نێهنییەكانی زەویە قەرەبووەكانی شارەوانی سلێمانی

Friday, 29/05/2009, 12:00

3535 بینراوە


رۆژی (19-5-2009) لە رۆژنامەی ئاوێنە چاوپێكەوتنێك لەگەڵ (ئاڵا كەمال) ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڵاوكرایەوە لەسەر ئەوەی شارەوانی زەویەكی بەدوو زەویی قەرەبوو كردۆتەوە،
بەڵام لێرەدا پەردە لەسەر راستیەكانی ئەو زەویانە ئاشكرا دەكەین و تا هەموو خەڵكی شاری سلێمانی باش بزانن كەچی دەكرێت لەناو شارەوانی و چۆن باندو مافیاكان كردویانەتە نوسینگەی خۆیان ئیتر تۆی كورە شەهید و تۆی گەنجی خاوەن شەهادەو تۆی هەژارو تۆی پێشمەرگەی دێرین و ئەندام و فەرمانبەرانی ماندوو....هتد دەبێ لەدوورەوە زەقەی چاوتان بێ بۆ پارچەیەك زەوی. بەڵام بەناو ئاڵا كەمالی گەندەڵ و ئەنجومەنی پۆخڵاوات و دزو باندو بەناو یاسا مشەخۆرەكەی شارەوانی و ئەندازیارە پارە خۆرەو ماستاوچی و مەسینە هەڵگرەكەی حاكمەی شارەوانی(خوا سەبوری بدات بۆ لەداستدانی پۆستەكەی شارەوانی) ئەندازیار (بەختیار عەلی قادر) كە لەترسی دزی و روو رەشی و پاشەڵ پیسی خۆی نەیتوانیوە قسە بكات. كورد جوانی وتوە(خۆر هەتا سەر لەپشت هەورەوە نابێ) نەتدەزانی رۆژێك دێت ئەم دزی و ریشوەت و پارە خواردنەت كەشف دەبێ، بۆ تۆ خەڵكی زۆر بەگێل و گەمژە تێ دەگەی زەویەك لەودیو شەستمەتری كە 44 قەرەتۆخانە بگۆڕیت بەدوو زەوی كە لەناو شارە ژمارەكەیان (203/140-708/185) هەروەها گۆڕینی زەوی ژمارە (29/233) لەو دیو شەستمەتری بگۆڕیت بەزەویەكی (709/203) :
1- زەویەكی بازرگانیە
2- شوێنەكەی زۆر راقیە.
3- 20 هەزار دۆلار دەكات. بەڵام زەویەكەی ناو شار 10 قاتی ئەو پارە دەكات.
ئایا لەم ئاشكرا تر دزی دەبێت چی بێت، لەم پۆخڵاوات تر دەبێت چی بێ، لەم نایاسای ترو ریشوەت وەرگر دەبێت چی بێت.
كارە نهێنەیەكانی ئەم باندانەی ناو شارەوانی
*سەرۆكی باند كە ئەندازیار (بەختیار عەلی قادرە) خۆشی ئەندامی ئەو لیژنەی قەرەبوو كردنەوەیە تا ئێستا 7جار لابراوەو هاتۆتەوە ناو لیژنەكە)
*ئەندامانی باندەكەی (مامۆستا زەردەشت مەحمودە) ئەم بەئاشكرا دیارە كە جگە لەدزی هیچ كارێكی نیە لەناو شارەوانی. چونكە ئەم مامۆستایە كاری ئەم كەسە لەناو شارەوانی رێكەوتنە لەگەڵ هەندێك مافیا و بازرگان بۆ ئەوەی لەژێرەوە كارەكان بۆ ئەندازیار بەختیار عەلی ئاسان بكات. رۆڵێكی زۆر سەرەكی هەیە لە دۆزینەوەی زەوی و ئیستملاك كردن، ئەم لەژێرەوە رێكدەوێت بەپارەو دواتر لەتەلاری سالم ئاڵوگۆڕی پارە كە دەكەن كەنویسنەگەكەش هی بەختیار عەلییە. بەسەدان كاری وایكردوە ئەگەر دەتانەوێت زیاتر روو رەشەو ریسوا بن و بچن سەیری ئاڵوگۆڕی زەویە ئیستملاكەكانی رابردوو بكەن. بزانن چیكراوە.
* روو پێوە كاسە لێس و ئێسقان لێسینەوەكانی بەردەم شارەوانی و ئاكارنزمەكانی ناو شارەوانیش كەئەندامن لە گروپەكەی بەختیار عەلی قادر ئەوانیش(یاسین سەعید، ئەكرەم رسوڵ) ئەمانە لەپیسی و ریسوای خۆیان و ریشوەت وەرگرو بەرتیل و سەرانە وەرگرتن قاڵبونەتەوە. من كە دەڵاڵم بەسەدان بەڵگەم لایە كەچی دەكەن لەو خەڵكە بەپارە وەرگرتن. سەیر لەوەشدایە ئەم دزانە خەڵاتیش كراون بە زەوی.ئەی كەسوكاری شەهیدان ئێوە خەریكی چین و بۆكێ خوێنتان رەشت. ئەمانە كاریان پەیداكردنی خەڵكیە بۆ بەختیار و دۆزینەوەی زەوی باش لەناو شارەوانی بۆ موشتەریەكانیان.
ئەمە ئەو گروپەیە كە بەناو ئاڵا كەمال خۆی دەدزێتەوە لەپرسیارەكەی ئاوێنە كەدەڵێت (بەختیار عەلی ئیشی ئیستملاك دەكات بەشەریكی لەگەڵ خەڵكی تردا)و ئەمانەش هەمان ئەو گروپەن كەكاری قەرەبوو كردنەوە دەكەن لە شارەوانیەكانی تر و تاپۆش ئەندامی ئەم باندە هەن. لەبەشەكانی دیكەدا باسی دەكەین.
درۆ شاخدارەكانی ئاڵا كەمال و لیژنەكەی
ئەو زەویانەی كە ئاڵو گۆڕی پێكراوە هی (برایەكی نامیق ئسماعیلی ئەنجومەنە بەشەریكی لەگەڵ ئەندازیارە گرگنەكە و مەڕە گێژەی كەی شارەوانی كراو بەهاوكاری باندەكەیان) من بەبەڵگەوە لامە پێشوەرگرتنەكەشی چەند جار چونەتە سەر زەویەكەو پاشان نوسینگە بەنوسینگە دەگەڕان تابزانن چەند دەكات ئەو زەویانە جارێكی یان لەنوسینگەكەی خۆمیان پرسی. تاپشكی بەختیارو نامیق و عومەر مەحوی بدرێت.
باشە ئاڵا كەمال دیارە تۆ لەگوێ گا نوستوی خەوەكەشت قورس بووەو گوێشت گران بووە، ئەگەر سەردانێكی باندەكانی ناو شارەوانی بكەی پێم وابێت چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی تۆ دەزانن چییە!
خەڵكی شاری سلێمانی بەخەبەر بێن وا شار دزرا
لێرەدا ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و گەنجان و شەهیدان و ێشمەرگە دێرینەكان و خەڵكی هەژارو (6) هەزار گەنجی دانەمەزراو و بێلانەو بێ كارو دەكەین ئیتر كاتی تۆڵەو بەخەبەر هاتنە لەدزو شەرواڵ پیس و رییشوەت و بەرتیل خۆرو راماڵینی باندەكان و ئاشكراكردنی دزەكان و خستنە رووی ئەو پۆخڵاواتانەی ناو دەزگاكان بەتایبەتی دەزگای شارەوانی. كەبەئاشكرا دزیەكانی دەخرێتە روو. بەڵام بەهەزارن خەڵكیش هەیە زەویەكانیان لەناو شارارەوە دەخرێتە دەرەوەی شار. ئێمە كە دەڵاڵین باشدەزانین كەچی دەكرێت بەختیار عەلی قادر (5)جار زەوی بۆ نەفەرمێك گۆریوە (كەلەبەشەكانی تردا بۆی دەخەمە روو). ئێستاش دوای ئاشكرابوونی ئەم دزیە گەورە ئیتری كاتی هاتووە ئەم شارەوانیە بڕوخێنین و سەر لەنوێ بنیادی بنێنەوە خوێنی شەهەیدەكانمان كەسانێكی وەكو ئەم باندە نەیخۆنن و شاریش لەو پیسیە پاك باكرێتەوە
تێبینی/ بەشی دووەم وردەكاری زیاتری قەرەبووكردنەوی زەویەكان دەخەینەڕوو
*خاوەنی نوسینگەی شكار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە