لە ڕێگاى كوردستان پۆستەوە وەڵامێك بۆ د. ستار عوسمانى مامۆستا و ڕاگر پەیمانگاى گەشت و گوزار

Tuesday, 23/06/2009, 12:00

1975 بینراوە


ووشەى گەندەڵ ووشەیەكە دەخرێتە پاڵ ئەو كەسەى كە ناپاكیەك ئەنجام دەدا بەرامبەر بەو دەسەڵاتەى پێدراوە جا ئەم دەسەڵاتە حزبى بێت یان حكومى هەرچەندە لە ووڵاتى ئێمە تەنها یەك دەسەڵات هەیە ئەویش دەسەڵاتى حیزبیە. من دواى خوێندنەوەى هەردوو بابەت بە پێویستم زانى هەندێ ڕاستى دەربارەى ستارى عمید بخەمە ڕوو لە سەر داواى خۆى كە داوادەكات كە مامۆستایانى بەشى فیزیا و كۆلێژەكە شایەت حاڵ بن لە سەر كۆمەڵێك درۆى شاخ دارى ئەم نا بەڕێزە.
ستارى ڕاگر پێت وایە خەڵكى لە گوێى گا خەوت بێت یان تۆش وەك هاوەڵت سەرۆ قادر میللەتى كورد بە گێڵ و نەفام تێدەگەن، پێت وایە تا چەند خوێنەرى بەڕێز بڕوا بەم درۆیانەى تۆ دەكات؟ پێت وایە تۆ كەسێكى دوورى لە گەندەڵ؟
من تەنها ئەو گەندەڵیانە دەخەمە ڕوو كە لە ژێر پەردەى حیزبى خۆت ئەنجامت داوە:
وەك خۆت لە نووسینەكەت ئاماژەت پێداوە 15 ساڵە مامۆستاى زانكۆى و چەندین وانەت داوەتەوە، ئایا بەڕێزتان دەسەڵاتى حیزبى خۆتان بە كار نەهێناوە بۆ وەرگرتنى هەندێ بابەت كە مامۆستاى لە تۆ بە توانا تر و لە پێشتر هەبوون ئەم بابەتە بڵێنەوە ، ئەى تۆ نەبووى بە مامۆستایانى لێژنەى زانستى بەشى فیزیات ووت (ئەوەى بچێتە ناو قاعە كوانتەم بڵێتەوە, من بە شەق دەرى دەكەم لە قاعە) لە كاتێك لێژنەى زانستى بەش ڕازى نەبوون لە سەر پێدانى بابەتى كوانتەم میكانیكى پۆلى چوار بە تۆى نا بەڕێز كە خۆت دەزانى ئەو لێژنەیە هەمووى مامۆستاى تۆ بوون و بە باوكت دەشیان, ئەمە جگە لە ڕەفتارى كەسێكى حزبى گەندەڵ لە ڕەفتارى هیچ كەسێك ناچێت، بۆیە پێت دەڵێم نا بەڕێز ئەى گەندەڵى چییە؟ ئەگەر تۆ لەبەر دەسەڵاتێكى سەقەتى حیزبى نەبێ كە هەندێ بەعسى وەك دلشاد شهابى بەعسى و ئاراسى نێیر متقدم پێیان بەخشیوى بەرامبەر بە تحت الگلب بوونت بۆیان بە بەردەوامى چییت تاوەكو مامۆستاى خۆت بە شەق دەربكەى؟ ئەى باشە لەبەر تۆ نەبوو ماددەى كارۆموگناتیسى كە دەبووایە قوتابى خوێندنى باڵا ماستەر لە كۆرسى یەكەم وەربگرێ بەڵام بۆ خاترى ئەوەى جەنابتان مەرجەكانى وانەبێژیتان تەواو بكەن ئەو ماددەیە دواخرا لە لایەن سەرۆكى بەش وەك خۆى دەڵێ لە ترسى (عدنان و قحگان) بۆ كۆرسى دووەم كە ئەمەش خۆت باش دەزانى ئەمە هەڵەیەكى زانستى گەورەیە, ئەگەر كەسێكى ئاسایى ئەمە بكات دەیخەنە هەزار خانەى جۆراو جۆر بە تایبەتى ئەگەر ئەو كەسە لە پێڕى ئێوە نەبێت، ئەى ئەمە گەندەڵى نییە؟ نازانم چۆن داواى شایەتى لە مامۆستایانى بەش دەكەى كە گەواهیدەرى ڕاستیەكان بن ئەگەر سەرۆكى بەشەكەت ئەوەندە ترسنۆك و لاواز بێت بەرامبەرت. ئەمە شتێكى زۆر كەم لە گەندەڵیەكانت بوون لە بوارى مامۆستایەتیت وەك گەندەڵێك.
من نامەوێ زۆر باسى گەندەڵیەكانت بكەم وەك ڕاگرێك چونكە تۆ كە یاریدەدەرى ڕاگرى كۆلێژى پەروەردە بوویت دزیت لە مناقێەى حانووتى كۆلێژ كرد هەر چەندە دەسەڵاتیشت ئەوسا كەمتر بوو وەك هەموومان دەزانین دەسەڵاتى ڕاگر بەرزترە لە یاریدەدەرەكەى بۆ نموونە یاریدەدەرى ڕاگر ناتوانێ واژوو لەسەر هیچ داواكارییەك بكات ئەگەر لە 100 دینارى سویسرى ئەوكات و 15000 هەزارى بریمەرى ئێستا زیاتر بێت، جا تۆ كە دەسەڵاتت 15000 هەزار بوو ئەو دزییەت كرد ئەى ئێستا دەبێ چۆن بێت كە چەندین ملیۆن دینار لەبەردەستت دایە و تێرفى پێدەكەیت بە بێ ئەوەى بگەڕێەوە بۆ لێژنەى كڕین. بە بێ گومان ئێستا دزییەكانت قەڵەو ترن چونكە تۆ خۆت دەزانى ئەمە نسبە و تناسبە.
لەڕووى حزبیشەوە ئەوا دەتوانم بڵێم ستارى كەونە ......... ژمارەیەكى بێ كۆتات هەیە لە گەندەڵى هەر لە بوونت بە پارتى وەك ئەندام و تاوەكو ئێستات وەك خۆت دەڵێ كادیرێكى پێشكەوتووى پارتى دیموكراتى كوردستان, وەك چۆن بڵێ ئەم پارتەى تۆ پارتى پارێزگاران و دیموكراتەكان بێت لە بریتانیا، مەگەر پارتەكەى تۆ نەبێت چەندین خیانەتى لە گەلى كورد كردبێت هەر لە ئاش بەتاڵ و 31ى ئاپ و....، ئێستاش گەوجەى وەك تۆ و ادریس هەركى بنەماڵە جاش و دلشاد بارزانى بە عسى و ئاراسى نێیر متقدم هەوڵى بەرزكردنەوەى هەستى نەتەوایەتى و باوەڕ بە خۆبوون و ئامادەیى قوربانیدان لە پێناو خاك و نیشتیمان دەكەن، وەى تڕحێو... ئاخر كەى رەفیق حزبى بەرنامەى هەبووە دژایەتى رفیق حزبى تر بكات، كەى مرۆڤى داوێن پیس بە ئافرەت توانیتى باسى ڕەووشت بكات وەك خۆت و ادریس هركى برادەرت، پێم ناڵێ كام لەم سیفەتانە هەیە لە تۆ تاوەكو گەندەڵ نەبیت؟، لە ڕاستیدا ووشەى گەندەڵ ووشەیەكى زۆر بچووكە بەرامبەر بە ڕەفتارى ئێوە. باشە پێم ناڵێ ى تۆ چۆن وەك برق دكتورات تەواو كرد و بوویت بە عمید و ئەى هاوار وەك هیكڵ و جیكڵ بە یەك كات بوون بە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر كە مامۆستایان باش دەزانن بە دوو ساڵ یا سێَ ساڵ لە مامۆستاى یاریدەدەر نابن بە مامۆستا،ئەگەر دەسەڵاتى حزبى و حزبایەتى سەقەتیت لە پشتت نەبووبێ كە ساڵانێك بە زۆرە ملە فۆرمى حزبیتان بە خەڵك پڕ دەكردەوە یان تۆ پێت وایە بە هەڵبژاردن بووى بە ڕاگر, ئەى ئەوە بەكارهێنانى حزبایەتى نیە بۆ وەدەست هێنانى بەرژەوەندى تایبەت؟، ئاخر ئەترسم ئێوە جاشایەتیشتان بە خزمەت كردنى گەلى كورد هەژماربكەن!.سەبارەت بەوەى كە دەڵێ ى (بۆیە پێمان دەڵێى گەندەڵ چونكە هەمیشە و بە پێى ئەو پێگە حزبیەى هەم بووە ڕێگرێكى توند و سەرسەختى ئەو كەسە بودەڵانە بووم كە (ڕەفیق حزبى و بەدڕەوشت و دز) بوون ، یان لەبەر ئەوەى دژى ئەو كەسە گەندەڵانە بووم كە بە ناحەق و بە سوود وەرگرتن لە ئەندامیەتى حزب و ماستاو چیەتى هەوڵى وەرگرتنى پۆست و پلەى كارگێرى و بڕوانامەى زانستی باڵایان داوەو بێتوانا بوون لە ڕووى زانستیەوە؟؟؟) ، منیش دەڵێم كەى تۆ بەرامبەر بە دلشاد بارزانى بە عسى و ئاراسى نێیر متقدم ڕاوەستاى ئەوسا دەڵێم تۆ گەندەڵ نییت، تۆ نەك ناتوانى ڕاوەستى بەرامبەریان بەڵكو دەبێت هەردەم لە خزمەتیان بیت بە زمانە لووسەكەت. وە سەبارەت بە شایەتیشم بۆ ئاستى زانستیت من شایەتى ئەوە دەدەم كە تۆ هەموو وانەكانت بۆ خوێندنى بكالۆریۆس , دبلوم و ماستەر هەمووى لە ئینتەرنیت دەست دەكەون بە حازرى، زۆریش فەخر مەكە بە داتا شۆ چونكە ئەوەى تۆ و هاوەڵە بەد ڕەووشتەكەت دەیكەن مامۆستایەكى زۆر بێ ئاست پێ ى دەكرێ وە دەبێتیش لە قوتابى بپرسن ئایا تا چەند قوتابى لە ئێوە تێگەیشتووە؟، ستارى نا ڕاگر تۆ خۆت لەكەدارى هیچ پێویستت بە لەكە نییە بەڵام یە كێك حەیا و ئابڕووى دەچێت ئەگەر هەیبێ ،وە خۆشت ئەم ڕاستیە دەزانى زانست بە بێ ڕەووشت هیچ ناگەیەنێ. هەروەك چۆن بە غش و قۆپیەكردن چوویتە توانستى ئینگلیزى ئەوهاش بڕوانامەكانى ترت بە دەست هێناوە و نابێت پاساویش بۆ هەڵەى لەم بابەت بهێنیەوە چونكە تۆ خۆت دەزانى مامۆستاى كۆلێژى پەروەردە هەموو شتێك بكات نابێت غەش بكات، ئینجا تۆ ئەگەر غەشت لە توانست ئینگلیزى كردبێت چۆن نامە ماستەر و دكتورات بە زمانى ئینگلیزى نووسیوە من ئەمە لێدەگەڕێم بۆ ڕاى گشتى و دەسەڵات.
لە كۆتایى نووسینەكانم من دەڵێم با چیتر چەواشە نەكرێین و قەبوڵى چەواشەش بكەین لە كەس وە خوێنەریش خۆى بڕیار بدات ئایا د. ستار عوسمانى مامۆستا و ڕاگر گەندەڵە یان نا؟.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە