرانی دەچڕیت، وەک ئەوەی کە کرێ پێدەرەکەی دەیەوێت" کام سەرکردەی سیاسی و سەر بازیمان نیشانبدەین؟ ئەوانەی کە لە نووکی پەنجەی پێیانەوە تا تەوقی سەریان، لە ئاهەنگی کورد کوژیدا سوورە بە خوێنی کورد؟! یان پەڕلەمانەکەی کەمال بەربووکی؟ کە ئەندامەکانی لیستی جەلالی و مەلاییەکان، بە ڕاسپاردەی جەلال تاڵەبانی و مەسعودی کورد کوژ، وەکوو ئەوەی هیچ کارێکی تریان نەبێت جگە لە بڕیاڕ دەکردن بۆ دەستپێکردنەوەی کورد کوژی و حەڵاڵ کردنی خوێنی کورد بە دەستی کورد، بۆ خزمەتی داگیرکەران. جەمالەدینی ئەفغانی دەربارەی خیانەتی نیشتمانی دەڵێت:"خائینی نیشتمان ئەو کەسەیە کە دەبێتە هۆکار لە هەڵهێنانی هەنگاوێکی دوژمن لە خاکی نیشتماندا" لێرەدا جێی خۆیەتی دەستخۆشیش لە ئەندام پەڕلەمانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بکەین، لە سەر ئەم هەڵوێستەیان لە دژی کورد کوژی. وە دەڵێین: ئەندام پەڕلەمانە گۆڕانخوازەکانی گۆران، ئەوە تەنها ئێوەو خەڵکانی وەکوو ئێوەیە، دەتوانن خیانەتی نیشتمانی و کورد کوژی لە میژووی کوردا ڕەشبکەنەوەو نەیهێڵن. جەلالی و مەلاییەکان،لە گەڕانەوەیان بۆ کورد کوژی. هۆکارە سەرەکیەکەی فەشەلهێنانی ئەوسیاسەتە ناوخۆییەی، ٢٠ ساڵی ڕابردووە کە دەستەڵاتی پێبەڕێوە دەبن. ئەم سیاسەتەیان لە تەواوی بوارەکاندا بە بنبەست گەیشتووە، بەتایبەتیش لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، لەوانەش بزوتنەوەی گۆڕان. ئەوەتا بە کورد کوژی دەیانەوێت خەلکانی کوردستان بەلاداببەن و خافڵیبکەن، وە ئەلتەرناتیڤیش بۆ ئۆپۆزسیۆن، بە تایبەتیش نەوشێروان و بزوتنەوەی گۆڕان دروستبکەن. جەلال تاڵەبانی لە کۆبونەوەی لەگەڵ چوار فەوجە سووکەکانی سۆزانی سیاسی،(بزوتنەوە، شوعی، زەحمەتکێشان، سۆسیالیست) دەیەوێت بەوانە" خەتی سێ" لە کوردستان دروستبکات، بەقسەی خۆی، ئەوانە وەکوو خەتی سێ دەبێت ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان. باشە جەلال تاڵەبانی هەی ڕیاکار، تۆ لە کەیەوە بوویت بەو پیاوە دیموکراسیە؟ باشە ئەی ئەوە تۆ نەبوویت ئەم هەموو " خەت و ختوتەی" ناو یەکیەتیت تێکداو، هیچت نەهێشتەوە هەموویت تەفرو توانا کرد. ئێتستا گوایە خوازیاری ئەوەیت، کە دەتەوێت لە دەرەوەی یەکیەتی خەتی جیاواز هەبێت؟! باشە جەلال تاڵەبانی گەر تۆ هێندە دیموکراسیت بۆچی بەو هەموو هێزو توانایە ئاشکراو نەهێنیەت، ملت لەبەر ملی قادر عەزیزناوە؟ لێرەدا هەر بۆ زانیاری خۆێنەران و، بۆ بەدرۆ خستنەوەی دیموکراسیەتی جەلال تاڵەبانی. ئەو زانیاریەی دەستێوەردان و پیلانگێڕیەی جەلال تاڵەبانی،کە بە رەزامەندی و بە وەکالەتی مەسعود بارزانی بوو، ئاشکرا بووە، لەوەی چۆن و بە چ شێوەیەک ئەو ئینشیقاقانەی لە حزبی زەحمەتکێشان دروستکردوە. پێش ئینشیقاقەکە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی زۆر ناڕەحەت بوون لە هەڵوێستەکان و ڕەخنەکانی قادر عەزیز لە دەستەڵات بە شێوەیەک گەیشتنە ئەو بڕیارەی کە دەبێت زەحمەتکێشان نەهێڵن و قادرعەزیزیش بە یەکجارەکی لە گۆرەپانە سیاسیەکە دوور بخەنەوە. ئەوەبوو جەلال تاڵەبانی خۆی بە شێوەیەکی نەهێنی، کەوتە گفتوگۆو مامەڵەکردن لەگەڵ هەرسێ ئەندام مەکتەب سیاسیەکە، کە سەمەد عەبدوڵاو بەهمەن حوسێن و سەعد خالید بوون. هەرچەندە لە مەکتەب سیاسی یەکیەتی بە جەلال تاڵەبانیان وتبوو تۆ ئەمکارە مەکە، یەکێکی تر هەڵبێژە، ئەمە بۆ تۆ جوان نیە کە تۆ ئاستی خۆت بێنیتە ئاستی کەسانی لەم بابەتە، چونکە ئەوانە بێ پرێنسیب و پوولەکین. جەلال تاڵەبانی زۆر توڕە ببوو، پێی وتبوون هەر خۆم دەزانم چۆن پەڕوباڵی قادر عەزیز دەکەم. منیش چاک ئەوە دەزانم کە ئەم سێ کەسە سەمەدو بەهمەن و سەعد، هیچ هەدەفێکیان نیە، هیچ مەبدەئێکیان نیە، دەشزانم شەخسیەتیشیان نزمەو پوولەکی و عەوداڵی پارەشن، وە ئامادەشن کە بۆ پارە تف بکەن بەڕووی خۆشیانا. بەڵام من لەو کەسانە باشترم دەستناکەوێت بۆ ئەو دەستەی کە دەمەوێت لە قادر عەزیزی بیوەشێنم. ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی بانگی هەرسێکیانی کردوو پێیانی وتبوو: فەرموون ئەوە پارە، ئەوە حزب و شەرعیەتی حزب، ئەوە پاڵپشتی تەواوی من و کاک مەسعود بارزانیش، وەرەنە دەرەوە، وە هەرچەند کەسیش، کە دەتوانن قەناعەتیان پێبکەن، بەهەر ئوسلوبێك بێت بیکەن، ئێمە هەمووتان بۆ جێ بەجی دەکەین. ئەوەبوو ئەو سێ بۆرە مەکتەب سیاسیە لە قادر عەزیز جیابوونەوە چوونە هەولێر. جەلال و مەسعودیش پێیانوابوو ئیتر تەواو قادر عەزیز نامێنێت. بەڵام دوای ئەوەی قادر عەزیز نەچووە ژێر باریان و تەسلیمیان نەبوو، پاشانیش کە ڕاپەڕین لە سلێمانی دەستیپێکردو قادرعەزیزیش چوو بۆ سەرای ئازادی و قسەی کرد. ئەمە مەسعودو بەتایبەتیش جەلال تاڵەبانی زۆر ئیستیفزازو هەراسانکرد لە قادر عەزیز. ماوە تا دوا جار کە لەم ڕۆژانەی پێشوو جەلال تاڵەبانی ئیعازیدا بەو ١٧ کەسەش وەکوو دەستوەشانێکی ترو تۆڵەیەکیش لەوەی کە چۆتە سەرای ئازادی و قسەی کردوە. لەسەر ئەوەش کە قادر عەزیز بڕیاریداوە، کە بەیەکجاری بۆتە ئۆپۆزسیۆن و ناگەڕێتەوە. جەلال تاڵەبانی تۆو مەسعودی قەزەم، لە کوردستان هیچ ڕێگاو بوارێکتان، نەوەک هەر بۆ قادر عەزیز، بەڵکو بۆ هیچ کەسێک نەهێشتۆتەوە، لەوەی کە نەبێت بە گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن. ئەمەش دوا قۆناغتانە، بارکەن بڕۆن. چونکە ڕاپەرینی سەرتاسەری بەرەی گەل، گەیشتۆتە دوا پلەکانی هەڵچوون و تەقینەوە. دوا قسەشم وەکوو کەسێکی خەڵکی هەولێر، بۆ کچ و کورە گەنج و لاوەکان ئەوەیە: کە ئێوەش ئەمجارە نابێت لە ڕاپەڕین و خۆپێشاندان دوا بکەون، دەبێت تەوق و دێوەزمەی ترس بشکێنن، هەروەک چۆن لە بەهارو ڕاپەرینەکانی دژ بە داگیرکەری سەدام و بەعسیەکان، ئەرکی نیشتمانی خۆتان سەربەرزانە ئەنجامدا. دەبێت ئەمجارەش دژ بە دەستەلاتی داگیرکەری جەلالی و مەلایی دوانەکەون، چونکە سلیمانی و دهۆک و زاخۆو، تەواوی کوڕو کچە لاوو گەنجەکانی کوردستان چاوەڕوانی ئێوە دەکەن. هەروەک نووسەرو فەیلەسوفی یۆنانی کازانتزاکیس دەڵێت:" تۆ ناتوانیت مردن تێک و پێک بشکێنیت، بەڵام دەتوانیت ترسی خۆتی لێی تێک و پێک بشکێنیت". لە بیرتان نەچێت کورو کچە لاوەکانی هەولێر، شەهید سەردەشت عوسمان و تەواوی شەهیدەکانی ئازادی و بە تایبەتیش شەهیدانی ١٧ ی شوباتی خوێنین چاوەڕوانی چریکەو هاواری ئازادیتانن لە ناو شەقامەکانی هەولێرو سلێمانی و تەواوی کوردستان. داخەکەی هەمووشمان لەوە زیاتر نیە هەر وەکوو نووسەرو وتار بێژی یۆنانی شیشرۆن دەڵێت:"هیچ داخێکم نیە بێجگە لەوە نەبێت، کەمن لە ژیانێک زیاترم نیە بۆ کردنە قوربانی لە پێناوی نیشتماندا"


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە