دەسەڵاتى خێڵەكى

Tuesday, 15/06/2010, 12:00

1235 بینراوە


دەسەڵاتى خێڵەكى كۆمەڵایەتى و سیاسى كە بكوژى دەسەڵاتى نەتەوەیى و نیشتیمانى كوردو كوردستانە دەبێ بڕوخێ مەبەستمان ڕووخانى دەسەڵات ئەوە نى یە پارتى و یەكێتى لابچن و كلك و پاشكۆو هاو شێوەكانیان بێنە سەركار بەڵكو دەبێ ئەو شێوەو جۆرە دەسەڵاتە خێڵەكیە چەتەگەرێتى یە بڕوخێ كە دەسەڵاتى سەرانى جوڵانەوەى خێڵەكى كۆمەڵایەتى و سیاسى هەموو لایەنەكانەو تەنیا چینێكى مشتەخۆرى دوژمن بە كوردو كوردستان لێى سوود مەندەو لەو بازنەیەدا دەخولێتەوە چونكە ئەو دەسەڵاتە بەشێكى لە دەسەڵاتى داسەپاوى داگیركەرانى كوردستانە و بە زەبرى زۆرى و زۆردارى و چەواشەكاریانە بەسەر باشوورى كوردستاندا سەپاوە دەسەڵاتى دەست گرى سوپا و دەزگا سیخوڕیەكانى داگیركەرانى كوردستانە واتا دەسەڵاتى سەرۆك جاش و سیخوڕیەكانەو كوردو كوردستان توێنەرەوەیە بە فیڕۆدانى رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزى بە خشراوى كوردو كوردستانە دەسەڵاتى بە عەرەب و بە تورك و بە فارس كردنى كوردو بە توركیاو سوریاو ئێران و عێراقى كردنى خاكى كوردستانە كە بەناوى دەسەڵاتى كوردو كوردستانیشەوەیە مەترسى هەرە گەورە لێرەدایە كە كوردى پێ هۆش و بیرو بەنجكراوەو چەواشەكراوەو سەر لێ تێك دراوە دەسەڵاتێكى دەنگ و رەنگ هاوارى ئازادى كوژانەیە دەسەڵاتێكە بەناوى كوردو كوردستانەوە . كوردو كوردستان خۆرەو ئەو دەسەڵاتە چەتە گەرێتى یە لەگەڵ هیچ گۆڕان و چاكسازى و پاكسازى و نوێ بوونەوەو بە خۆداچوونەو بە قازانجى كوردو كوردستان نى یە دەسەڵاتى بیرۆكراسى یە و دیمۆكراسى كوژە هەرچەشنە پاساو هێنانەوەیەك بۆ مانەوەى ئەو دەسەڵاتە لەلایەن بەندەو گوێ لە مست و كاسە لێسى دەهۆڵ كوت و زوڕنا ژەنى چاكەت و پانتۆڵ لەبەرانى پەت لە ملى لۆتى و چاوەشى ئەو وانەوە فریو كاری یەو چەواشە كاریەو ساردكردنەوەى دەنگ و رەنگ و هاوارى توڕەیى و بێزارى ناڕەزایى گەلە ئەوەى خۆى گێل نەكات و راستیەكان نەشێوێنێ دڵنیایە كە ئەو دەسەڵاتە دەسەڵاتێكە نۆزدە ساڵە هەر گەل و نیشتیمان خۆرە، كەواتە دەبێ بڕوخێ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە