ناوچەى زرارەتى و دەڤەرى زەرد.. ؟!

Monday, 11/04/2011, 12:00

2198 بینراوە


لە لاى پارتى و بنەمالەى بارزانى ناوچەى زرارەتى لە پال دەڤەرى بارزان بە دەڤەرى زەرد, ناو دەبرا, بەڵام ئەم ناوچە رۆژ بە رۆژ زەردبوونەكەى بەرەو كاڵ بوونەوە دەچێت ئەویش وەكو هەموو ئەو ناوچانەى كە لەم هەرێمەى كوردستان بەرەو گۆڕان و گۆرانكارى دەچێت, ئەم گۆڕانەش پاش كارەساتى 2|9|2010 لەسەر كێشەیەكى كۆمەلایەتى لە نێوان بنەمالەى شەهید زێدان زرارى و مالى هەمزە سێوى رویدا, بووە هۆى شەهیدكردنى زێدان زرارى.
ئەمەوێت بلێم لێرەدا پارتى و بنەمالەى بارزانى, گەورەترین ناحەقى بوو بەرامبەر بنەمالەى زێدان زرارى كردوویەتى, چونكە دەسەلاتدارانى پارتى ئەم كێشەیان نەك هەر چارەسەر نەكرد بەلكو گەورەتریان كرد, لەبەر ئەوەى زێدان زرارى تەنها كادیرێكى (ی . ن . ك) بووە, لێرەدا پارتى نەبووە ناوبژیوانێكى یەكسان لە نێوان هەردوو بنەماڵە بزانێت كئ حەقەو كێ ناحەقە یەكسەر زێدان زراریان تاوانباركرد بەوەى لە كوڕى شەهیدێكى پارتى داوە.
ئێستاش بنەمالەى زێدان زرارى رۆژ بە رۆژ زویرتر و توڕەتر دەبن لە دەسەلاتدارانى پارتى چونكە تا ئێستا بكوژانى زێدان زرارى نەگیراون و نەیان بردوەتە بەردەم دادگا تاكو بە سزاى خۆیان بگەن , من ئەلێرەدا ئەمەوێت پارتى هۆشیاربكەمەوە لەوەى كە بەرامبەر جەماوەرى شارى سلێمانى كردى , بە تەقە وەڵامى خۆپیشاندەرانى دایەوە نەك هەر داواى لێ بووردنى لە شارى سلێمانى نەكرد بەلكو بەرپرسى لقى سلێمانى و چەند چەكدارێكى بارەگاكە تەسلیم بە دادگاى نەكرد شارى سلێمانى ئەدات بە چەند پیاو كوژێك وە ناوچەى زرارەتیش ئەدات بە چەند دزو جەردەو پیاو كوژ. ئەمە كورتەیەك بوو لەسەر ئەو یارییەى كە پارتى لە ناوچەى زرارەتى كردى ئەوها بروات پیاو كوژەكان دەستگیر نەكات, قسەى زیاتر دەكەین لەسەر پارتى و بنەمالەى بارزانى چەندین بەلگەمان لە دەستە كە پارتى دژى عەشیرەتەكان كردوویەتى و چەندین كەسى لە بنەمالەى ئەو عەشیرەتانە كوشتووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە