ئێمەی کورد لە کوێی ئەم جیهانەداین؟

Wednesday, 26/03/2014, 12:00

1701 بینراوە


ئەگەر نەیانی زوو کە لە خەو راپەڕین و یەکەم هەواڵێک کە بیبیسین ئەو بێ: تورکیە وئێران وسوریەی ئێستا وئێڕاقی نێئۆ بەعسیسم (هەرچوار داگیرکار) پێکەوە کۆ ببنەوە ووێگڕا بڵێن: ئیدی بەسسە دەبێ کورد سەربەخۆ بێ وئێمەش وەکی دەسەڵات لەسەر دەستی ناوەندێکی هەرە باوەڕپێکراوی نێونەتەوەیی،، سەربەخۆیی ودەوڵەتی دەدەینی کوردوستان ،،نابێ پێمان سەیر بێ کە بە بیستنی ئەو هەواڵە لە لایان زلهێزەکانەوە بە تایبەت ئامریکا ووڵاتانی ئەوروپی گۆڕەپانی شەق بۆ هەر چوار دەوڵەتی داگیرکار دادەمەزرێنن و لە دمیان دەدەن و پێیان دەڵێن ئێوە چکارەن؟ بڕیاری ئاوا مەزە دەدەن وزرێی داودیتان لەخۆ هاڵاندووە.
لەوەتی هەم ولە بیرمە دیتومە کورد نەتەوەیەکی فیداکارو روو ئاواڵابووە لەسەر نان ودۆی خۆی منداڵی پەروەردە کردووە و بۆ رێگای رزگاری وڵات وژێر چەپۆکەییبە. لەسەر ناوی پێشمەرگە یان گریلا شەڕی رزگاری مەشاندووە. ئەو لایەنەی کە بەربینگی بە کورد وکێشەی کورد گرتووە دوو لایەنی سەرەکین .لایک دووژمنە کە قسەی لەگەڵ ناکرێ بە مافی خۆی دەزانێ سەرە لە بەرە لە بنەمان بێنێ وبڵێی ئاوا دەروەستتان دێم. لایەکی دی کە خۆی بە یارو رزگاریخواز دەزانێ جێگای لێپرسینەوەیە؟ کە لەسەر ئەو خاکە بریندارە خۆی مەڵاس داوە ودەست بەر نادا نە دێتە پردێ نە دێتە بازێ. ئەویش حیزب ورێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستانن کوێیخایەتیان خستۆتە سەرلاتیلاکی سەریان وخودای ناخواستە قەرارە لەو زلکاوە رزگارمان بکەن.
دەتوانم بڵێم،، پێنتاگۆن لەوسەردەمەدا یەکێکە لە ناوەندە هەرە مەزنەکانی کۆ کردنەوەی زانیاری. کە کارو پیشەی ئەو ناوەندە چاوەدێری کردنی سیستمی وڵاتانی زلهێزی دی و وڵاتانی خاوەن ژێرخانی ئابووری بەڵام ژێردەستەی دەسەڵاتی خۆیان. هەتا سەردەمی دونیای دوو جەمسەری بوو نیگەرانی ئەو دامودەزگایە ترس لە ئیدەی کومونیستی بووە.بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە شاڕێی ئابوری دونیا بە وێدا ڕاکێشراون.(کەنداوی فارس وشاڕێی هورموز بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر سیاسەتی ئابوری) زۆر زوو دەرکەوت جەستەی هوڵۆڵ ورزیوی کومونیزم بە رێبەرایەتی ،،سۆڤیەتی پێشوو ،،ئەوە نەبووە کە نەجاتدەری خەڵکی هەژاری کوردو خەڵکانی دی بێ. هێدی هێدی دەرکەوێ دونیای،، ئابوری،،و،، سیاسەتی ئابوری،، لەوە مەزنترە کە کورد و رێخستنی کورد بیری لێدەکەنەوە.ساڵانی رابووردوو وتوووێژەکان زیاتر لە سیاسەت بوو بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان وبەرژەوەندی ئابووریشی ڕەگەڵ خۆی پەلکێش دەکرد.لەو گۆڕەپانەشدا کێ بە قووە ت بوو دەیبردەوە بەڵام ئێستێ دونیای دۆڵارەو پاشان سیاسەت بە پێی نرخی هێزو پێوانەی دۆستایەتییە زۆر جاریش ئەو دۆستایەتیە زۆرە ملی بەسەریدا سەپاوە.
ئەگەر قەرار بێ شەڕی سێهەمی جیهانی روو بدا (بە شێوەیەک روویداوە) هیچ دەوڵەتێکی پێشکەوتوو لەبواری چەک و تێکنۆلۆژیا حازر نابێ ئەوەی پووش بە پۆوش دوای شەڕی دووهەم وەسەر یەکی ناوە هاسان بیانڕوووخێنێتەوە. ئەوجار شەڕی سێیەم شەڕی ئابوری وپاشان سیاسەتە.بەڵگەش دەرکردنی خێرای رووسیە لە وڵاتانی زل ئابووری لە،، جی،،٨،،. کە بۆ رووسیە هاسان ناگونجێ. ئاڵو گۆڕەکانی ئەو چەند ساڵەی دوایی وڵاتانی عەڕەبی لە بەهاری عەڕەبیڕا خەریکە دەبێتە زستانێکی تووش ودژوار بۆ خەڵکانی هەژار کە چییان بەسەردێ با ئامریکاو هاو فکرەکانی جواب بدەنەوە. لەو گێژاوەیەدا تاسکڵاوی هەری مەزن لەسەرسەری روسیە دانرا لەسەر کێشەی ئۆکڕاین هەڵاتنی دیکتاتۆڕی دەستکردی ئەو وڵاتە. مژاری / کریمە / ولکاندنی بە رووسیە پەیامی خۆی گەیاند بۆرووداوەکانی داهاتووش دەبێ چاوەڕوا ن بین چۆن وەردەسووڕێ ئەوەی کە ئەوڕۆ دیارە رووکەشی رووداوەکانە ژێر بەژێر چۆن خەونێکیان بۆ دیوە گرینەگە.
پێنچ،،وڵاتی ئابوتی وزلهێز لە نەتەوەیەکگرتووەکان خاوەنی مافی / وتۆیان هەیە / یانی جگە لەو ٥وڵاتە ئەوانی دی دەبێ لە چەقەخانەی شەیتانە بازاڕی سیاسیدا کەوشان جووت کەن .!؟ ئەوەی من بیزانم مافی وتۆش وەروا هاسان نادرێتە وڵاتێک کە زلهێز نەبێ. روسیە زۆر هاسان لە کۆگای ،،جی،،٨،، دەرکرا ئەوەسەرتایەک بوو بۆ ئەو پەیامە کە هێدی هێدی مافی / وتۆشی / لێ وەربگرنەوە.هەڵبەتە ئەو کارە بەزووی وبەهاسانی ناگاتە ئامانج . روسەکان خۆیان پێ بە گورگی باڵان دیدە بوو کە بەکلک پێوە بون. (گرگی باڵان دیدە بە گورگێک دەڵێن کە پێشترپێوە بووبێ بەڵام توانیبێی خۆی رزگار بکا) تاوانی ئەو سیاسەتەش خەڵکی کەمدەرا مەدی روسیە دەیدا. ئەوە کورتەیەک بوو لە چۆنیەتی سیاسەتی ئابووری،، بەرژەوەندی ئەو دونیا ئاڵۆزەی کە کورد تێیدا دەژی.
ئەوەی دەمێنێتەوە بیڵێم، ئێمە لە کوێی ئەو جیهانەداین ؟من لەسەر ئەو باوەڕەم کە تەواوی سەرهەڵدانەکانی کورد بۆ رزگاری جگە لە ماڵوێرانی وبێ بەختی چی بۆ بە دیاری نەهێناوین.گومانم لەوەدانییە سەرهەڵدانی ،پ،،ک،،ک،، لەدەستپێک هەتا ئەوڕۆ سەرڕای کەمو کورتی وئەو رەخنانەی کە دەبێ لییان بگیرێ،لەچاو ئەوانی دی توانیویەتی رێبازێکی نوێی لە رێکخستنی ولە رزگاری بۆ کوردو بۆ جیان رابگەیەنێ.(مەبەستم تاریف کردن نییە ،،مێژوو بۆ خۆی زمان وگوێی هەیە هەرکەس بەقسەی نەکا بابردەڵە دەبێ) دەسەڵاتی ئەوڕۆی تورکیا باش دەزانێ بۆ سیاسەتی ئابووری چۆن خەونێکیان بۆ دیوە.دەنا ئەگەر لیی گەڕێن پڕ بە دڵ دەخوازێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکاو لە ماوەی ٢٤کاتژمێریش بەڕێز ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکا.گوتمان هەر چوار دەوڵەت وێنەی ئامرازێکن وەکی مۆرەی تاوڵێن کە لە ناو دەستیاندا هەڵیان دەسووڕێنن بەهەر بارێکیشدا بکەون بە قازانجی خۆیان دەستی بەسەردا دەگرن.

کۆتایی قسەکانم :
هەرچی بیری لێ دەکەمەوە تەنیا سەری شکاوم بۆ دەمێنێتەوە! ئەو حیزبانەی کەوەدوای رزگاریمان کەوتون لەباشوری وڵات چۆنیان سیاسەت بەڕێوە بردوو کە پاش ٦ مانگ دەستاودەست بە دەنگی خەڵکو رایگشتی دەکەن لە پێناو دەسەڵاتی زیاتر. رۆژانە دەبینین چۆن لە بنە ماڵەی بارزانیدا ،،ن،،بارزانی خەریکی غارغارێنە بۆ ئەم لاو ئەو لا!! بنکە بە بنکەی حیزبەکان نەماوە سەر تێ نەنێ.کەچی لە بەغداش دڵیان بەوە خۆشە خاڵمان (هوشیار زێباری) وەزیری دەرەوەیە! هەزار خۆزگەم بە کفن دزی هەوەڵ .ئەوانی رۆژهەڵات لە کەمپەکاندا ئەوەندە لەژێر سایەی بەرهەڵیخی ئەو جووتەدا هەڵتووتەکاون کە لە قسەی قەبە قەبە زیاتر چییان لێ هەلناوەرێ.زۆرجار ماتەمینی دامدەگرێ بۆ ئەو حاڵو رۆژەی کە نەتەوەکەمی تێدا دەژی ودەڵێم: کۆنەفڕتۆڵی ئەو جیهانە بۆلە حاند کوردی هەژار هەر تاوێک لە باوەشی زاوایەکدایە بۆ خەڵکانی دیش خەروار خەروار خێرو بەرەکەت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە