فاتیحا وڵات بۆ ڕۆحى پـــاكت

Monday, 29/03/2010, 12:00

1434 بینراوە


فاتیحا وڵات بــۆ رۆحى پاكــت

كە بۆتە كۆیلە رۆڵەى بێ باكت

.......

سەرۆك هەرێمت ئاش بەتاڵچى بێ

ئەبێ بەرهەمى بۆ میللەت چى بێ

بەرپرس سیخوڕ و خاوەن فایل بێ

وەزیر بەجەور و ستەم قــــایل بێ

.......

داوێن پیس خاوەن پۆستى باڵا بێ

چــــەتە دادوەرى بـــەر سكــــاڵابێ

جەلال سەرۆكى عروبەى نوێ بێ

كەركوك ئاڵاكەى عەلاوى پێ بێ

.......

قووتى رەش و رووت كەلاى دلێر بێ

كۆسرەت دۆڕاوى دەستى هەولێر بێ

حكومەت گەندەڵى كێچە لەجەستەى

خەڵكى واوەیلا بــــووە بە بــەستەى

.......

دەك خوایە گۆڕان راماڵێ پاكتان

كە گەندەڵچیە نموونەى چاكــتان

كاسە كەپڕبوو ئیتر ســــەرئەكــا

چرۆى كۆتایى ئێوە سەوز ئەكا

........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە