عەرشی خودا

Monday, 30/05/2011, 12:00

2780 بینراوە





 



باوەڕتان بێت لە خوێندنگاش بە شەرمەوە دادەنیشم لە سەر کورسی
لەو ڕۆژەوەی لە دژی خەڵکی کۆیلە و برسیی
کورسییان کرد بەبڕیاردەر ، بە لوتکەی هێز ، بە هێمای شەڕ
بەجێیی پیاوی گرگن ، گەندەڵ
لەم ڕۆژانە مامۆستای مێژوو لێی پرسیم:
ئەرێ ڕۆڵە بۆ ئارامت لێ بڕاوە .. بۆچی نازانیت دانیشیت؟
گەر بەو جێگایە سەغڵەتیت دەتوانیت بە پێوە بووه‌ستیت
وتم سەد جار پێم خۆشترە، سەر بەرەو خوار هەڵم واسی!.
بە مەرجێک ناچارم نەکەیت کە دانیشم لە سەر کورسی
وتی من لە تۆ تێناگەم بۆ بەم تەختەیە وا قەڵسی؟!.
وتم ئاخر لە وڵاتی من ، ئەم تەختەیە ..
جێیی پیاوی دز و جەردەیە
مامۆستا گیان بۆیە هیچ کات خۆشیم بە بینی نایه‌،
چونکە کورسی،
لە لای ئێمە عەرشی خوایە،!.
کورسی بەڵایە .. ب ە ڵ ا یە.

باکۆ جەلال
ئەمریکا 29/5/2011
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە