حکوومەتی فێلی لە پێدانی کارەبا دەکات

Wednesday, 16/02/2011, 12:00

1200 بینراوە


پاش ئەوەی بزۆتنەوەی گـۆران بەیاننامەکەی خۆی بۆ رای جەماوەری وەشاند،حکوومەتەکەی پارتی ویەکیتی یەکسەر کەوتنە خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن هاوڵاتیانی کوردستان هێــور بکــەنــەوە،وا بـریار بوو کە هاوڵاتـیان شاری سلیمانی خۆ پێشاندان بکەن بۆ بەدەست هێنانی کەمترین مافی هاوڵاتی بوونی خویان کە ئەویش سەرەتایی ترین مافی سروشتی هاوڵاتی بــوونە لەســەردەمی جیهانــگــیری،ئەویش کارەبا بوو، بۆیە حکومەتــەکــەی بی بەرهەم هەر نەزانی چوون بە خۆرا بگات ئەو بوو بریاری دا لە سەرئەرکی حکوومەتە کارتونێکەی ٣کاتژمێر کارەبا لە رێ موولیدە ئەهلــیەکانی بۆ هاوڵاتــــیان دابیــن بکات تا ٢٨/٢/٢٠١١ .
ئەو بۆ بۆ بەیانیەکەی بینیمان کە کارەبا مولیدە داگیرسا،دوعامان کرد بۆ بزۆتــنەوەی گۆران و خەڵکی هەمیشە وشــیاری شـاری ســلێمانی......بەداخەوە نازانم ئەو حکوومەتە خەڵــك بەگێل و نەزان دەزانێت یا خۆی زۆر بە زیرەک و زانا دەزانێت؟
پیش ئەوەی کە کارەبای موولیدەکان زیاد بکرێت کاتژمێر ١٢ شـەو کارەبای بە ناو نێشتمانی بە رێک و پێکی دادەگیرسا،بەڵام پاش بەیاننامەکە و ئەو بڕیارەی کە حکومەتە کارتونی بڕیاری لە سەر درا،ئێتر کارەبا نیشتمانکەیان لە کاتژمێر ١٢ دانەگیرســا، هەندیك جار کاتژمێر ٣ شەو ،هەندیک جار ٢شەو دێتەوە بە کەیفی خۆیان کارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.
ئەم بەرپرسە گەندەلانە پێیان ناخوشە کە ئەم خەڵــکە بە ئاسوودەیی بژێن،وا دەزانن کە خەڵک نازانێت کە نایانەوێت پارەی زیاتر بۆ کرێنی گاز تەرخان بکەن بۆیە لەکارەبای بە ناو نیشتمانی کەمیان کردووە و ئەو برە پارەیە کە لە کەم کردنی کارەبایەکە بە دەست دێت دابەش دەکەن بە سەر موولیدە ئەهلیەکان.
حکومەتە گەندەلەکە وا دەزانێت خەڵــک ئەوەندە گێلە کە نازانن فیڵیان لی دەکات، بەڵام حکوومەت کارتونێکەی بی بەرهەم باش بزانە کە چاوی ئەو میللەتە ئێتر کراوەتەوە،بۆیە بە باشی بزانن کە ئێتر ناتوانن فێل لەم میللەتە بکەن (تیبێنی: من دانیشتووی شاری سۆرانم،تەنیا ئاگاداری کارەبای شاری سۆرانم )
هاوڵاتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە