کاک دەرسیمی پێشمەرگەی دێرین لە زینداندا تووشی نەخۆشیەکی ترسناک بوە

Sunday, 09/06/2013, 12:00

2053 بینراوە


پاش ئەوەی لە کوردستان پۆستەوە کەیسی وونبووی کاک دەرسیمی پێشمەرگەی دێرین ئاشکرا کرا زۆرێک لەوانەی گیانی هاوڕێیەتی سەردەمی شاخیان تیا مابوو چوونە مەعەسکەر سەلام و چاویان پێی کەوت، بەداخەوە کاک دەرسیم تووشی نەخۆشیەکی خراپ بووە ئەو نەخۆشیە لەهەر کەسێکدا بێت فرسەتی مانەوەی لە ژیاندا درێژ نابێت.
خێزانەکەی کاک دەرسیم داوای لە هەندێک خزمانی خۆی کردووە کە لەناویاندا حەمە فەریق حەسەنی برای حەمەسەعیدە تا بچنە لای حەمەسەعید و تکای لێبکەن داواکەی لە دادگا بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی کاک دەرسیم ئازاد بکرێت و لە ناو خێزانەکەیدا ژیان بەسەر بەرێت ، بەڵام حەمە سەعید سوربووە و ملی نەداوە.
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کاک دەرسیم بەڵێنی داوە لە نزیکترین کاتدا بواری گفتوگۆ بڕەخسێنێت بە تەلەفۆن لەگەڵ خیزانەکەی کاک دەرسیمدا، تا لە ووتەکانی ئەو خانمە بەڕێزەوە ڕاستییەکان لە کوردستان پۆستەوە بە خەڵک بگەیەنین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە