دوای ماوەیەكی كەم یەكێتی لە نێوان پارتی و گۆڕاندا دەبێت بە ئاردی نێو دڕك!

Monday, 01/03/2010, 12:00

1172 بینراوە


بە پێی ئەو لێكۆڵینەوە مەیدانیانەی كە چ لە روی تیۆریەوە و چیش لە روی پراكتیكیەوە وەكو پرس و راوێژ كردن بە كەسانی پسپۆڕ لە رووی لێكۆڵینەوە لە دوا رۆژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە پێی ئەو راڤەكاریەی كەسانی پسپۆڕ لە سەنتەرەكەمان و لە گەڵ ئەو یارمەتیانەی كە لە رێگەی ئیمایلەوە چ لە لایەن ئەو كاراكتەرە ئەكادیمیستیانەی كورد كە لە دەروەی كوردستان نیشتەجێن، لە گەڵ ئەو پەیوەندیانەی كە وەكو پرسێك بە كەسانی پسپۆری بیانی لەو بوارەدا كراون، هەمویان ئاماژە بەوە دەكەن كە یەكێتی ئەگەر زۆر خۆی كۆ بكاتەوە هەر توانای ئەوەی تێدایە تا دو دەورانی تری هەڵبژاردن داكۆكی لە بونی خۆی لە نێو ساحەی سیاسی كوردستاندا بكات، دوای ئەوە لە نێوان پارتی بزوتنەوەی گۆڕاندا دەبێت بە ئاردی نێو دڕك. ئەم لێكۆڵینەوەیە پشت بە هیچ مادەیەك بۆ ریكلامكردن نابەستێت، بەڵكو بناغەی خۆی لە سەر بنەمای ناوبژیوانێك كە بە بێ ئەوەی هیچ لایەك وەیان حزبێك یانیش بزوتنەوەیەك درك بە چالاكیەكانی ئەم سەنتەرە بكەن و بیناسن، ئێمە وەكو چاوێك بەڵام چاوێكی كراوەو بە سەرنج بە وردی لە پێشهات و سیناریۆو جوڵەو ئاراستەی حزبەكان دەڕوانین، بۆیە ئێمە لەم سەنتەرە ئەوە بۆ هەمو لایەك رون دەكەینەوە كە تەنها لە رێی سایتی كوردستان پۆستەوە دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكانمان دەخەینە بەردەم رای گشتی، ئەویش هۆكاری خۆی هەیە! رەنگە هێندێك ئێستا لە روی سۆزەوە لە بۆچونەكانی ئێمە بڕوانن و وا بزانن ئێمە ریكلام بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەكەین، بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان لە چۆنێتی مامەڵە كردن لە گەڵ دۆخی هەڵبژاردنی ئەم جارەدا پەلەیان نەكردایە بە دڵنیایەوە كە یەكێتی بایی تەنها ئەم هەڵبژاردنەی تێدا مابو، بەڵام هێندێك هەڵەی ئەو بزوتنەوەیە بو بە هۆكاری ئەوەی بە بەدیل بونی تۆزێك دوا بكەوێت، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایات كە یەكێتی دەتوانێت خۆی لە بەرامبەر ئەو بزوتنەوەیە لە كەوتن بپارێزێت، چونكە یەكێتی ئەوەندە كون و كەلەبەری تێدایە ئەگەر گۆڕان لە دوای هەڵبژاردن بیەوێت ئیشیان لە سەر بكات، ئەوە تا چەند بیەوێت هەڵبسێتەوە ئەوەندە بە چۆكدا دێت.
ئەندامی سەنتەری كەركوك بۆ لێكۆڵینەوەو پشكنین
ئێمە ماوەیەكی كە بە وردی ئەو هۆكارانە دەخەینە بەردەمتان، بۆ ئەوەی رای هەمو لایەك لە سەر راڤەكاری سەنتەرەكەمان بزانین، ئەگەر هەر كەسێكیش هەر سەرنج و تێبینیەكی هەبێت یان بیەوێت لە روی لێكۆڵینەوەوە سود بە سەنتەرەكەمان بگەیەنێت ئەوە ئێمە لە خزمەتیداین، بونی سەنتەرێك لەم شێوەو فۆرمەشدا لە دەرەنجامی ئەوەوە سەر چاوە دەگرێت كە حزبەكان ئامادە نین یە درهەم بۆ دەرەوەی خۆیان خەرج بكەن، بۆیە بە پشتیوانی خوای گەورەو بە هیمەتی دڵسۆزان و بە ئیمكانیاتێكی زۆر كەمەوە قۆڵی خۆمانمان لێی هەڵكردوەو بە ئومێدی سەركەوتنین.
دەربارەی ئەوەی یەكێتی لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبێتە ئاردی نێو دڕك، پێمان باشە چ لە روی نوسینی وتارەوە بێت، یان لێكۆڵینەوەوە ئەو كەسانەی توانای شرۆڤەی بابەتی وایان لەو شێوەیان هەیە با ئەسپی خۆیانی لێ تاو بدەن، ئێمەش هاوكاریان دەبین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە