یه کێتی نشتمانیه که ی جاران و یه کێتیه که ی ئه و ڕۆی تاڵه بانی !!!!!!

Wednesday, 07/04/2010, 12:00

1704 بینراوە


که س ناتوانێت نکووڵی له ئه و مێژوه پڕ له سه روه ریانه ی یه کێتیه نشتمانیه که ی جاران بکات . ئه و یه کێتیه ی که زانکۆیه ك بوو بۆ پێ گه یاندنی که سانی شۆرشگێڕو ئازادیخوازو خۆڕاگرو نه ترس و شیار له کوردستاندا . له ئه و زانکۆیه دا کادر و ئه ندام و لاینگیر به گیانێکی پێشمه رگانه وه په روه رده ده کرا . له بواره کانی سیاسی و خه باتی چینایه تی و کوردایه تی و ڕۆشنبیری و فرهنگیشدا به به فه سێکی دیموکراسیانه و به بیرو باوه ڕێکی مه تین به ئازادی ڕا ده ربه ڕینی و گێوی گردن له بیرو ڕا و بۆچونی جیاواز فێر ده کران . له بواری شۆڕشگێڕیشدا ، پێشمه ر گه کانی یه کێتی به هونه ری شه ڕی پارتیزانی سه رده میانه و وه به بیرو باوه ڕێکی پڕ له جۆش و خرۆشی مه قاوه مه ته و به ر گیری کردن له نشتمان ڕا ئه هێنران و ئاماده ده کران بۆ به ره نگار بوونه وه ی ده ڕنده ترین ڕه ژێمی دونیای ئه و سه رده مه ، که به عسی گۆڕبه گۆڕ بوو .

ئه و یه کێتیه ، پێشمه ر گه و کادرو ئه ندام و لاینگیر انی به ئه و ڕوحیته شۆڕشگێڕ و ڕه وشته به رزه سیاسیه گۆش ده کرد. بۆیه جه لالیه کان زاتی ئه وه یان نه ده کرد خۆیان داسه پینن له ناو سه ر کردایه تی یه کێتی دا . خاڵێکی زۆ ر گرنگی تر که هه رده م سنوری ده سه ڵاتی جه لالیه کانی به ر ته سك ده کردوه و ده یانی ئه به سته وه له شوێنی خۆیاندا ، ئه و یش ئه و سێی باڵه بوو که یه کێتیان پێکهێنا بوو ، کۆمه ڵه ی ڕه نجده ران و بزوتنه وه و هێلی گشتی ئه م سێی کوچکه یی یه کێتی له سێی هێڵی ئایده ڵۆجی جیاواز له به ره یه کی ئاره زوومه ندانه دا پێکهێنابوو ئه مێش وای کردبوو که هیچ بۆشایه ك بۆ د ه سه ڵاتی دکتاتوریه ت نه هێشتبووه وه که دزه بکات ناو ڕیزه کانی یه کێتیه وه و وه بتوانێت ڕه گی خۆیی داکوتێ و هه موو ده سه ڵاته کانی ناو یه کێتی قۆرخ بکات بۆ خۆی . تاڵه بانی بۆ تێکشکانی ئه و سێی به ر به ستانه ی به رده می که ده سه ڵاتی سنوور دار کرد بوو ، هه رده م لافاوی گوول ئه دایه وه و دریاچکه ی لێی دروست ده کرد که له دوا ڕۆژدا به ئه و لافاوه به ر به ستانه کانی به رده می تێکشانی یه کێتی غه رقی جه لالیزمه بکات .

له ئه و ڕۆژگارانه دا و وه له ئه و سات و وه ختانه ی که کێشمه کێش و ململانێه ی فکری و ئایده لۆجی نێوان سێ کوچکه که ی یه کێتیدا له گه رمه ی پێش بڕکێی و سراعاتا دابوو ن ، تاڵه بانی ڕۆڵێکی فێڵبازانه ی ده بینی وه کو بێ لایه ن و ڕیش سپیه که ی نورانی و حه لالو ل مه شاکیل نمایشی ڕۆڵی ئه و کاراکته ر ه پیاوه چاکه ی ده بینی ، بۆ سه رنج کێشانی ڕه ئی گشتی ناو یه کێتی بۆ خۆی . پیشانی هه موو لایه نه کانی ناو یه کێتی ئه دا، که ئه و ته نها هه ڵقه ی به ستنه وه یی نێوانی باڵه کانه ناو یه کێتیه و وه له برژه وه ندی یه کبوونی یه کێتی دا ئه و کاره ده کات . هه رچه نده تاڵه بانی له گه ڵ ته رازوویی هێزدا شانی خۆیی به لایی به هێزه کاندا شۆڕ کردۆته وه و خۆی له گه لیاندا گونجاندوه . ئه مه هه ڵوێستی به رده وامی تاڵه بانی بووه له هه ر لایه که دا با بوو بێت ئه و شه نی خۆیی کردوه و وه له هه ر شێوێنێکیش به رژه وه ندی هه بوو بێت تاڵه بانی له ئه وێ دا بووه ، ته نانه ت ئه گه ر له دژی به رژه وه ندی گشتیشدا بوو بێت ، به لای تاڵه بانیه وه گرنگ نه بووه به مه رجی به رژه وه ندی شه خسی خۆی تێدا بوو بێت . ئه وه ی ئاگاداری مێژوویی سیاسی تاڵه بانی بوو بێت به لایه وه سه یر نا بێت کاتی ئه بینێی تاڵه بانی له تورکیادا به دڵی تورکه ڕه گه ز په رسته کان قسه کانی ده کات وه له ئێرانیش به دڵی نه جاتیه کان و له سوریایش به دڵی ئه سه ده کان و له ئه مریکایش به دڵی ئه مریکیه کان و له عێراقی تازه یش دا به دڵی عه لاوی و مالکیه کان ،،، هتد . ئه مه هه ڵوێستی نه گۆڕی سیاسی تاڵه بانی بوو ، له وه ته ی کاری سیاسی ده کات . ئه م ستایه ڵی سیاستکردنه ی تاڵه بانی ، یه کێتی به جۆرێ ناشرین کردوه ته نانه ت ئه ندام ولاینگیرانی یه کێتی شه رم ده که ن به ڵێن ئه ندام و ڵاینگیری پارته که ی تاڵه بانین . هه ر ئه م سیاستکردنه ی تاڵه بانی شه قامی کوردی بێزار کردوه له سیاسه ت و حزبایه تی هه ر که گێویان له وشه ی سیاسه ت ئه بێت یه کسه ر ده ڵێن ده رۆ و ده لاسه و فرت و فێل خه ڵك به کوشتندان و فریودانه به قسه ی زله و بریق و باق . دیاره ئه م وێنه کردنه ی سیاسه ت له زهنیی خه ڵکدا ، وێنه یه که ی دروستی سیاسه تی وڵاته که مانه . له ئه وه ته ی بینیومان و گێومان له سیاسه ت بوو له ئه و مه له که تی ئێمه ، ته نها ئه و سیاسه ته ی تاڵه بانی به ر پاکراوه . گومان له ئه وه دا نیه ئه م پێناسه کردنه ی سیاسه ت که درۆ و ده لاسیه و فرتوو فێڵه ، ته نها پێناسه ی کوردو نه ته وه کانی ڕۆژهه ڵاته ی ناوینه بۆ سیاسه ت . به ڵام له وڵاتانی پێشکه وتوودا پێناسه ی سیاسه ت ، مانایه کی تری هه یه . مانای هونه رو زانسته بۆ ڕێکخستنی کۆمه ڵگا و و شیار کردنه وه ی میلله ت له ماف و ئه رکه کانیان به ئه م هونه رو زانسته کار بۆ به دامو دزگاکردنی دوڵه ته و پیڕه و کردنی دستوری وڵات و سه روه ری یاسا و یه کسانی کردنی هه موو تاکه کانی کۆمه ڵگایه له به رامبه ر یاسادا و داسه پانی داپه روه ری کۆمه ڵایه تیه و به بیمه کردنی مافه کانی گشتی و تاکه کانی وڵاته و ڕێز گرتن له مافی مرۆڤ و ئازادی ڕا ده ر بڕین و میدیای ئازاده ...هتد

تاله بانی به ڕوخانی تێکشکانی ئه و سێی به ر به سته ی ناو یه کێتی و وه تووانه وه یان له ناو یه کێتیه که ی تاڵه بانیزمی دا . که هه رده م ئه و سێی باڵه ڕێگر بوو له به رده می ده سه ڵاتی ڕاگه ری و تاکڕه وی تاڵه بانی دا . تاڵه بانی یه کێتی له فره مه نبه ریه وه گۆڕی به یه ك مه نبه ری وه له فره ڕئیه وه بۆ یه ك ڕه ئی له ئازادی ڕا ده ر به ڕینه وه بۆ زندانی کردنی ئازادیه کان له به ندینخانه ی بنه ماڵه که یدا ، له بڕیاردانی گشیه وه بۆ تاكه بڕیارده ر ، له یه کێتی نشتمانی کوردستانه وه بۆ یه کێتی بنه ماڵه ی تاڵه بانی له سۆسیال دیموکراته وه بۆ سۆسیال عه شیر ...هتد . ده ر ئه نجامی ئه و تاکڕه ویه ی تاڵه بانی یه کێتی کرد به گوریسێکی مشك خواردو له هه ر لایه که وه ده ستی بۆ ده به ی له تێکی لێی ده بێته وه و ڕۆژ به ڕۆژ ڕزیو تر ده بێت . ئه م بچوک کردنه وه یه کێتیه ئه مڕۆ بنه ماڵه ی بارزانی کردۆته خاوه ن شکۆ به خۆیان سه دان فیله وه مڵکو ماڵ و سه روه تی میلله تیان ته فرو توونا کردوه ئه وه ی له گه ڵیاند نه بێت فیله کانیان تێ به ر ئه ده ن .

لێره دا ده پرسین ئایه یه کیتیه که ی ئه و ڕۆی تاڵه بانی دوای ئه و دوو تێکشکانیه ی له هه ڵبژدنه کانی کوردستان و عێراق که تێیاندا شکستیی هێنا ، ئه و هیزو قودره ته ی ماوه که بتوانێت ته وازنی ئه و باڵانسه ی ڕێکه وتنه ئیستراتیجیه ی نێوان بنه ماڵه ی خۆیی و بنه ماڵه ی بارزانی ڕاگرێت ؟ ئایا ئه و به ر پرسانه ی یه کێتی که پله و پۆستی حوکومی و حزبیه کان له ژێر ده سه ڵاتی پارتی دایه ، هه تاکو که ینێ به ئه و ئیهانه ت و بێ حورمه تی کردنه ی بنه ماڵه ی بارزانی و پیاوه کانی وه کو میرانی و مه حه دی مه لا قادرکان پێان قه بووڵ و قوت و هه زم ده کرێ ؟ له ئه مڕۆدا به ده یان پڕسیار له ئه م جۆڕه پرسیارا نه له مێشکی یه کێتیه کاندا که ڵه که ی کردوه و پێویستی به وڵامدانه وه یه ئه گه ر تاڵه بانیش خۆی له ئه و پرسیارانه گێل بکات و به بێی وڵامی ڕایان بگرێت ، ئه و ه به دڵنیایه وه ، زه مه ن له ئاینده یه کی نزیکدا وڵامی ئه و پرسیارانه مان ئه خاته به رده م . ئه گه ر چی تا وه کو ئه مڕۆ که یش یه کیتی و ێنه ی قه ڵایه که ی فۆتۆکۆپی له مێشکماندا تۆمارکردوه ، به ڵام له واقعدا که ڵاوه یه که ی داڕووخاوه جگه له تاڵه بانی و بایه قوشه کانی له سه ر دیواره داڕماوه کانی ئه و قه ڵا ڕووخاوه ، به ده نگه ناسازه کانیان پرسه ی مه رگی یه کێتی ده گێڕن و شیوه ن و واویلا بۆ ئه و مردوه ده که ن که خۆیان به ده ستی خۆیان کوشتوویانه .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە