له‌سه‌ر داوای‌ پارتی‌، رۆژنامه‌نووسێك به‌بڕی‌ 22,5 ملیۆن دینار غرامه‌ ده‌كرێت

Friday, 01/07/2011, 12:00

1446 بینراوە


رۆژنامه‌نوس، ناسیح عه‌بدوڵره‌حیم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر داوای‌ یاسایی مه‌سعود بارزانی‌ و 17 كادیری پارتی‌، دادگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بڕی 22,5 غرامه‌كه‌ی‌ كردووه‌ له‌سه‌ر نووسینێك.
ناسیح عه‌بدوڵره‌حیم به‌ لڤین پرێسی راگه‌یاند؛ رۆژی‌ 28/6 به‌ بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ "كه‌رامه‌تیان شكاوه‌"، كادیره‌كانی‌ لقی 12ی‌ پارتی‌ داوای‌ بڕی 150 ملیۆن دیناریان كردووه‌، به‌ڵام دادگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌، بڕیاری داوه‌ به‌ غه‌رامه‌كردنی‌ به‌ بڕی 22,5 دینار.
سكاڵاكان له‌سه‌ر بابه‌تێكی‌ ناوبراو تۆماركراوه‌ كه‌ له‌ سایتی‌ كوردستان پۆست چه‌ند مانگێك پێش ئێستا بلاوبووه‌ته‌وه‌.
داواكه‌ به‌ پێی ماده‌ی‌ 433ی‌ یاسای سزادانی‌ عێراقی ژماره‌ 111ی‌ سالی‌ 1969 تۆماركراوه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاسای ژماره‌ 35ی‌ ساڵی‌ 2007ی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسیه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌رچووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە