حەلەقەی دووەمی ئامادەكراو لەسەر گەندەڵەییەكانی سەرۆ قادر.....

Friday, 09/10/2009, 12:00

1747 بینراوە


ئەمەی خوارەوەش كورتەیەكە لەو گەندەڵیە گەورانەی سەرۆ قادر بە مەلاین دینار و دۆلاری لێخواردووە كە بە چەند خاڵێك دەستنیشانی دەكەین و پاشتر لە حەلەقەكانی داهاتوودا خوردەكارییەكان خاڵ بە خاڵ بە ژمارە و ئەو مەبلەغی پارانەی لووشی داوە بڵاودەكەینەوە بەشوێن و كات و مەشروعەكانی ئیعلامی پارتی لەگەڵ هەموو ئەو مووچە ناحەقانەی لە پارتی دەدزێت بۆ خۆی و چواردەوور و پیاوەكانی لەگەڵ هەموو ئەو پارە و ناو ماڵ و كۆمپیوتەر و سیارانەی بۆ خۆی و چواردەوورەكەی و نزیك و چڵكاوخۆرەكانی خۆی كڕیوویەتی ئەمەش دزییە گەورەكانە و دوایش دێینە سەری و خوردە و خوردەتری دەكەینەوە:
1- پڕۆژەی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی زاگرۆس: ئەم تەلەڤزیۆنە چۆن دامەزرا و چۆن ژێراوژێر لەگەڵ هۆشەنگ و هۆشمەند ناوێك كە گوایە كوڕی زەید عوسمانن و كۆمپانیایان لە لەندەن هەیە و هەروەها یەكێكیشیان لە دەزگای ئیعلامی سەربەخۆی عێراقە كە لە دوای رووخاندنی سەدام دامەزرا، كە ئەم خێزانە تا سەر ئێسقان زۆر دژی پارتین و كۆنە شیویعیشن. ئەوەبوو تا ئێستاش دكتۆر نیاز لاجانی كە مەلاین دینار و دۆلار لە كاك نێچیرەوان دەسەنێت نەیتوانیووە كەرەسە و جیهازەكانی تەواو بكات چونكە ئەو تەلەڤزیۆنە هەر پارچەیەی لە لایەن كوڕەكەی زەید عوسمانەوە لە وڵاتێك كۆكرابوویەوە كە دواتر هەرچی جیهازی تەلەڤزیۆن هەیە پاش شەش حەوت مانگ دەسووتا و دواتر سەرۆ و كوڕەكەی زەید عوسمان بەدزییەوە ئیتیفاقیانی دەكرد و دەیانگۆڕی و یان چاكیان دەكردەوە كە لە داهاتوودا هەموو ئەو كەرەستە و جیهازانەی بە دوو سێ جار گرانتر لە حەقی خۆیان دەیانكڕی و نەیاندەهێشت كەس بزانێت بڵاودەكەینەوە لەگەڵ قائیمەكانی وەك دكتۆر نیاز لە كۆبوونەوەكانیدا لەسەرەتایی دەست بەكاربوونی لە زاگرۆس دەیگووت "وەڵڵا دەبێت سەرۆ قادر رسوا بكەم، بزانم ئەم هەموو ملیۆن دۆلارەی چۆن دزی و خواردی". بۆیە ئێمە لە چەند حەلەقەیەكدا باسی حیكایەت و بەسەرهاتی تەلەڤزیۆنی زاگرۆس دەخەینە بەردەم رای كۆمەڵانی خەڵك و سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی دەزگا ئەمنییەكەی.
2- چۆنێتی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی قەڵات:
لە حەلەقەكانی داهاتوودا كا باسی چۆنێتی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی قەڵات دەكەین، حیكایەت و بەسەرهاتەكانی پارە و پول و دزی و گەندەڵییەكانی سەرۆ قادر بە بەڵگە و دۆكۆمێنت بڵاودەكەینەوە بەوپێیەی ئێمە كۆمەڵێكی زۆرمان لەم كادرانە لەو تەلەڤزیۆنە كارمان كردووە و كار دەكەین كە كاتێك بڵاومان كردەوە دەزانن سەرۆ قادر چۆن و بۆچی ئەم دەزگایەی دامەزراند بەناوی لقی دووی پارتییەوە و دواتریش كڵاوی كردە سەری پیشتوان سادق و لقەكەی و چۆن دەویست نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆ پارە وەرگرتن لێی هەمان كڵاو بخاتە سەر ئەویش. ئەمەش بە دۆكۆمێنت و بە بەڵگە و شاهێت بڵاودەكەینەوە و تا بزانن ئەو تەلەڤزیۆنە چ فەزاحەت و فەساد و گەندەڵی مالی و ئیداری و ئەخلاقی تێدایە.

3- رۆژنامەی هەولێر پۆست كە دواتر كرایە رۆژنامەی هەولێر:
ئەم رۆژنامەیەش یەكێكە لە رۆژنامە فاشیلەكانی كوردستان كە ناسراوە بە رۆژنامەی سفرەی نان خواردن، وەكو ئاریان فەرەج لە دانیشتنەكانی خۆیدا دەڵێت "هەتیو بە كەڵكی سفرەش نایەت، نازانم ئەم سەرۆ قادرە چی داوە لەم ئیشە قۆڕە". ئەشهەدوبیلا ئاریان راست دەكات هەرچەندە كەسێكی درۆزنە، بەڵام ئەمەیانی راستە. ئەم رۆژنامەیە ئێستا ستافەكەی هەمووی لە خێزانی سەرۆ خۆی و ئاریان فەرەج و كەسوكار و پیاوەكانیان پێكهاتووە و وە لەناو خەڵكدا بە رۆژنامەی رانییەكان ناسراوە، لەگەڵ كۆمەڵێك جنیۆ فرۆش و كۆ ئیتڵاعاتی ئێرانی، لەمەش سەیرتر ئەوەیە ئەو دزییەی لەم دەزگایەدا هەیە، حساب و كتابی نییە و لە رووی داهاتو و پارەی ریكلام و هاوكاری موحافەزە و سەفەقاتی تری دزین. بۆ نموونە سەرۆ قادر براكەی خۆی كردووەتە سەرنووسەری كە ئێمە تەحەدا دەكەین ئەگەر رۆژێك پێش هەولێر پۆست براكەی لاپەڕە كاغەزێكی بە زمانی كوردی نووسیبێت. لەمەش بەڵاتر ئەوەیە كە هەر ئەم برایەشی كردووەتە سەرنووسری گۆڤارێكی تر كەبەناو ئینگلیزی زمانە لێرەشدا تەحەدا دەكەین ئەگەر كاك جەوادی برای كاك سەرۆ بتوانێت دوو دەقە بە ئینگلیزی قسە بكات و یان نامەیەك بە ئینگلیزی قسە بكات. لە دواتریشدا دێینە سەر ئەو رۆژنامەی كوردیش گڵۆب كە بۆ دزی و پارە و سەفقاتی دزی كاغەز كڕینی جەریدە ئەم رۆژنامانە دانراون، هەرچەندە ئاسۆ كەریمی هاوڕێی نزیكی سەرۆ قادر لەسەرەتای دەركردنی ئەم رۆژنامانەدا لای زۆر كەس باسی كردووە بۆ نموونە، فواد سدیق و كاروان ئاكرێی و ئاریان فەرەج و چەند كەسانی تر وەك كاروان عەبدوڵڵای كۆنە زاوای لە نادی نووسەران و لە وەزارەت باسی دەكرد بۆمان كە ئەو رۆژنامانە بۆ وەلاخستن و نەهێشتنی شەخسیەتی نەژاد عەزیز سورمێی سەرنووسەری خەبات بووە چونكە وەك كاروان عەبدوڵڵا كە ناوی كەمال عەبدوڵڵایە باسی لێوە دەكات سەرۆ گوایە گیری خواردووە بەدەست نەژادەوە چونكە بەپیاوێكی كەر و نەزان و عینادی دەزانێت و دەڵێت هیچ لە رۆژنامە نازانێت و ناشتوانم لای بەرم. ئێمە دواتر درێژە دەدەین بە ململانێ و ركوكینەی نێوان هەموو ئەندامانی دەزگای ئیعلامی پارتی لە حەلەقەكانی داهاتوودا لەگەڵ ئەو گروپ و تاقم تاقمەی تێیدایە.

4- كڕینی چاپخانەكانی پارتی لە دهۆك و هەولێر و حیكایەت و بەسەرهاتی دزییەكانی:
ئەم دوو چاپخانەیە كە چۆن كڕدراوە و كۆنی و تازەییان چەندە و چەندین ملیۆن دینار و دۆلار بەدزییەوە سەرف كراوە تا سەركردایەتی پارتی نەزانێت و بۆ ئەوەش هەموو ئەو دزییە بشارنەوە كە سەرۆ لەگەڵ ئەو كۆمپیانیایە كردوویەتی كە هەر تەلەڤزیۆنی زاگرۆسیشی پێ دامەزراندن و كە كوڕەكەی زەید عوسمان بوو وە ئەو دوو چاپخانەیە چۆن بووە فەزاحەتی عەسر وەكو ئاسۆ كەریم لەملاولا باسی لێوە دەكات. ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە بێوار عەبدولڕەحمان هەموو نهێنی دزییەكانی ئەم چاپخانەیەی هەولێر دەزانێت و لە لای زۆر كەس لەناو خودی چاپخانە باسی كردووە كە ئەو مەكتەبی كاك نێچیروان و شەخسی ئەوی ئاگادار كردووە لەو دزییە و لە خراپی چاپخانەكە. دواتر ئەو زانیاریانە و ئەو مەبلەغە پارە دزراوانەی بەناوی ئەو دوو چاپخانەیە لووش دراوە بڵاوی دەكەینەوە.
5- پڕۆژەی بینای میدیای مەركەزی هەولێر لەبەرامبەر وەزارەتی پێشمەرگە:
ئەمەش پڕۆژەیەكە وەك ئاسۆ كەریم باسی دەكات "وا دەڕوات بۆ 20 ملیۆن دۆلار". ئەم پڕۆژەیەش بووە سەرچاوەی گەندەڵی و دەوڵەمەندی سەرۆ قادر و دارودەستەكەی كە لە پەنا ئەم پڕۆژەیەدا ملیۆنان دینار و دۆلاریان دزی، بۆ نموونە: لەسەر حسابی ئەم پڕۆژەیە موهەندیسەكانی توركیا ئەم ئیشانەیان بۆ سەرۆ و پیاوەكانی كرد:
1- دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانووی سەرۆ قادر لەسەر جووت سایدی نوێی گەڕەكی موفتی لەگەڵ دروستكردنی مەسبەحی موغلەق.
2- دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانووی دزراو و تاپۆكراوی ئەمینعامەكان كە ئێستا عیسمەتی ژنی دووەمی سەرۆ قادر لەگەڵ رێبوار كەریم وەلی تێدا دەژی، لەگەڵ دروستكردنی مەسبەحی موغلەق بۆ ئەوانیش.
3- نۆژەنكردنەوە و دروستكردنەوەی خانووی ئاریان فەرەج لە گەڕەكی سەڵاحەدین.
4- نۆژەنكردنەوە و چاككردنی خانووی ئازاد حەسیب قەرەداغی.
5- كڕین و نۆژەنكردنەوە و چاككردنی خانووی پەری خوشكی سۆنای ژنی سێیەمی سەرۆ قادر، كە ئێستا دەڵێن هەم ژمێریار و هەم سكرتێری شەخسی سەرۆیە و ئەم ئافرەتەش هەموو كورد دەیناسێت چ بێ شەخسیەتێك و بەرەڵایەكە.
6- دروستكردنی زۆربەی هەرەزۆری خانوو ڤێلاكانی مەزرەعەكەی سەر رێگای هێران-شەقڵاوەی سەرۆ قادر.
7- نۆژەنكردنەوە و چاككردنی خانووەكانی عەبدولڕەحمانی سایەقی سەرۆ قادر و كاوە ناوێك كە چایچی خۆی بوو، وە ئێستا مەسئولی داراییە لە لای سۆنیای ژنی.
8- نۆژەنكردنەوەی هەردوو خانووە كۆنەكەی خۆی و دایكی لە گەڕەكی موفتی بەرامبەر مزگەوتی حاجی جەمال كە سەردەمێك لە یەكێكیاندا برا شێتەكەی دانابوو كە ناوی شەمام بوو، دواتر دەیویست بیداتە كرێ.
9- دواتر دروستكردنی خانووی 600 مەتری لە عەینكاوە.
10- نۆژەنكردنەوە و چاككردنی خانووی مەسیفی كە پاشتر دایە كرێ بە دەزگای ئیعلامی پارتی بەبڕی 15 وەرقە مانگانە و دواتریش دوو سێ كۆنە شیوعی و فیدائیی خەڵكی ئێرانی لە سوێدەوە هێناوە و لەگەڵ برا شێتەكەی ئوتێل و ژیان و پارەی تەیارە و هاتووچۆی خۆیان و ماڵ و منداڵیانی سەرف دەكرد و ئەوەندەشی بۆی كرا دوو ژنی هێنا بۆ برا شێتەكەی و هیچیان پێوەی دانەنیشتن و بۆ هەر یەكێكیشیان كۆمەڵێك خێزان و كەسوكاری ئەو ژنانەی كردە مووچەخۆری دەزگای ناوەندی ئیعلام و پاشتریش هەندێكیان پارەی دانێ و روویان كردە دەرەوەی وڵات، وەك شەمام خۆی ئەم راستیانە لەهەموو شوێنێك باس دەكات. هەرچەندە خانووەكەی مەسیفی بۆ ئەو چەند كەسە و براكەی كردە مەعهەدی دروستكردنی كادیرانی ئیعلام ئەو كەسانەش بریتی بوون لەمانەی خوارەوە. (دوو رۆژنامەنووسی تورك، تەیفور ناوێك كە ئێرانییە و لە رێكخراوی چیریكی فیدائیی بووە، حەسەن نوور كە كۆنە جەلالی و پیاوی كۆسرەتە وە تا ئێستاش مانگانە مووچەی 2500 دۆلارییان بۆ سەرف دەكرێت و وەكو شازاد ئەنوەر لەم شەوانەدا باسی دەكات " ئێمە مانگانە پارەكەی بۆ دەنێرین بۆ سوێد كە 2500 دۆلارە، گوایە لە سوێدەوە هەڵەی چاپ و زمانی كوردی رۆژنامەی هەولێریان بۆ چاك دەكاتەوە".

خوێنەری بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە كە لە حەلەقەی (3) و حەلەقەكانی تردا بەردەوام دەبین لە بڵاوكردنەوەی گەندەڵییەكان و فەسادی ئەخلاقی سەرۆ قادر و دارودەستەكەی و ئەندامانی دەزگای ئیعلامی پارتی......


كۆمەڵێك كادیری ئیعلامی پارتی.....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە