لە كەركوك هەڵمەتى خانوو كڕین لەلایەن عەرەبەوە دەستى پێكرد

Friday, 13/11/2009, 12:00

1678 بینراوە


دواى ئەوەى لە ساڵى 2005 لە ئەنجامى ئەو شەڕە مەزهەبی و تایەفییەى كە ناوەڕاست و خوارووى ئێراقى گرتەوە زۆرێك لە عەرەبەكانى ئەو شارانە كە بە 300 هەزار كەس مەزەندە دەكرێت روویان لە كەركوك كرد بە مەبەستى پاراستنى گیانیان ئێستا ئەو عەرەبانە بە شێوەیەكى فەرمى ئەو خانوانەى كە پێشتر لە گەڕەكى دۆمیز بە حەڤدە ملیۆن دینار بوو ئێستا نرخەكەى گەیشتۆتە چل و حەوت ملیۆن دینار ئەمە لە كاتێكدایە لەگەڵ ئەو سەرژمێریەى لە شارى كەركوك ئەنجامدرا ئەوە نیشان دەدات كە زۆرێك لەو ماڵە عەرەبانە فۆرمى خۆراكەكەیان خستۆتە سەر میلاكى كەركوك و لەبەرئەوەش دەتوانن بە شێوەیەكى فەرمى بەشدارى هەڵبژاردن بن لە پارێزگاى كەركوكدا واتە بۆ پارێزگاى كەركوك. شایانى باسە ئێستا ئەو خێزانە عەرەبانە زۆربەیان لە گەڕەكەكانى واستى و حوزەیران و دۆمیزو رێگاى بەغداد نیشتەجێبوون و خانووزەوى دەكڕن. بۆ پشتڕاستكردنەوەى ئەم زانیاریانە خاوەن ماڵ لە گەڕەكى دۆمیز ع . س وتى ساڵى پار خانووەكەى من چواردە ملیۆن دیناریان دامێ سەرەڕاى ئەوەى خانووەكەشم باش نییە بەڵام ئێستا بە مەمنونیش خێزانە عەرەبەكان چل و حەوت ملیۆنم دەدەنێ و ئەو خێزانانەى كە دەشیكڕن عەرەبەكانى ناوەراست و باشورى ئێراقەو لە زارى كڕیارى خانووەكەوە گوایە حكومەت هاوكاریان دەكات بۆ نیشتەجێ بونیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە