بۆچی لاهور کاوەی تیرۆر کرد؟

Sunday, 08/12/2013, 12:00

1586 بینراوە








کاوە گەرمیانی جگە لەوەی چەندین بابەتی لەسەر بەرپرسەکانی یەکێتی بڵاوکردبۆوە، بابەتێکی لەسەر دژە تیرۆر و کەسێتی لاهور شێخ جەنگی بڵاو کردوە بەناو نیشانی ( مەحمود سەنگاوى و لاهور تاڵەبانى سوڵح بۆ ڕفێنەرانى كوڕەكەى ئەحمەدى فاتم دەكەن، زیندانە نهێنیەکانی کەلار).

لاهور بۆ ئەوەی نیشانی بدا کەوا بەناو ئیتفاقیەی ستراتیژی بەردەوامە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی ، ئەبوو چەند کارێکی تیرۆرانە بکات تا بەتەواوی ئەو پۆستە نوێیەی پێیدراوە بەدڵی پارتی و مەسروری کوڕی مەسعود بێ. لاهور بەم کارە تیرۆرەی بەئەنجامی گەیاند تەواوی ئەو گومانانەی لای پارتی نەهێشتەوە کەوا بەڵێ ئەم کەسە هەمان ڕیتمی پاراستنی پارتی ئەبینێ لە سلێمانی و گەرمیان.

یەکێ لەسیماکانی بنەماڵەی تاڵەبانی ئەوەیە کەکەس نابێ ڕەخنەیان لێ بگرن. جەلالی کورد کوژ لەمێژە جگە لەگۆچان وەشاندن چەندین تیرۆری بەئەنجام گەیاندوە. لەوانە(جەبار فرمان، ڕەحمانی مینە،زانا حەمە ساڵح،بەکری شاعیر،عەلی بۆسکانی و چەندینی تر). وا ئێستاکەش هێرۆو تاقمەکەی دوای ئەوەی زانیان سلێمانی و گەرمیان قوربانی دەستی ئەم مافیایەن و چی تر ئەوانیان ناوێ و دەنگیان نادەنێ. باشترین ڕێگە بۆ دەستەمۆکردنیان کوشتن و تیرۆری دەنگە ناڕەزاییەکان ئەبێ.

تیرۆکردنی کاوە گەرمیانی دوا گومانە لەوەی کەوا یەکێتی وەك پارتی هیچ باوەڕێکیان بەدەنگی ناڕەزا نیەو تاکە هەڵبژاردەش بۆ کپکردن و نەهێشتنی ؛تیرۆر و کوشتنە. کاوە بەمەرگی خۆی تەواوکەری ئەو پەیامەیە کەهەریەکە لە(سۆران،شێخ ستار،سەردەشت،ئاری قەراغی) هەڵیان گرت و تیرۆر کران لەسەری.

دیارە بەم شێوازەی لاهور و هاوشێوەکانی تەنها زەنگی مردن بۆ خۆیان لێ ئەدەن و ڕۆژ دوای ڕۆژ تەمەنیان بەرەو خەزان و نەمان هانگاو ئەنێ. مردن و سەرشۆڕی بۆ لاهور و بنەماڵە چەتە کورد کوژەکەی تاڵەبانی . سەربەرزی بۆ کاوە گەرمیانی و قەڵەمە بۆێرو ئازاکانی میلەتەکەمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە