هەزار خۆزگە بەخۆم

Thursday, 08/05/2014, 12:00

1645 بینراوە






دەخوازم بۆ دەربڕینی قسەکانم لە وگوتنە جوانەی زمانی شیرینی کوردی کەڵک وەرگرم کە دەڵێ: هەر کەس سمێڵی سوور بوو بایزئاغا نییە . لە ئاسمانی وڵاتی کوردەواری لە جیاتی باران نەهامەتی دەبارێ.! کۆمەڵگا قەت بە دەستی نەیار ناگاتە ئەو ئاستە نزمەی کە لەو سەردەمەدا تییدا دەژی. ئاخر دوژمن زۆرزیرەکو هوشیارانە لە / برینگی زمان / و پێنوسی تاقمێک مامۆستاو خوێندەواری زانکۆ ورووناکبیری ترسنۆکی کۆمەڵگا کەڵکی وەرگرتووە. ودەڵێ: گوتارو قسەی وان بۆ دوا رۆژی چارەنوسسازی خۆیان ئەوانەن! ئێمە بۆ سودی لێ وەرنەگرین!
سەرهەڵدانەکای کورد هەتا ئەو سەردەمە لە دەست پێکی کازیوە تا دەگاتە گاوی رۆژپەڕ لە خاڵیکدا چەقیوە وهیچ تۆفانێک وەگەڕی ناخا. لە هەموو دونیادا کە هەڵبژاردن چێ دەبێ سیستمی بەڕێوە بەریەکی نوێ بۆ داڕشتنی پڕۆژەکان ، یاساکان، دادەڕێژرێ ودەگاتە بواری جێ بەجێ کردن بە پێی کاتو زەمان. لە باشوری وڵات هەموو جارێک دوای ئەو کارە هەتا هەڵبژاردنی دوایی هەر شەڕە قسەو یەکتر تۆمەتبارکردنە! ئەو دەنگەی کە خەڵکی هەژار داویەتی بەروبوومێکی ئەوتۆی لێ شین نابێ.(ئەرسەلان باییز ئەوەندە خۆی پێ زلە نەیویست بچیتە پارڵمان پۆستەکی رادەستی یەکێکی دی بکا!!!).
لەجیهانی ئاڵۆزی سەردەمدا هەر ئاڵوگۆڕێک لە هەر بەشێکی کوردوستان چێ بێ (ئەرێنی یان نەرێنی) کاریگەری راستەوخۆوناراستەوخۆی لەسەر بەشەکانی دیکەی وڵات دادەنێ.ئەگەر نەتەوەی کورد بە بێ ئیزنی خۆی سنوری بۆ راکێشراوە، لە زۆر بابەتی گرینگی دیکەدا هاوبەشە،، مێژوو،،زمان ،،کولتور،،ئابوری،،و.....هەر چەندی داگیرکاری وڵات لە ڕەگەزو زمان وهەڵوێست دا جیاواز بن لەسەر توونە کردنی نەتەوەکەماندا هاوڕان.ئەو خاڵە خاڵی بە هێزی دوژمن وخاڵی هەرەلاوازی حیزبو دەسەڵاتی کوردە لە بەرانبەر یەکتردا.
شی کردنەوەی سیاسەتی ٣٥ ساڵەی کۆماری ئیسلامی بۆ رۆژهەڵاتی وڵات حەوجێی بە لێکدانەوەی ئەو بابەتە نییە. هەر کەس بەشی خۆی دەزانێ ئەو ماوەیە لەوێ هەم حیزبە کوردیەکان وهەمیش دەسەڵات چی بەسەر هێناوین .ماوەیەکی دوورودرێژە حیزبەکانی نشینگەنشینی رۆژهەڵات لە ناو کەمپەکاندا لەبەر چەنگی نەمان توانەوەدا لە فڕە کەوتون لە توێی بێ دەسەڵاتیدا خەویان لێ کەوتووەو تەنانەت قۆشەی سووتاویشیان پێ نەماوە ولەسەر ساجی عەلی رۆنیشتوون.لەوەها کەشو هەوایەکدا نزیکەی ١٢ میلیون کورد لە رۆژهەڵات کە خاوەنی خواستەکانی نەتەوەیی خۆیانن کە جودا لە داخوازی وخواستی زۆرینەی بەشەکانی دیکە نین. کۆنە حیزبەکانی دیکە بۆ وایان بەسەرهات؟ بۆ چی تووشی ئەو گێچەڵە مێژووییە هاتن؟ بڕۆن لە دەسەڵاتی هەولێرو سولێمانی بپرسن.
١٣ساڵی رابوردوو سیستمێکی نوێ لە پاراستن وبەرخۆدان دروست بووە کە دەخوازێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی بەشەکانی دی بۆ چارەسەی کێشەی کورد لە گەڵ دەسەڵاتی تاران هەنگاو بنێ. ئەو حەڕەکەتە ناوی / پژاکی / بۆ خۆی دیاری کرد. لەو ماوەیەدا چەندە سەرکەوتووبووە؟ چەندە توانیویە رای گشتی ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بۆ لای سیاسەتەکانی خۆی رابکێشی لە حیزبەکانی ئوردووگانشینو دەسەڵات دارانی باشور بپرسن.(منێس نوێنەری ئەوان نیم جواب بدەمەوە).
لە چەنە رۆژی رابوردوودا (٥/٥/٢٠١٤) لە بناری قەندیل لە کۆبونەوەیەکی چاپەمەنیدا سیستمێکی نوێتریان بۆ چارەسەری کورد بە ناوی / کۆدار / راگەیاند. ئەوەی لای من گرینگ نییە ئەوەیەکە ،من چاوەڕوانی ئەوە نیم کە دەسەڵاتدارانی تاران بە خڕوپتونی وبە بێ پێڵاو هەلینگ دەدەنە بناری قەندیل ودەستی ئاشتیو چارەسەری بۆ بەرپرسانی / پژاک / درێژ دەکەن ولەبەریان دەپاڕێنەوەو دەڵێن وەرنەخوارێ بەقسەتان دەکەین.! (ئەگەر کۆمەڵگای جیهانەی لە بواری مرۆویەوە پێک گڕێ دراوە لەبواری سیاسیش لێک جودا نین هەر بۆیە شەڕی مەزن خەریکە چێ دەبن) ئەوەی بۆ من جێگای سرنجە رامانی بە پەلەو دوور نە ناسی تاقمێک مامۆستای زانکۆ ورووناکبیرە.
بەڕێزحیسام پیش دەست ، لە شاری هەولێر مامۆستای زانکۆیە لەسەر راگەیاندنی / کۆدار لە گەڵ سایتی هاووڵاتی دا / ئاخاوتنێکی دوور لە زانستیی دەربڕێوە! و دەڵێ: ئەو سیستمە سەرکەوتوو نابێ!؟(هێشتا بەرپرسانی ئەو سیستمە هەر لە بناری قەندیلن کەئەو مامۆستایە شکستیشی پێهێنان!!) چوون لەسەر واقیعی شوناسی کورد لە بەشەکانی دی پێک نەهاتووە.هەروەها دەڵێ : بیرۆکەی چەپ و فکری ئۆجەلانی بەسەردا زاڵە؟!لەوەش بترازێ دەفەرموێ: هاوردەو دروستکراوی دەرەوەی کودوستانە!
ئەو بۆچونەی دوایی سەیرە! (دەرەوەی کوردوستان) کە لەسەرزاری مامۆستایەکی زانکۆ بگوترێ بۆ من جێگای شەرمە. وسەرم سووڕ دەمێنێ! چوون پێی وایە کە ئەو سیستمە لە کورەی مڕیخەوە هاویژراوەتە خوارێ و لە بناری قەندیل هەڵگیرابێتەوە.ئەو مامۆستایە لە بیری نەماوە نەتەوەی کورد لەسەر بیری ،،مائۆییزم،،لنینیزم،، مارکسیزم و،،،،، چیها بەدبەختی تاڵاوی دەربەدەری چیشتووە.ئەو ئەدەبیاتە هی کاک مەسعودە (چون ئەو لە هەولێر وانە دەڵێتەوە) هەرنەبێ دەبێ لەو بپرسێ شۆڕشی ١٩٧٥ کورد بەدەستی ئیمپریالیزم چی بەسەر هات.!؟یەکێک لە خدە خراپەکانی سەوادداری کورد ئەوەیە کە بە کەوچکێک ئاو وەمەلە دەکەوێ. ئەوەندە کەم جیکڵدانەن کە ناتوانن بە پێی کاتوزەمان لە سەردەمی خۆیدا فکری خۆیان بێننە سەر زمان.
هێشتا ٧رۆژ بەسەر راگەیاندنی / کۆدار/ بەسەر نەچووە بەم شێوەیە ئاو بە ئاشی دوژمندا دەکەن وخەنجەری زگ دڕو شیری سەربڕ لە ملی ئەو رێگوزەرەدا دەنێن. تەنیا لە یەک بواردا حەق دەدەمە ئەو بەڕێزە ئەوەش ئەوەیە لەوانەیە بە پێچەوانەی ئەو گوتنانەی خۆی فکری خۆی دەبڕێ جیرەی مانگانەو بژیوی رۆژانەی بێتە بڕین. لە کۆتاییدا دەڵێم : خۆزگەم بە خۆم کە بەو شیوەیە مامۆستایەتی ناکەم لە زانکۆی شاری هەولێر ، دەنا منێس زەرەرم بۆ پەز زۆر دەبوو.
جەعفەر کەریمی
٨/٥/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە