گەندەڵیەكانی زانكۆی كۆیە

Friday, 21/08/2009, 12:00

1830 بینراوە


ئەو كۆمەڵە دز و گەندەڵكارانە كە لە دەوری دختۆر خدر هەورامی برای دختۆرە پەمەییە ئەڵقە لە گوێكەی تاڵەبانی كۆبووینەتەوە لەهیچ كونجێكی كوردستاندا بەو ژمارە زۆرە بەرچاو ناكەون. سەیر وسەمەرەترین شت لەوەدایە كە ئەم دز و تاڵانچیانە توانیان نوێنەریشیان بگەیەننە پەرلەمانی كوردستان . گۆران ئازاد كە ناوی لە لیستی كەرە دێزەكەدا هاتیە و سوێندی درۆی خوارد وبوویتە ئەندام پەرلەمانی كوردستان . لە بەر ناوی خراپی ئەم كابرا هەلپەرستە نیوەی شاری كۆیە دەنگی بە لیستی كەرە دێزە نەدا چونكە بە خۆی كابرایەكی دەست وداوین پیس وبە هەزار سەختە وپەختە بروانامەی ماجستێری لە یاسا! پێ بەخشرا لە لایەن مەلا جەوادەوە كە لەم زانكۆ عەنتیكەیە بوویتە راگری كۆلێجی یاسا .باوكیشی سەرباری ئەوەی كۆنە هین بووە دەرچوو كە پیاوی استخباراتی عیراقیش بووە ولە لایەن هێزی پێشمەرگەوە كوژرایە بەڵام دوایی وەكو هەموو درۆكانی تری كاربەدەستانی ئەورۆی یەكێتی بە شەهید ناونوس كرایە . بەرپرسانی یەكێتی لە كۆیە كۆرە بوون وكەسایەتی راستەقینەی ئەم نابەچەیەیان لە كاتی خۆیدا نەبینی بۆ ئەوەی تووشی ئەو شكستە گەورەیە نەبن و بەم شێوەی ئێستا نەكەونە گیان یەك . ئەورۆ هەر كەسەیان خەتاكە دەخاتە ئەستۆی ئەوی دی كە ئەم شیرپەنجەیان گەیاندە پەرلەمان . دوا كاری قیزەونی ئەم بەرپرسەی كۆمیتەی زانكۆی كۆیە بەر لەوەی هەواری پر لە پۆخڵەواتی خۆی بگوێزێتە بۆ پەرلەمانی چەپڵە وسۆشیال ئەوە بوو كە بەشداری بە دەیان خوێندكاری دەرنەچوو كرد لە ئاهەنگی دەرچوانی زانكۆدا . لە بەر ژمارەی زۆری خوێندكاری دەرنەچوو گەلێ مامۆستای زانكۆ جێگەیان بۆ نەمابوو دابنیشن . خەریك بوو ئابرووی زانكۆ و سەرۆكە عەنتیكەكەی بچێ ئەگەر خوای دزەكان پشتیوان قادر (كە بەشێكی تایبەتی بۆ تەرخان دەكەین چونكە دزی وگەندەڵییەكانی لە ژماردن نایەن) ئەو مامۆستایانەی دەمكوت نەكردبایە. ئەم گەندەڵكارە تەنها بۆ خۆی كاری كردیە وحیزبی وەكو ئامرازێك بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بەكارهێنایە . بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات پێش هەموو كەسێ نێوی ئەو دەرچوو . ئێستاش كە بوویتە ئەندام پەرلەمان هەوڵدەدا لە دكتۆراش وەربگیرێ وا دیارە دختۆر خدر وەعدی دایتێ ولەوانەیە یاریدەدەرەكەی ناچار بكات چاوپۆشی لەو گەندەڵییە بكات وەكو دەیان وسەدان شتی تر كە كرا . ئەم سەرۆك زانكۆیە تەنها سێ چوار رستەی هەیە لە هەموو كۆبوونەوەیكدا دووبارەیان دەكاتەوە وئەوە زیاتر لە چوار ساڵە سەرۆكی زانكۆیە یەك ژوورێكی لەم زانكۆیە دروست نەكردیە . ئەوەی هەیە لە كاتی دكتۆر نەبەزدا كرایە .
راگر ویاریدەدەرەكانی ئەم دختۆرە عەنتیكەیە دوو جۆرن یا دز وگەندەڵكارن یا كۆنە بەعسی ومخابراتی سەدام بووینە . ئەوانەی لەم دوو جۆرە نین یەك لە دوای وازیان هێنا دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت لەم زانكۆ سەیرە چی دەگوزەرێ .
یەكێ لە دز و گەندەڵكارە گەورەكانی تری ئەم زانكۆیە مامۆستا سەفینە لە سەرۆكایەتی زانكۆ و لە سێبەری دختۆر خدرا . سەفین ئەم زانكۆیەی بە سەر و بەرەوە خواردیە . ئەم كابرایە پێش چەند ساڵێك یەك فلسی نەبوو ئێستا بوویتە خاوەن خانو و باشترین جۆری سیارە كە مامۆستایەكی زانكۆ بە بیست سالأ موچەی ئاسایی خۆی ناتوانێ نیوەی ئەوەی ئەو بە دەست بێنێ. ئەم دزە ئیًستا خەریكە دكتۆرایەكی سەختە وەردەگرێ و من لێرەوە داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا دەكەم رێگە لەم كارە دزێوە بگرێ . من لە نزیكەوە ئاگادارم كە ئەم گەندەڵە راپۆرتی نامەكەی تەزویر كردیە بە ئاگاداری سەرپەرشتیاری تازەی كۆلێجی زانستە كۆمەڵایەتیەكان كە تا 2003 لە حیزبی بەعسدا لە زانكۆی بەغدا كاری كردیە . هەروەها ئەم سەفینە گەندەڵە بۆ خۆی لێژنەیەكی موناقەشەی دروست كردیە كە یەك پسپۆری بواری نامەكەی تێدا نیە كە گوایە جوگرافیای سیاسیە. خۆ باسی گاز و بەنزین دزین و فرۆشتنی لە بازارەكانی كۆیە هەر ناكرێ . ماوەیەك ئەم مامۆستا سەفینە كاری وەستا بوو دوای ئەوەی پشتیوان دەستی بە سەر هەموو شتێكدا گرت بەڵام لە بەر ئەوەی پشتیوان خەڵكی كۆیە نیە و وەكو سەفین ناتوانێ دزی و تاڵانیەكان لە بازار ساخ بكاتەوە بۆیە رێكەوتن لە نێوان خۆیاندا و سەفین ناچار بوو بە بەشێك قایل بێ دوای ئەوەی هەموو شتێكی هەڵەلوشی .
باس و خواسەكانی كۆیە و لە نێو ریزەكانی یەكێتدا گەرم و گورن گوایە بەرپرسە گەندەڵەكانی كۆیە لە شارەوانی و قایمقامیەت وزانكۆ دەگۆردرێن . خەڵك زۆر باوەری نەمایە بەوەی یەكێتی بتوانێ هیچ گۆرانێك لە خۆیدا و لە شێوازی بەرێوەبردن و روو بە روو بوونەوەی گەندەڵكاریدا بكات. بۆیە خەڵكی كۆیە لە كاتی هەڵبژاردندا تۆڵەیان لە گەندەڵكاران كردەوە و زۆربەیان دەنگیان دا بە گۆران .
لە گوتارەكانی داهاتوودا باسی گەندەڵییەكانی تری زانكۆ ودام ودەزگاكانی تری كۆیەتان بۆ دەگێرینەوە وهەر كەسێ زانیاری دروست و دوور لە كێشەی تایبەتی لایە با بینێرێ بۆ ئەم ئیمێڵە ودوای بەدواداچوون وبەراوردكردنی لە گەڵ زانیارییەكانی لای خۆمان هەوڵ دەدەین بڵاویان بكەینەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە