کتێبخانه ی سه فه ری بۆ هاوڵاتیان!!

Sunday, 04/07/2010, 12:00

1721 بینراوە


له و جێگه یه ی هاوڵاتیان خاوه نی وڵاتی خۆیانن ، وڵاتیش به هه موو دام و ده زگاو تواناکانیه وه له خزمه تی هاوڵاتیانی خۆیدایه . هه ندێ جار ده وڵه ت و هاوڵاتیان ئه وه نده تێکه ڵ و نزیکن ،وه هاوکارن بۆ یه کتر به ئاسانی له یه ك تر جیاناکرێنه وه ، ڕاسته ده وڵه ت خاوه نی ده سه ڵات و سیسته می به ڕێوه بردنی خۆیه تی وهه موو دام و ده زگاو وه زاره ته کان جیا کراونه ته وه و هه ر یه ك له بوارو وه زیفه که ی خۆیدا کار و ئه رکه کان ڕاده په ڕێنن ، به ڵام هیچ کات سه رۆك و کاربه ده ستان ژیانیان له ده ره وه ی بازنه ی هاوڵاتیاندا نیه ، مه به ست له مه ش ته نها ئه وه یه خزمه ت به هاوڵاتیابی خۆیان بکه ن وه ئاگاداری ژیانی ڕۆژانه ی خه ڵک بن ، وه زیرو ئه ندام په رله مان و ئه نجومه نی شاره وانی ئه و کاتانه ش له ده وام دا نین هه ر یه ك له وانه له و شوێنه ی لێی نیشته جێن هه میشه له کۆبونه وه ی شاره وانی گه ڕه ك و ڕێکخراوه کاندان تا بزانن پێداویستیه کانی خه ڵک چیه و ژیانیان چۆن ده گوزه رێ ، وه هه موو داواکاری و پێداوسته کانی خه ڵک کۆده که نه وه و له ڕاپۆرتێکدا ده یگه یه ننه په رله مان یان ئه و وه زاره ته ی خۆیان کاری تیدا ده که ن به مه ستی لێکۆڵنه وه و جێبه جێ کردنی داواکاری خه ڵک .

ئه وه ی جێگای پرسیارو سه رنج بوو بۆ من له شاری لیدز:

کتێبخانه ی سه فه رییم ده بینی له پاسی گه وره و بچوکدا، ڕاستیه که ی زۆر له مه به ستی ئه و کتێبخانه سه فه ریه ئاگادار نه بوم تاڕۆژێکیان(پاسه که واته کتێبخانه که)وه ستابوو له کۆڵانێکی نزیکی کاره که ی خۆمدا و منیش به فرسه تم زانی چه ند پرسیارێکی ئاراسته بکه م بۆیه کارمه نده که ش به خۆشحاڵیه وه وه ڵامی پرسیاره کانی منی دایه وه و له ئه نجامدا بۆم ده رکه وت ئه م کتێبخانه سه فه ریه سه ر به کتێبخانه ی گشتی شاری(لیدز)ه له لایه ن شاره وانی لیدزه وه دابین کراوه بۆ ئه و شوێنانه ی که وا دورن له کتێبخانه ی گشتیه وه ، وه بۆ ئه وه ی هاوڵاتیان یان خوێنه ری کتێب له کتێبخانه بێبه ش نه بن، وه به بێ هیچ به رامبه رێك ده توانن هه ر که سێك چه ند کتێبێك داوا بکه ن بۆ ماوه ی 3 هه فته دواتر کاکی شۆفێر یان کارمه ندی کتێبخانه له هه ما ن شوێن لێان وه ر ده گرێته وه . وه به پێی زانیاری ئه و کارمه نده مێژوی ئه م کتێبخانه سه فه ریه ده گه ڕێته وه بۆ پاش جه نگی جیهانی دوه م . وه به ڕاستی زۆرێك له وڵاتانی ئه و رپا له پاش جه نگی جیهانی دووه م گه ڕانه وه بۆ ئاوه دانی وڵاتانی خۆیان و خزمه ت کردن به هاوڵاتیانی خۆیان .

له ساڵی 1987دا مناڵ بوم له گوندی (حاجی ئاوا) نزیک کارگه ی جچمه نتۆی تاسڵوجه ئه و کات سه رده می ده سه ڵاتی ڕژێمی به عس بوو له گه رمه ی لادێ ڕوخان و تۆببارانی گونده کان دابوو به تایبه تی ئه و گوندانه ی دروبون له شاره کان و پێشمه ر گه ش جه و له ی تێدا ده کردن بۆ یه که م جاربیرم دێ حوکومه تی عێراق جۆره فڕۆکه یه کی وه رگرتبوو له و ساڵه دا هه ر ‌‌‌هێنای له سه ر جاده ی (دوکان- زێویه) سه یاره ی هاوڵاتیه کی کرده ئامانج و سه یاره که ی سوتاند به بێ هۆ؟ ته نها ده یوست تاقی کردنه وه له جۆری فڕۆکه تازه که دا بکات وکوشتن و ترساندنی هاوڵاتی ئه و سنوره ش به رنامه ی سه ربازی حوکومه تی عێراقی بوو له دژی خه ڵکی کوردستان .

له ساڵی 1996 دا له گه رمه ی شه ڕی براکوژی شه ڕی پارتی و یه کێتی دا ئه وه ی پاره بوو ئه وه ی که ره سه و تفاقی حوکومه تی هه رێم بووله ده ستی پارتی و یه کێتی و له خزمه تی ئه و شه ڕادابوو ده گێڕنه وه سه یاره ی ئیسعافیش له خزمه تی به رپرسه کاندا بوه که باب و خواردنی گه رمیان بردوه بۆ به رپرسه کان له شه ڕه کاندا بۆ شه ڕی براکوژی و کورد کوژی!؟ به ڕاستی به رپرسی مه ردیش هه بون به شداری ئه و شه ڕه یان نه کردو به ڕه وایان نه بینی به شداری له و تاوانه نه ته وه ی و ئینسانیه دا بکه ن ، بۆیه من ڕام وایه ئه وانه ی به شداری ئه و شه ڕی براکوژیه یان نه کردبێ له و به رپرسانه هه ڵوێستیان له دژی ئه و شه ڕه وه رگرت ، ئه مڕۆ گه ل پێوسته ئه وانه به قاره مان بناسێنێ و به چاوێکی دیکه وه سه یر بکرێن که ئاما ده نه بون ڕۆڵه کانی ئه م خه ڵک و نه ته وه یه ی خۆیان به کوشت بده ن له پێناوی هه ڵه و حه زی سیاسی هه ندێ له سه رۆك و به رپرسه کان .

ببورن بابه ته که ی من ئه م باسه نه بو به ڵام کۆشه یه کی باسه که ی منیش تائه م ستونه هات و که مێك حالی کردین له وه ی هه ر وڵاتێك حوکومه ته که ی له ده ستی چه ند که سێک و یان بنه ماڵه یه ك دا بێت هه رگیزوه ك پێوست خزمه تی پێناکرێت وله وانه یه له سه رژیانی هاوڵاتیانیش ببێته مایه ی مه ترسی و ئازادی و مافه کانی خه لكی قۆرخ ده کرێن له لایه ن ده وڵه ته وه ، وه به پێچه وه نه وه هه ر وڵاتێك حوکومه ته که ی هاوڵاتیان دروستی که ن و به ڕێوه ی به رن هه ر له خزمه تی هاوڵاتیان دا ده بێت به قه ده ر پێوستی و داواکاری ژیانی هاوڵاتیان حوکومه ت خه م خۆر ده بێ به دڵ و به گیان واته به زانست و حیکمه ت تێده کۆشێ له پێناو خۆشگوزه رانی خه ڵك و هاوڵاتندا.
کتێبخانه ی سه فه ریش له(به رتانیا) نمونه یه که له و خزمه تانه ی پێشکه ش به هاوڵاتیانی خۆی ده کات. له وڵاتانی ئێمه ش تائێستا ئازادی ڕاسته قینه نیه بۆ هاوڵاتان چ جای خزمه ت و مافه کان.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە