وەڵامێك بۆ خانمەکەی بارزانی (مهاباد قەرەداغی)

Tuesday, 16/11/2010, 12:00

2086 بینراوە




مرۆڤ بۆ ئەوەی بنوسێت، پێش هەموو شت پێویستە خۆی پڕچەك بکات لە بواری زمانەوانی و لەو بوارەی کە دەیەوێ دەربارەی بنووسێت. خۆپڕچەککردنی کەسێك لە بواری زمانەوانیدا بەواتای بوونی شارەزاییەکی باشە لە بواری ڕێزمان و چۆنیەتی یاریکردن بە وشەکان بەبێکاریگەری بۆسەر واتای دەستەواژەو دەربڕینەکان. بەواتای کەی، چۆن و لەکوێدا هەر یەکە لە فاریزە، نوقتە(خاڵ)، نیشانەی پرسیارو سەرسوڕمان بەکاردێت و دادەنرێت . بەواتای شارەزابوونە لە چۆنیەتی بەکارهینانی ئامڕازەکانی وەکو (و، بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، تا،یان، ..) . لەوانەش گرنگتر بۆ ئێستای کورد، پاراستنی سەربەخۆیی و ڕاستگۆیی پێنووسە(واتە مرۆڤ ئازاد بێت چۆن بیر دەکاتەوە، لە چ ڕێکخراو و حزبێك کار دەکات، بەڵام کاری پێنووس و حزبەکەی تێکەڵ نەکات).
خانمەکەی بارزانی (مهاباد قەرەداغی)، لەڕۆژنامەی هەولیردا دووا وتاری خۆی لەژێر ناونیشانی ((سەرۆك بارزانی) و چارەكردنی مەحاڵ) دا بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە لینکەکەیەتی:
 http://hawler.in
پێش ئەوەی بچمە سەر ناوەرۆکی باسەکە، دەمەوێ ئەوە بەخانمەکەی بارزانی بڵێم کە نووسینەکەی پڕە لە هەڵەی زمانەوانی و ئیملایی. من کاتی ئەوەم نییە کەوانەی ڕێزمان بە نەوەکانی بنەماڵەی مەلازادە بدەم، بەڵام بۆ ئەوەی خانمەکەی بنەماڵە پێش ئەوەی کۆمەڵێك وشەی بێمانا ڕیزبکات و بەپارەی قوتی خەڵك بیفرۆشیتەوە بەئاغاکانی، دوو هەڵەی زەق و بێمانای وتارەکە دەخەینەوە پێشچاوی و خەڵکیش:
یەکەم: بەهۆی پێكهاتەی ئاڵۆزی ئیتنیكی و ئایینی و كۆمەڵایەتی و سیاسیی عێراقەوە و ساوایەتیی كولتووری دیموكراسی لە دەڤەرەكەدا،... هتد. لە ڕاستیدا لەڕووی ڕێزمانەوە ڕاستی نووسینی ئەو بەشەی سەرەوە لە پەرەگرافەکە پێویستە بەم شێوەیە (بەهۆی پێکهاتەی ئاڵۆزی ئیتنیکی، ئاینی، کۆمەڵایەتی و سیاسی عێراقەوەو ساوایەتی کلتوری دیموکراسی لەدەڤەرەکەدا...) بێت نەك ئەوەی خاتوون بارزانی کۆمەڵێك واوی یەوەندی ڕیز کردووەو وەکو کۆلارە داویەتە دەمی!!
دووەم: لەبەر ئەو تەناهی و بووژاندنەوە ئابووری و سیاسی و كولتوورییەی لە كوردستاندا هەیە و هەڵسەنگاندنی پەیمانگەی (ناتۆ) بۆ ئەو دۆخە پۆزەتیڤەی هەرێمەكەی ئێمەی كردووەتە مەڵبەندی ئارامی، .... . ئەوەش پێویست بوو کە بەم شێوەیە(تەناهی، بوژاندنەوەی ئابووری، سیاسی و کلتورییەی لە کوردستاندا ...) بنووسرێت .
لەسەر ناوەرۆکی وتارەکەی خانمەکەی بارزانی لەبەرامبەر سەردارەکەیدا، دەڵیم ببورە خاتوونە مهاباد، بارزانی شایانی خەڵاتی نۆبڵی ناتۆ نییە، بەڵکو بەڕێزتان و پاراستنیش بەهەڵەدا چوون و بارزانی شایانی خەڵاتی 31 ی ئابە، شایانی خەڵاتی باشترین و گەورەترین بەکرێگیراو و سیخوڕی میت و ئیتڵاعاتە، شایانی خەڵاتی گەورەترین دز، مافیا و چەتەگەریەتییە، شایانی ڕووبەروو بوونەوەی سەردەمترین خەڵاتی نەتەوەییە کە دادگایە. باشترین پاداشت و خەڵات بۆ بارزانی بنەماڵەکەی، ڕاپەڕینە، دادگایی کردن و لێپێچینەوەیانە، ڕەجم و بەردەباران کردنیانە. باشترین خەڵات بۆ مەسعودو بنەماڵەکەی دیپۆرتکردنەوەیانە بۆ میتی تورك یان ئیتڵاعاتی ئێران.
لە خاتوونەکەی بارزانی دەپرسم کە بۆنی ڕۆژگارەکانی دیکتاتۆری پێشوی عێرا ق و دیکتاتۆرە تازەکانی ئێستا کە بارزانی و تاڵەبانین، چ جیاوازییەکیان هەیە؟! بۆ خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان دیکتاتۆرێك باش بوو یان دە دیکتاتۆر؟! جاران یەك سەدام، یەك عودەی، یەك قوسەی و یەك عەلی حەسەن مەجید هەبوون، بەڵام ئێستا تاڵەبانی، بارزانی و نەوشیروان دیکتاتۆرن. ئێستا نێچیرڤان، مەسرور، بابۆ، پاڤێڵ، قۆبادو دەیانیتر جێی عودەی و قوسەییان گرتووەتەوە. ئێستا میرانی، کۆسرەت، بەرهەم و دەیانیتر بوونەی عەلی کیمیاوی کورد.
خانمەکەی بنەماڵە لەهەموو کەس باشتر دەزانێت کە سۆنگەی لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەم دەڤەرە بریتییە لەدادگاییکردی مەسعودو بنەماڵەکەی، بریتییە لە دادگاییکردنی تاڵەبانی و نۆکەرانی، بریتییە لە دادگاییکردنی نەوشیروان و سەرانی گردەکە، بەڵام بێشەرمانە ڕووناکی چاوەکانی لەسێبەری چەند هەزار دۆلارێکدا لەدەست دەدات و چۆك لەبەردەم بنەماڵەی نەزانەکاندا دادەدات. دەستپێشخەرییەکەی مەسعود تەنیا شەڕو پێداگرتن بوو لەسەر کورسییەکەی خۆی، چونکە ئەگەر تاڵەبانی دیکتاتۆر نەکرایەتەوە بە سەرۆك کۆمار، لەلایەك ئەو بەرنامەیەی کە مەسعود دایڕشتووە بۆ ڕیسواکردنی تاڵەبانی، بەئاکام نەدەگەیشت و لەلایەکیترەوە گەڕانەوەی تاڵەبانی بۆ سلێمانی، کورسییەکەی بارزانی و ڕێکەوتنی بەناو ستراتیژی نێوان جەلالی و مەلای دەخستە مەترسییەوە. بۆیە پێویستە خانمەکەی بارزانی بزانێت کە هاوسەنگی حیکمەتەکەی مەسعود بۆ حەکیمی دەردەکانی خۆیەتی نەك خەڵكی دەڤەرەکە.
ماوە بڵێم ئەگەر خانمەکەی بارزانی پێیوایە کە یاسای بنچینەییبوونی سروشت بریتی بێت لە هاوسەنگی، ئەی بۆچی خۆی وەك مرۆڤێك نەیتوانی بیکاتە بناغەی عەقڵانی پرۆژەو نووسینەکانی بۆ ئەوەی هاوسەنگی خێزان ڕابگرێت و پشتگیری لە پەسندکردنی بڕیاری بوونی دووژن لەلایەن گەوجەکان پەڕلەمانەوە، نەکات؟ ئەکرێت ئەو پێناسەیەی سەرەوە کە خۆی کردوویەتی لەگەڵ هەڵوێست و کەسایەتی خۆیدا بەراورد بکات؟ یان وادەزانێت هەموو کەس وەکو خۆی و هاو پیشەکانی گەوجەو بیری دەچیتەوە کە دوێنێ لەبەرامبەر کێشەی هاوڕەگەزەکانیدا بێهەڵوێست بووە؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە