ڕەخنەیەك لە کوردستانەوە بۆ سارکۆزی سەرۆکی فەڕەنسا ..

Sunday, 20/06/2010, 12:00

1322 بینراوە


بەڕێز جەنابی سارکۆزی لە ڕاگەیاندنەکانی حیزبەکەی مەسعود دا خوێندمانەوە کە جەنابتان بە دیموکڕاسیەتی ژێر دەسەڵاتی مەسعود بارزانی زۆر سەرسامیت . لایەنی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ خاڵێكی سەرسامكەر بووە لای جەنابتان.
من لەم نامەیەدا بۆ جەنابت و بۆ حوکمەتەکەت و بۆ هاوڵاتیانی فەڕەنسای ڕون ئەکەمەوە کە ئەوەی ناوی دیموکڕاسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا بێت لەم کوردستانەی ژێر دەسەڵاتی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانیدا بونی نیە. بەڵکو ئەوەی کە هەیەو ماوەی 20 ساڵی ڕەبەقە لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەم دو بەناوسەرکردەیەدا ئەگوزەرێ تەنها دزین و بەهەدەر دانی سامانی ئەم میللەتەیە بۆ خۆیان و دەستو پێوەندە نزیکەکانیان و دەمکوتکردن و مەحرومکردن و بێ بەشکردنی باقی خەڵکی کوردستانە . بۆیە من وەك هاوڵاتیەکی کورد زۆر پێم سەیرە جەنابتان و حوکمەتەکەتان بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکتان لەبارەی دەسەڵاتی مافیا ئاسای جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی و هەردو دەزگا بەدناوەکانیان بەناوی دەزگای زانیاری و دەزگای پاراستن هەبێ کە دو دەزگای مرۆڤ کوژو دڕندەن و قێزەونترین ڕەفتار بەرامبەر بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەنجام ئەدەن سڵ لەهیچ کارێکی ناڕەوا ناکەنەوە تەنها بۆ کپ کردنو خنکاندنی بیروڕای ئازادو مانەوەی دیکتاتۆریەتی سەرانی حیزبەکانیان دامەزراون بەشێوازێکی ناشەرعی و نا یاسایی ئەم دو دەزگایە دەسەڵاتیان لەسەرو دەسەڵاتی حوکمەتەوەیە. جەنابتان و حوکمەتی فەڕەنسا پێش ئەوەی سەرسامبن بە دیموکراسیەتی هەرێمی کوردستان و بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە گوایە لەژێر دەسەڵاتی ئەم دو حیزبەی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیدا دیموکراسیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ و بواری دەربڕینی بیرو ڕای ئازاد هەیە دەبوا نوێنەرتان بناردایەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان بەتایبەتی چینی ڕۆشنبیران سەبارەت بە بونی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین گفتوگۆیان بکردایە ئەوجا جەنابتان و حوکمەتی فەڕەنسا سەرسامی خۆتان دەربڕیایە. بەڕێز جەنابی سارکۆزی ئێستا حالی حازر دەسەڵاتی مەسعودو جەلال بە شێوەیەکی دڕاندانە لەگەڵ خەڵکی کوردستان بەتایبەتی چینی ڕۆشنبیران و نوسەرانی ئەهلی و سەربەخۆ کە ناڕازین لەسیاسەتی مەسعودو جەلال لە سەر ئاستێکی ترسناك لەململاندایە . تا ئێستا سێ ڕۆژنامەنوس بە ناوەکانی سۆران مامە حەمە. ستار تاهیر شەریف . سەردەشت عوسمان لەسەر ڕەخنە گرتنیان لە دەسەڵاتی مەسعودو جەلال بەشیوازێکی تەمو مژاوی تیرۆر کراون کە ئەمەی دواین واتە سەردەشت عوسمان لەناو جەرگەی شاری هەولێرو لەبەردەم زانکۆی سەلاحەدین کەزانکۆیەکە لە پایتەختی کوردستان و بە بەر چاوی پۆلیس و ئاسایشەوەو بە ناو 10 بازگەدا فڕێندراو دوای 24 کاتژمێر لاشەکەی لەشاری موسڵ دۆزرایەوەو تا ئێستاش بکوژانی ئەم سێ ڕۆژنامە نوسە ئاشکرا نەکراون ئەوە جگە لەوەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین کە کۆڤارێکی ئەهلیەو ڕەخنە لەدەسەڵات ئەگرێت و لە کوردستان دەردەچیت دراو دواتریش دوای ئەوەی تیرۆریستەکان لەلایەن دەسەڵاتی جەلال تاڵەبانیەوە دەستگیرکران لەبەر ئەوەی سەر بە دەزگای پاراستنی حیزبەکەی مەسعود بون ئازاد کران جگە لەوەش تا ئێستا بەدەیان ڕۆژنامە نوس بەرەو ڕوی گرتن و لیدان و ئەشکەنجەدان و ئیهانەو سوکایەتی پێکردن بونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتی مەسعودو جەلال و هەردو دەزگای پاراستنو زانیاری لەم کوردستانە ئەوەی ناوی یاسا بێت بونی نیە لە وڵاتێکیشدا ئەگەر یاسا نەبو ئیتر دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی کوا بونی هەیە...؟
هیوادارم کوردستانپۆستی ئازیز ئەم نامەیە بکات بە ئینگلیزی ئاڕاستەی بەڕێز سارکۆزی بکات تا بزانێ ئەو دیموکراسیەتەی لە کوردستان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی مەسعودو جەلالدا هەیە بریتیە لە خنکاندن و کپکردنی بیرو ڕای ئازاد ئەگەر جەنابی سارکۆزی و حوکمەتی فەڕەنسا دیکتاتۆریەت و خنکاندن و تیرۆری دەنگو بیرو ڕای ئازاد بە دیموکراسی وەسف بکەن ئەوە بێگومان دیموکراسی لە فەرنساش بونی نیە
هاوڵاتیەکی کورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە