جەنابی كاك مەسعود كوا یاسا سەروەرە

Friday, 19/02/2010, 12:00

1804 بینراوە


پێدەچێت زۆر لەبرادەرە نووسەرەكانی تر ئەم مانشێنتەو ناوەرۆكی بابەتی تریان نوسیبێت بەڵام ئەم ناوەرۆكەی نووسینەی من جیاوازترە .. لەلای یەكێتی و پارتی ڕاستی ووتن قەدەغەیە ئەوەی راستی باس بكات ئەبێتە پیاو خراپ و گێرە شێوێن . بەڵام وەكو حەلاج هەردەڵێم ئێمە لەسەر حەقین . ئێمە نەداوای پۆست و پارە دەكەین نەداوای سەیارە و ئیمتیازات بەڵكو ئەوەی ئێمە دەمانەوێت رۆپۆشكردنی كوردستانە بە شتی جوان ، نەهێشتنی گەندەڵی ، دادگایی كردنی تاوانباران ئەمانە هیوای ئێمەن نەك دواكەوتنی بەرپرس و نوسین و تەشهیر بەناوی خوازراوەوە كە ناحەزان ئەمەیان كردۆتە بەهانە كە نووسەرەكانی كوردستان پۆست لەژێر پەردەیەكی نادیارا قسەدەكەن بەڵام ئەگەر بەناوی خۆتەوە شتە نهێنیەكان باس بكەیت تووشی گرتن و لێپێرسینەوە دەبیتەوە. بەهەرحاڵ با بێمە سەر ئەسڵی مەبەست . ووتنی حەقیقەت لەم كوردستانەدا واتە باس كردنی شتە نهێنیەكان و دەرخستنی راستی بۆ هاوڵاتیان دیارە ئەم باسكردنەش لەلای ئەو بەرپرسانە دەچیتە خانەیەكی دوور لە مرۆڤایەتی چونكە تۆ حەرەمی شوێنە سنوور دارەكان ئەشكێنی و یاسا پێشیل دەكەی ,. حەزدەكەم بپرسم كامە یاسا... جەنابی كاك مەسعود سەرۆكی كوردستان ئەڵێیت یاسا ئەبێت سەروەر بێت ئێمەش ئەم ووتەیەی بەرێزتمان پێخۆشە چونكە لەوكاتەدا هەموو كەسێك بە یەك چاوو تەماشا دەكرێ و یاسا سەروەر دەبێ. بەڵام ئەم یاسا سەروەر بوونە لەكوردستان جێ بەجی دەكرێ؟
ماوەیەك پێش ئێستا بابەتێكم لەسەر مامۆستا جەلال بریكاری وەزارەتی ناوخۆ نووسی هەرچەندە من نە تەشهیرم كردو نە بەناوی خوازراوە شت بنوسم بەڵام لە باتی بەدواداچونی كێشەكان لە وەزارەتەوە پەیوەندیان پێوە كردم كە سكاڵام لەسەر تۆمار دەكەن ئەمە چی دەگەیەنێ؟ ئایا یاسا سەروەرە؟ بەهەرحاڵ رۆژی یەك شە مە لە بنكەی پۆلیس بانگهێشت دەكرێم منیش تەواوی ووردەكاریەكان بۆ نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی كوردستانپۆست روون دەكەمەوە بەڵام ئەوەی من مەبەستمە كە بڵێم جەنابی سەرۆك بارزانی لەم كوردستانەدا شتێك هەیە بەناوی ئەوەی یاسا سەروەر بێت؟
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە