ئه‌ی ههمووچهک ههلگرهکانی به‌ناو ده‌سه‌لات
Friday, 08/04/2011, 12:00
1415 بینراوە
به‌رێزه‌کان ئیوه‌ش به‌شکن له‌م کۆمهلگایهیی که ئه‌مرۆ هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام وداواکانیان بۆ دامه‌زرانی یاساوحکومهتێکه هیچی که‌متر نه‌بێت له وولاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان . که هه‌موومان به‌سه‌ربه‌ستی له‌ژێر سایه‌یی دهستوورهکانیدا بژین ،که‌هه‌رگیز ئاغا وبنهماله نه‌توانن بۆ مه‌به‌ستی خۆیان ودارودهستهکانی وه‌ک سه‌رده‌می ده‌ربه‌گایه‌تی له‌هه‌موو روویه‌که‌وه بۆخۆیان ببه‌ن. وهبه زه‌بری ئابووری ژیان، چه‌نده‌های وه‌ک ئێوه چه‌کداربکه‌ن وبتانکهنهوه به‌گژ هاوزمان ویه‌ک خوێن بۆپارێزگاری ده‌سه‌لاتیان و مهرهمهکانیان . جا له‌دوای وه‌لامدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له ئومێدی شه‌ڕ زیاتر هیچیتر نیه من وه‌ک برای ئێوه وتیگهشتوو لهوهومهبهستهی که بۆته‌هۆی هه‌لگرتنی ئه‌و چه‌که له‌م رێگایه‌وه پێتان ده‌لێم بۆدوا نهکهوتنمان له‌و ئال وگۆرانهی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه بۆله ناوچونی دیکتاتۆر وده‌سه‌لاتی بنه‌ماله و دامه‌زراندنی حکومه‌تی گه‌ل له سه‌رای ئازادیه‌کانی کوردوستان ته‌نها شوێنێک به چۆلی مابێت شوێنی ئیوه‌یه بۆ هاتنه‌دی ئه‌و ده‌سته پۆلایینهی که ئه‌م ده‌سه‌لاتی دووبنه‌ماله پێی له‌ناوببرێ . وه‌لای هه‌موومان ئاشکرایه دوایی ((په‌شیمانی)) دادی هیچ نادا وده‌ستی خۆت به خوێنی براکانت سوورمهکه و سه‌رشۆری بۆ خۆت وخێزانه‌که‌ت مه‌هێنه . وه‌رن ریزی جه‌ماوه‌ره‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست