زیاترلە(1000000)یەك ملیۆن موچەخۆریان هەیەبێ ئەوەى بزانن چى دەكەن!!! داخستنى لق ومەڵبەندەكان گەورەترین خزمەتەبۆئەمڕۆى كوردستان

Monday, 21/12/2009, 12:00

1503 بینراوە


لەدواى ڕاپەڕینەجەماوەریەكەى 1991كوردستان پێشبڕكێى كردنەوەى زۆرترین لق ومەڵبەندلەنێوان هەردووحزبى دەسەڵاتدارى كوردستان ئەنجامدرا،هەزاران خۆزگەهەركردنەوەى لق ومەڵبەندسەرەكیترین پێشبركێیان بایە هەرلق ومەڵبەندێك دەوروبەرى(20 ـ 30)ناوچەوكۆمیتەوكەرت وڕێكخراوهیتریشیان هەیە،ئەگەربەچاوێكى ئابوورى سەیرى ئەم كارەبكەین،ئەوابەڕوونى بۆمان دەردەكەوێت زۆرترین خەرجى كوردستان،كەلەسەربودجەى%17كوردستان دەڕوات بۆكرێ وپاسەوان وكادیروچایەچى ونەسریەوموچەى ئەم دەزگایانەدەڕوات،من چەندى بەژمێرەى مۆبایلەكەم لێكمدایەوەنەمتوانى بگەمەئەنجامێك تاكوخەرجى یەك مانگى لێك بدەمەوە،بەڵام بەشێوەیەكى نزیكى وام بۆلێكدرایەوە،یەكێتى(38)مەڵبەندى هەیەوهەرمەڵبەندى(15)كۆمیتەئەوابەتەنهابارەگاكانیان دەكاتە(570)بارەگا،وەهەركۆمیتەى(15)پاسەوانى هەبێت بەبەرپرسەكەیەوە دەكاتە(8550)پاسەوان و(570)چایەچى و(570)پاك كەرەوەوهیتریش،جگەلەستاف ومتافى ئەم مەڵبەندوكۆمیتەوكەرتانە،وەپارتیش خاوەنى(24)لقەوهەرلقى(15)ناوچەى هەبێت وهەرناوچەى(10)ڕێكخراوى هەبێت ئەوابەتەنهابارەگاكانیان دەكاتە(3600)بارەگا،وەهەربارەگایی(10)پاسەوانى هەبێت دەكاتە(36000)پاسەوان و(3600)چایەچى و(3600)پاك كەرەوەوهیتریش،جگەلەستاف ومتافى ئەم لق وناوچەوڕێكخراوانە،زۆرم مەبەستەبەهەرهەمووئەم موچەخۆرانەى پارتى ویەكێتى وەڵامى ئەم پرسیارانەم بدەنەوە،ئەرێ خۆتان وخواتان بەچ سیفاتێك لەولق ومەڵبەندانەدادەنیشن ولافى كوردایەتى ڵدەدەن؟بەهەرهەمووتان وەرن نەخوێندەوارێك بهێنەبڕوا،كەئێوە خزمەت بەگەل ونیشتیمان دەكەن!!!ئێوەكامەكاروبارى ئەم وڵاتەڕۆژانەڕائەپەڕێنن تاكوزۆرى هەرەزۆرى بودجەى كوردستان بەسەرئێوەى تێكۆشەرى ناوژوورەكانى بارەگاكانتان دابەش بكرێت؟دەتوانن پێم بڵێن جگەلەدروست كردنى كێشەبۆحكومەت وهاوڵاتیان چ كارێك ئێوە دێنێتەناوكێشەناوەخۆیی ودەرەكییەكانى كورد؟پێویستەلەسەركردەكانیشتان پرسیاربكرێت ئەرێ توخوێنى ئەوشەهیدانەى لەڕۆژەكانى سەخت ودیژواربەخۆنەویستەوە گیانى خۆیان فیداى كوردستان كرد،لەوكاتەى لەچیاكان بوون وهەرچى لق ومەڵبەندە نەتان بوو كوردایەتى ئەوكات ئەكرا یان ئێستا؟وەڵامەكەش لامان ڕوونە،چونكەخۆتان لەگێڕانەوەى یادەوەریەكانتان باسى دەكەن،بۆنایەن خزمەتێكى هاوشێوەى شۆڕشى ئەیلول بەكوردستان بكەن فەرموون بڕیارى داخستنى سەرجەم بارەگاكانتان بدەن ولەهەرشارێك بارەگایەك بكەنەوە وماوەى خەرجى ئەم بارەگایانەتان لەكەس وكارى شەهیدان وئەنفال وئاوەدانى كوردستان خەرج بكەن،تاكومێژووبەسەركردەوخزمەت كارى میلەتى خۆتان باستان بكات.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە