لە پێشمەرگەیەکی دیرینەوە بۆسەرۆکی هەرێمی ماوە بەسەرچو

Thursday, 14/11/2013, 12:00

1587 بینراوە


لە ووتەکانی ئەمڕۆی جەنابت دەربارەی ئامەدەکاری کوردانی رۆژئاوا بۆ دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی فەرموتە سەرکەشیەکی گەورەو ترسناکە لە لایەن پ. ی. د. و حزبە کوردیەکانی تر.
  دروست ئەو ڕۆژەم دێتەوە یاد کە پێش ٢٤ ساڵ لە قاسمەرەش زستانی ساڵی ١٩٩١ لە کۆبونەوەی بەرەی کوردستانی فەرموت یەکێتی و حزبەکانی تر بە چونە خوارەوەیان بە نیازی ڕاپەڕین دەیانەوێت هەڵەبجەیەکی تر دروست بکەن، ڕاپەڕین مغامەرەیەکی ترسناکە. لەو ووتانەت باوڕت بە ڕاپەڕین نەبو، بۆیە گەیشتبویە ڕانیەش هەر دەتووت ئەمە خەونە. 
ئەو ڕاپەڕینەی کە کوڕی هەژارو زەحمەت کێشی ئەو کوردستانە کردی پاشان تۆ بووی بە خاوەنی. لە یەک ئۆتۆمبێلی جیب لاندرۆڤەر زیادترتان نەبو لەو کات دا، ئێستاش بونە بە خاوەنی میلیاردها دۆلار لە سەر قوتی ئەو خەڵکەی ڕاپەڕینیان کرد. بۆیە پێشینیان دەڵێن نازانی خێر لە چ دایە. کێ کردی و كێ خواردی...
پێشمەرگەیەکی دیرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە