دیسان گەندەڵیەکی تر...........

Thursday, 07/01/2010, 12:00

1224 بینراوە


دیسان سڵاوی بردنە پێشی گەندەڵ و داوێنپیسانتان لێ بێت.خەمی زۆرمان خوارد بۆ چاککردنی وەزعی نالەباری یەکێتی و ئەوە بوو پلینۆم بەستراو پەیمانی ئاکار مۆرکرا و دەیان کادیروڕێکخستنی بەپەرۆشی یەکێتی فرمێسکی دڵسۆزیان ڕشت و کەس و کاری شەهیدان ئومێدیان زیندوو بوەوە کە ئەمجارەیان یەکێتی وەزعی ناوەخۆی چاک دەکات و ماف بۆ خاوەن ماف و کار بۆ کەسانی زانا و ڕێز بۆ خەڵکی ماندوو دەگێرێتەوەو تەکەتول بنبڕ دەکریت وڕێخستنەکان دەستکاری دەکات و هەموو ئەوانەی خەڵکیان لە یەکێتی تەکاندۆتەوە بانگیان دەکا و سزایان بۆ دادەنێت و هەموو ئەوانە کە دڵسۆزانە کاریان بۆ یەکێتی کردوە پاداشت دەکات.بە گۆڕینی مەکتەبی ڕێکخستن ئومێدمان سەوز بوەوە کە بەڵێ ئەمجارە پێداچونەوەیەکی وورد دەکرێت نەمان زانی دیسان زیندووکردنەوەی تەکەتول لە ناوخۆی مەکتەبە بەڕێزەکەتان و خودی بەڕێزی عیماد ئەحمەد دەست پێ دەکاتەوە لەمەشیان دەیان نموونەمان لەبەر دەستدایە با یەکێک لە نموونەکان باس بکەین کە ئەویش بردنی گەندەڵ و داوێن پیسێکی وەک (حیکمەت وەڵاشی) جێگر مەڵبەندی چۆمان بۆ لای   جەلال بردنی ناوبراو واتە تەحەداکردنی هەموو خەلک و کەس و کاری شەهیدان و کادیر و فەرماندە و ڕێکخستنەکانی دەڤەری باڵەکایەتیە نازانم بردنی ئەو پیاوە دژ بە یەکێتیە لە کام سۆنگەوە سەرجاوەی گرتوە؟!!ئایا لە ئەنجامی کار وچالاکی ناوبراوە یاخود ئیبداع و داهێنانە جوانەکانیەتی یان پارە دزین وگەندەڵی کردن و هتد..............نا نا بەبیرم هاتەوە ئەمە لە پاداشتی ئەو تەعدایە بوو کە لە ماڵی شەهید ....... کە دوو ساڵ لەمەوبەر کردی لە کاتی دەعوەت کردن ونان خواردن وویستبووی دەستدرێژی بکاتە سەر شەرەفی کچی شەهیدی ناوبراو بەڵام شێرە کچی شەهیدی ناوبراو بە تف کردن لە نێوچاوی (حیکمەت) وەڵامی دەداتەوەو دواتریش شکات لەلای کۆمیتەو مەڵبەند دەکات و هەرچەندە لە شکاتەکەی ناپێچنەوە بەڵام ئەمسال دووبارە لەلای مەکتەبی سیاسی و  جەلال شکات دەکات کەچی وادیارە لە بڕی سزادانی زۆر بێ شەرمانە بەبەرچاوی خەڵک و ڕێکخستنەکانی سنوورە خاوەن شەهیدەکەی باڵەکایەتی بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن ناوبراو دەباتە لای   جەلال و منیش دەڵێم دەست خۆش دەست خۆش  عیماد ئەحمەد دەست خۆش بۆ ئەو کەسەی کە ناوبراوی ناردە لای جەنابت و ڕێنوێنی کردی بۆ ئەم کارە مەزنەتکە لەبەرامبەر ماڵە شەهیدەکان کردت بە ڕاستی گۆڕانت کرد بە ڕاستی شاکارت کرد،لە داهاتوشدا هەموو بەڵگەو ئەو نامەیەش کە بۆ هەر یەکە لە   جەلال و   کۆسرەت و دکتۆر بەرهەمم نووسیوە لە هەموو ڕۆژنامەکان بڵاوی دەکەینەوە چونکە لە لێپێچینەوەو سزادانی ئێوە بێ ئومید بووین و هیچ ئومێدێک بۆ چاککردن و نەمانی تەکەتول نەماوەو بۆ ڕاستی قسەکانمان داوات لێ دەکەین   عیماد وەرە بۆ ناو خەڵک و کادیرانی خوارەوە لە ناو مەڵبەند و بزانە ئەو پیاوە ناپاکە چەند زەرەری لە یەکیتی داوە وەرە بۆ مەلبەندی چۆمان بە گوێی خۆت ببیستە و بە چاوی خۆت ببینە........
کوردستانپۆست: پێشناوی "رێز ، مام و کاک و جه‌ناب"مان له‌ ناوه‌کانی جه‌لال ، کۆسره‌ت و عیماد لتیکرده‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ شایانی رێز نین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە