مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بناسن! (بەشى یەكەم)

Friday, 10/02/2012, 12:00

1535 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست/ 12

ئەوەی بە شمشێر بێت، بە شمشێریش دەڕوات (پەندێکی چینییە)

ماوەیەكى زۆرە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبى سیاسى یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، خەریكى كوشتن و ئەتككردنى ناموسى خەڵك و دزیى و تەزویرات و دانانى كۆمپانیا و سەركوتكردنى دەنگی ئازادیخواز و ناڕازیى خەڵکی كوردستانە، بەهۆی ئەو دەسەڵاتەی، کە تالەبانی پێیداوە، توانیوێتی لەشكرێك لە دز و چەتە لە تەعەداكەر لە ناموسى خەڵكیی لە خۆی کۆبکاتەوە و بە ئاشكرا و زۆر ڕووقایمانە پشتیوانییان لێدەکات بۆتە  شەریكیان و لە ژێرەوە پێکەوە کار دەکەن و ئەمیش بە كاریان دەهێنێ.
شایانی باسە لە ماوەى ڕابردوودا بە تەواوەتى دەستەكەى مەحمود سەنگاوى ئاشكرا بوو.
كوردستانپۆست لە ڕێگەى ڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلەوە و بە زنجیرە لە سەرەتاوە تا ئێستاى مەحمود سەنگاوى باس دەكات، هەوڵ دەدەین كار و كردەوەكانى بخەینە ڕوو ئەو باندانەش ئاشكرا بكەین، كە هەر یەكێك لەوانە مەحمود سەنگاوى بۆ مەرام و مەبەستی خۆی بەكاریان ئەهێنێت.

 مەحمود سەنگاوی، ناوی خۆی نییە، بەڵکو ناوی (حەمە غەریب حەمە ئەمین)ە، لە سەنگاو بە غەریبە كەڕڕى سەنگاویی بانگ دەکرێت.


حەمە غەریب حەمە ئەمین (مەحمود سەنگاوی)

مەحمود سەنگاوی، ناوی تەواوی خۆی نییە، لە ناسنامە عێراقییەکەیدا، ناوی حەمەغەریب حەمە ئەمینە، کە چۆتە سویدیش هەر بەو ناوەوە خۆی ناساندووە و ناسنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە، جگە لەوە خەڵکی سەنگاو بە غەریبە كەڕڕى سەنگاویی بانگیان دەکەن و ناسراوە، حەمە غەریب خەڵکی گوندى كۆیكى ناحیەى سەنگاوە بە غەریبە كەڕ ناسراو بووە. ئیستا تەمەنى 58 ساڵە. ماوەى زیاتر لە 32 ساڵە دەستدرێژى و تەعەدا لە خەڵكى بەشمەینەتى ئەم كوردستانە ئەكات، چ لە سەردەمى شاخدا بێت، یان لە دواى ڕاپەڕین و گرتنە دەستى دەستەڵات لە لایەن زلدزەكانى كوردستان.

لە كاتى دامەزراندنى یەكێتیدا، ئەم غەریبە كەڕڕە، لە دائیرەی زەراعەى سەنگاو كەناس بووە، وەک جەیش شەعبییش خزمەتی کردووە، لە هیچ قوتابخانە، یان حوجرەیەكدا نەیخوێندووە، بە چەند ساڵیک دوای راپەڕیین لە سایەى یەكێتی و جەلال تالەبانییەوە، توانی بڕوانامەى شەشەمى سەرەتایى بە تەزویر وەربگرێت.

غەریبە كەڕڕ، هاوڕێیەكى هەبوو، ئەندامى كۆمەڵە بوو، لە ساڵى 1977 شەوێك پێکەوە دەچنە دەرەوەى سەنگاو، لە ناکاو جاشێك دەیانبینێت، غەریبە كەڕڕ لەگەڵ هاوڕێکەیدا هەوڵ دەدەن بیکوژن و بێدەنگی بکەن، بەڵام جاشەکە لە دەستیان هەڵدێ و دەچێت خەبەریان لێدەدات، ئیتر بە ناچارى و لە ترسا غەریبە كەڕڕ رادەکات و دەچێتە شاخ و ئەبێتە پێشمەرگە، ئەو ترسابوو لەوەى بگەڕێتەوە بۆ سەنگاو و جاشەكە بیدات بە دەستى بەعسەوە.
كە بووە پێشمەرگە بە دواى هاوشێوەكانى خۆیدا بە دوای خەڵكى دڕندەدا گەڕا، بۆ دامركاندنەوەى ئارەزووەكانى خۆی، زۆر لەو پێشمەرگانەی کە لەگەڵیدا بوون و جەولەیان کردووە، لە سەر رەوشتی ئەم کابرایە دەگێڕنەوە، دەڵێن: بۆ خۆدەرخستن و ناو دەكردن دەچووە هەر گوندێك، لە خۆیەوە بیانووی دەدۆزییەوە كوێخاى گوندەكەى فەلاقە ئەكرد، لە جوتیار و شوان و گاوان و خەڵكى داماوى گوندەكانی ئەدا، بۆ ئەوەى خەڵكى نەیناسنەوە، كە ئەمە غەریبە كەڕڕی زراعەى سەنگاوە و كەناس بووە، بۆیە ناوی خۆی گۆڕی  کردی بە مەحمود سەنگاویى.

پاش شەهید بوونى خالید گەرمیانى لە ساڵى 1981 مەحمود سەنگاوى ئەبێتە ئامر مەفرەزە و ئەچێتە شوێنى خالد گەرمیانى، ئیتر لەوێوە غەریبە كەڕڕ ئەستێرەى بەختى دەست بە درەوشانەوە ئەكات، پلە بە پلە بەرز دەبێتەوە تا ئەبێتە سەرتیپ.
بە تەواوی ناوی غەریبە كەڕڕیش لە خۆی دەکاتەوە و بە مەحمود سەنگاوى خۆی دەناسێنێت و ناوبانگ دەردەکات. یەکێک لە خەسڵەتەکانی مەحمود سەنگاوی هەمیشە حەزى بە خۆدەرخستن كردووە، لە شاخ چەندین قەسابخانەى  دژ بە هاونیشتمانیانى گوندی و خەڵکی بێدەسەلات، بەڕێکردووە، بەردەوام كۆمەڵێك پاسەوان و چەكداریى دوای خۆی خستووە بۆ ئەوەی وەک گەورەیەکی دەستڕوێشتوو خۆى نیشان بدات، لە دواى ڕاپەڕین بە تەواویی دەركەوت و بوو بە یەكێك لە دڕەندەكانى ناو یەكێتى.

لە بەشى دووەمدا باسى ژیانى مەحمود سەنگاوى ئەكەین لە سەردەمی شەڕى ناوخۆ تا ڕووخانى ڕژێمى بەعس لە ساڵى 2003


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە