حزبێکی عەیارە ٢٤ ؟

Friday, 07/09/2012, 12:00

1540 بینراوە




دەزانن لە سەردەمی دیموکراتی و فرەیی دا
حزبێک ھەیە مومارەسەی ھەموو ئایدا و لۆژیکێک دەکات و خۆی نمایش دەکات بەگوێرەی قسەی خەلک ھەڵسوکەوت دەکات !

حزبێکە ناتوانێت سەبر بگرێت و راستیەکان قبول بکات !بەجۆرێک لەپێناوی مانەوەی شەری ھەموو کەسێک و لایەنەک دەکات بەجۆرەھا سیناریۆ ھەول دەدات دلی خەلک بەلای خۆی دا رابکێشێت بەلام بەپێچەوانەوە بۆی دەگەریچتەوە ؟!
حزبێکە ھەول دەدات خۆی بکاتە ساحێبی کورد و کوردستان و ئەو مافە بەکەس نادات بەناوی کورد و میللەتەوە قسەبکات ؟! ئەگەر لایەنێکیش قسەی تیابکات ھەولی بچوکردنەوە و دەستی دەرەکی بۆ دەدات !
حزبێکە ئەیەوێت ھەموو خەلک دەست خۆشی و ئافەرینی بۆ بکەن و سەرۆکەکەی بە پالەوانی کورد ناوزەندی بکەن ؟!
حزبێکە ئەیەوێت بۆ رازی کردنی خەلک رۆژێک علمانی بێت و رۆژێکی تری ئیسلامی بێت ؟ جارجاریش بەناوی کلد و ئاشوری و مەسیحیەکانەوە خۆی نمایش دەکات ئەبێت مافیان دابینبکرێت لەسایەی پێکەوە ژیانی کوردستانەوە !
حزبێکە نایەوێت بەقسەی خۆی بێت فیتنە و ئاشوب دروست بێت چونکە مەترسی ھەیە بۆ سەر سەروەت و سامانیان ! فیتنە و ئاشوب یانی خۆپیشاندان و نارەزای خەلک ؟
حزبێکە ئەگەر قسە لەسەر رابردوو و مێژووەکەی بکەی ئەوا خائینی چونکە تۆ یەک فیشەکت بۆ کورد نەتەقاندووە !
حزبێکە خاوەن یەکەم داھێنانی جاشێتی نییە ! ئەوانی تر داھێنەری جاشێتی بوون !

ھەزار ماشاواللە لەم حزبە دیموکراتخوازە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە