ئاوارە

Wednesday, 07/09/2011, 12:00

1510 بینراوە






1

لەگەڵ هاتنی جەژنی تازەدا

بۆمبایەك تەقەی لە دەرگاكەی دا

ئەو ڕاچەڵەكی گەرچی دووریش بوو

زانی ئەو بۆمبا خانووەكەی پێكا



ئیدی سامانی پریاسكەیەكە

وابەكۆڵیەوە لەم جێ بۆ ئەو جێ

نیشتیمانی ئەو تەڕاویلكەیە

دەگاتە سەری و لێی بزر ئەبێ



تاق و تەنیایە لەوكێو وهەردە

لەگەڵ هەناسە و ئاهێكی سەردە

بە ئەو چی جیهان چۆن دەگوزەرێ

لە لای ئەو هێشتا هەر چەرخی بەردە



2

"بانگەشەكانی مافی مرۆڤیان لەكێیان پرسی؟!

چییان هێناوە بۆ ئێمەی بندەست بۆ ئێمەی برسی؟!

جیهانی ئازاد بۆ خاتری خۆی دەمكاتە كۆیلە

لەژێر دروشمی بەهاگەلێكی وەك دیموكراسی!"





3

ئێمەین نوێنەری شەڕی دەوڵەتان "

ئێمەین قوربانی ململانێتان

ئێوەی دوژمنیش دەستلەملانن

تەماشاچین و هاندەریشمانن".

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە