هەر كەم ئەندام مابوو دزى لێبكرێ...ئەویش لێیكرا

Tuesday, 10/11/2009, 12:00

2688 بینراوە


لە بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى كۆمەڵایەتى شارى كۆیە باندێكى دزى دەسگیر كرا.
لە بەروارى 1/11/2009 بریار بوو مووچە بە سەر كەم ئەندامان دابەش بكرێ ، ئەوانەى لەناوچەى سەوز ناو نووس كرابوون وەكو پڕۆسەیەكى تۆڕى پاراستنى كۆمەڵایەتى كە(3) مانگ جارەك بڕى 150 هەزار دینار موچە بە سەر كەم ئەندامان دابەش دەكرێت.
دەبوایە موچەى مانگى 7، 8، 9 لە مانگى 10 بدرابایە, بەڵام بە هۆى دیارنەمانى گوژمەیەكى زۆرى ئەو موچەیەى كە هاتبوو لە لایەن چەند كارمەندێكى ئەو بەرێوەبەرایەتییە لووشكرا, ئێستا دەنگۆى ئەوە هەیە ئەنجامدەرانى دەسگیر كراون. بۆیە دابەشكردنى مووچەكە كەوتە ناوەراستى مانگى 11, بەڵام چۆن دابەشكردنێك وەكو ئەوە وایە دابەش نەكرێت, سەیرە لە دنیاى ئەمرۆى گلۆبالیزم و تۆرى زانیارى, لە پێشكەوتنى ئامرازەكانى كاروبارى بانكیدا, دامودەزگا حكومییەكانى هەرێمە داماوەكە لێى بێ بەشە, وەكو دەپرسن هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان بۆ ئاوا زۆربەیان خەمۆكى و نامۆن, وەڵامەكەى ئەوەیە جیهان خەریكە سیستمى كارتى دڵنیاییش Created Cardجێدەهێڵێت بەڵام كوردستانە خێر لەخۆنەدیوەكەى دەستى هەردوو بنەماڵەى مافیاى ئابوورى و سیخۆرى تاڵەبانى و بارزانى, هاوڵاتیانى هەرێمیان لە هەموو جۆرە تەكنەلۆژیایەكى ئەو سەردەمە بێبەش كردووە. ئەوان دەزانن خۆشگوزەرانى هاوڵاتى كورد و ئاشنا بوونى بە پێشكەوتنەكانى سەردەم دوریان دەخاتەوە لەوان و چیتر خەڵك بە ژیانى مێگەل قبوڵى نابێت. هاوڵاتى كورد لە هەرێمى كوردستان رۆژانە خەرجییەكانى ئەوەندە گرانە كە تەنانەت رۆژانە یان مانگانە كەسێكى بەریتانى یان سویدى لە وڵاتەكەى خۆیدا ئەوەندە خەرج ناكات. كوا سیاسەتى ئابوورى حكومەتى هەرێم, ئەوان دەڵێن لە كوردستان سیستمى ئابوورى بازاڕ پیادە دەكەین, بەڵام ئەو ئازادییەى لەو سیستمەدا هەیە تەنها نوخبەى حیزبى لێیەوە سودمەندە, هەرچى پرۆژەى گەورە و زەبەلاح هەیە هى ئەوانە, هەر كەسێكیش پرۆژەیەك دابمەزرێنێت دەبێ لە ژێر سێبەرى ئەواندا بێت. بزنسمان نیە لە كوردستان سەر بە یەكێك لەو دوو حیزبە گەندەڵە نەبێت. ئەرێ ناڵێن ئەو 25 كورسییەى گۆران بە دەستى هێنا لە سەندوقى كامە حیزبى دەرهێنا, بێگومان هى پارتى و یەكێتى, كە بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەو ئاراستەیە گورزێكى تریش لە هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى عێراقى بۆ ئەو دوو حیزبە بەرێوەیە. كە دەنگم لە كوردستان بە گۆراندا, بێگومانبە بۆ پەرلەمانى عێراقیش هەروایە و كەسیش لە دەنگدانى بۆ گۆران لە 25/7 پەشیمان نیە, لە 16/1/2010 ش رەوەندى كوردى دەرەوەى هەرێمى كوردستانیشى دێتەسەر, ئەوسا پارتى و یەكێتى لە بەغدا دەبن بە گۆران واتە(ئۆپۆزیسیۆن) و گۆرانیش حكومەت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە