31 ی ئاب له نێوان شانازی و خیانه تدا !!!

Sunday, 05/09/2010, 12:00

1833 بینراوە


هه میشه دکتاتۆره کان و خائین و تاوانباران ، خۆیان به خائین تاوانبار نه زانیوه ، به هێنده ێ بڕو بیانویی پوچ تاوان و خیانه ته کانیان داپۆشی و‌‌‌‌‌‌ه له پێش چاوی که سانی ده ورو پشتیان . وه تا بۆیانیش کرا بێیت به به ڵگه ی قه ڵپ و درۆی زلو قه به یش ، که ووتونه ته چه واشه و فریوی دانی میلله ت که خیانه تو تاوانه کانیان ڕه وایه و له پێناوی به رژه وه ندی گشتی دا بووه . به ئه م شێوه یه ، بۆ به رژه وه ندی مانه وه ی خۆیان و به رده وام ڕاگردنی تاوان و خیانه ته کانیان هه ستاون به حه ڵاڵ کردنی تاوانه کانیان و حه رام کردنی ئازادی له گه ل . هه ر وه کو چۆن نازیه کان بۆ جنۆساید کردنی 6 ملیون جوو، که وتنه بڕو بیانو کۆکردنه وه بۆ ڕه واکردنی ئه و جنۆسایده کردنه ی جووه کان . تورکه کانیش به هه مان شێواز بۆ جنۆساید کردنی ئه رمه نیه کان هه ستان به هێنانه وه ی هێندی بڕو بیانوی ترسناك و ختووکه دانی هه ستی ئیسلامێتی بۆ به دڕنده کردنی سه ر بازه کانیان که بێی به زه یانه قه تڵ و عامی ئه رمنیه کان بکه ن ، به عسیه عه ره به کانیش به قورئانی محه مه ده که یان!، سوره تی ئه نفالیان کرد به هێرۆین و سه ربازه کانیان پێی کوتا و هه موو به های مرۆڤ بوونیان لێی ڕاماڵینو خاڵیان کردنه وه له گشت هه ست و نه ستی مرۆڤ بوونیان ، هات ببنه به جانه وه ری دڕنده ، که بێی به زه یانه بکه ونه جنۆساید کردنی منداڵ و ئافره ت و پیرو پککه وته ی گوند نیشینه کانی کوردستان . با ئه وه له یاد نه که ین باسه که مان ، له سه ر 31 ی ئابه که هه میشه له نێوان شانازی پارتی و خیا نه تی گه لدا قسه ی زۆری له سه ر ده کریت . جه لال تاڵه بانی شه ڕی خۆ کوژیه که ی خسته ئاستۆی میلله ت گوتی ئه و شه ڕه له ده ستی بنده و کاك مه سعودا نه بوو وه تا ئێمه هۆکاری ئه و شه ڕ نه بووین میلله ت خۆی ئه و شه ڕی کردوه ، مه سعودیش له به رامبه ردا گوتی ئه و ملی ئێمه و چه قۆی میلله ت وا ده زانی میلله تیش وه کوو جه نابی ، قه سابه و به خوێن توونێتیان ده شکێی . ئه به ئه م دوو دێڕه شانی خوێن لێی تکاویان له ئه و شه ڕه خوێناویه خاڵی کرده وه و میلله تیان به رپرسیار کرد له ئه و شه ڕی خۆ کوژیه ی نێوانیان . ئه گه ر ئیستایش پرسیار له بارزانی و پارتی بکه ین 31 ی ئاب شانازی بوو یان خیانه ت گومان له ئه وه دا نیه وڵامه که یان ئه مه ئه بێت <31 ی ئاب شانازیه بۆ بنه ماڵه که م و پارتی که توانیمان بنه ماڵه ی تاڵه بانی تێدا ، بگه ڕێننه وه بۆ ژێر ڕشماڵه که مان وه له هه مان کاتیشدا په یامێکمان دا به گوێی بنه ماڵه ی تاڵه بانیا ، هه ر وه کو چۆن له 66 شکستیمان پێی هێنان ، ئه وه تا هه مان شکستیمان پێی هێنان له 31ی ئاب دا. جا ده بێت له مڕۆ به دوادا شان له شانی بنه ماڵه که م و پارته که مان نه ده ن، سه رکردایه تی کوردیش ئه بێت له بنده ستی خۆماندا بێت و که سیش بۆی نیه له دووره وه یش سه یری عه رشه که مان بکات که نه له ئاشبه تاڵه و نه له خیانه ته کانیش دا ده ست به رداری ئه و سه ر کردایه تی کردنه نه بووینه و ناشی بین له ئاینده دا!!. بنه ماڵه ی بارزانی 31 ی ئاب به خیانه ت نازانن !!! ئه وان ئه و ڕۆژه به ڕۆژێکی شانازی و سه روه ریه کی گه وه ره له مێژووی خه باتی بنه ماڵه که یان و پارتی ته ماشا ده که ن ، که له ئه و ڕۆژه دا توانرا موکانه ت و هه یبه ت و ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی به بێت ده سه ڵاتیکی ڕه ها له کوردستاندا . له جه م بنه ماڵه ی بارزانیدا، پێناسه ی خیانه ت و خیانه تکاری له ئه وانه دا کورتیان کردۆته وه که چاویان له سه ر کردایه تی کردنی کورده و دژن، به حوکمی نگریساوی بنه ماڵه گه رای له کوردستانا. بارزانی و بنه ماڵه یو پارته که ی ! سۆران و زه رده شت و عبدالستاره کان به خائینان ده زاننو تیرۆریان ده که ن ، چونکه ڕه خنه و باسیان له حوکمی پارتی و گه نده لی بنه ماڵه ی بارزانیان گرد بوو . حه مه خانی حاجی دارا و ته حسین شاویسه کانیش شۆڕشگێرو شه هیدیی ڕێگای خه بات و ئازادی و سه روه ری بارزانی و پارتین . ئه گه ر 31 ی ئاب شانازی بێت بۆ مه سعودو بنه ماله که ی و پارتیه ڕسواکه ی ،، ئه وه بێ گومان خیانه تیشه بۆ خه ڵکی باشوری کوردستان که فسفس پاڵه وانی 31 ی ئاب سه رۆکیانه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە