ع ێ ر ا ق ێ ك ي ي ه‌ ك پ ا ر چ ه‌

Wednesday, 28/12/2011, 12:00

1777 بینراوە




ئەم هۆنراوەیە ساڵی 2006 نووسراوە وەك دەربڕینی هەستێك بۆ ئەو شۆڤێنیانەی كە بەردەوام دەیانووت یەكپارچەیی خاكی عێراق شت پیرۆزە ! كوفرە ئەو پیرۆزییە بشكێنرێ ! بۆیە من لای خۆمەوە ئەو كفرەم كردووە و هەر لە ناونیشانی هۆنراوەكەوە ئەو پیرۆزیەم تێك شكاندووە لە سەر نەخشەی دڵمدا ئەم ووڵاتە پڕ سەمەرەیەم دابەشكردووە و ووڵاتێكی نوێم ئافراندووە. هەرچەندە من وەك خۆم نیەتی بڵاوكردنەوەی ئەم هونراوەیەم نەبووە بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە ئەوسا و ئێستاش سەرەڕای شۆڤێنیە عەرەبەكان بەشێكیش لە سیاسی كورد بڕوایان بە پیرۆزی یەكپارچەیی خاكی عێراق هەیە ؟! كە لەسەر حسابی خاكی كوردستانبووە ... ئەم هۆنراوەیە پێشكەشە بە هەموو ئەوانەی كە دژ بە عێراقچێتین و بڕوایان بە سەربەخۆیی خاكی كوردستان هەیە ..

من كافرم!

كفری ماڵی خوام كردووە!

من كافرم!

عەرشی خودام سوتاندووە!

من كافرمّ!

چی كەنیسە و مزگەوت هەیە،

چی پەرستگا و مەعبەد هەیە،

هەر هەموویم ڕوخاندووە.

من كافرم !

چی خواناس و نوێژكەر هەیە،

چی دیندار و پەیوەست هەیە،

هەرهەموویم خنكاندووە.

لەبەرئەوەی لەسەر نەخشەی ئەم دڵەمدا

ووڵاتێكی پڕ سەمەرەم بەشكردووە.

چ تاوانێك هێند گەورەیە ؟!

بە غەیری من كێی تر كفری وایكردووە؟!

9/12/2006

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە