هەلوكێنەكەی بارزانی و مالیكی

Thursday, 13/12/2012, 12:00

1427 بینراوە






چەند ساڵەی ڕابوردوی دەسەڵاتی كوردی ناوبەناو بە شێوەیەكی یەقینی لە چوارچێوەیەكی لاروگێڕدا خەڵكیان بەدوژمنێكی وەهمی دەترساند ، كە ئەگەر بێت و سیاسەتی حەكیمانەی ئەمان و سەرۆك و حیزبەكانیان نەبێت ئەوا حەفییەكی حەوتسەر هاوڵاتیانی نیشتیمان هەڵدەلوشێ ، ئەگەر بارزانی و تاڵەبانی نەبن ئەوا خەڵكی كوردوستان و كوردوستانیش جارێكی دیكە ئەنفال دەكرێنەوە ، هەمیشە دوبارەی دەكەنەوە كە ئەگەر بێت و ئەمان نەبن ئەوا ئێمە دەخورێین ، دەبرێین ، دەربەدەردەكرێین.
ئەوان دەیانەوێ لە بیابانە كاكی بەكاكییەكەی عەقڵی خۆیاندا بۆجارێكی دیكە ئێمە بخنكێنن ، دەیانەوێ نەوەیەكی دیكەش بكەنە قوربانی عەقڵی وشكی ئارەزو پەرستی نەوەكانی هەردوو بنەماڵەی دەسەڵاتی خۆیان ، بارزانی بۆئەوەی پینەوپەڕۆی ئەو قسانەو ئەو دوژمنە وەهمییەبكات كە خۆیان دروستان كردووە كە سەرابێكەو هیچیتر ، ئەم هەلوكێنەی لەگەڵ مالیكی دامەزراند ، بارزانی وەك مێشی ناو داوی جاڵجاڵۆكە لەبەرامبەر توركیادا دەسەوسان و زەلیلە ، بۆیە بە زمانی حاڵ پێمان دەڵێت دڵسۆزی نیشتیمانم ، دڵسۆزی نەتەوەم ، قەڵغانی تیری دوژمنتانم دیتان ڕاستمانكرد دوژمن لەمەڵاسدایە و دەیەوێت هەڵتان لوشێ ، دیتا ئەوانەی ئەنفالیانكردین دەیانەوێ ئەنفالمان بكەنەوە ، دیتان ئێمە چەندە سیاسین ، چەندە بیرتیژین ، دیتان پلان و بیركردنەوەی ستراتیژیمان هەیە ، دیتان نیشتمان لەبەردەم هەڕەشەدایەو هەرئێمەین دەیپارێزین ؟
بارزانی وادەزانێت كە خۆی بەفشاری توركیا چاو دادەخات و بەرژەوەندیەكانی لەو چاو نوقاندنەدایە ، خەڵكیش وەك ئەو چاودەنوقێنن و مل دەنێن و هەست بەهیچ ناكەن ، بارزانی بەم كارەی كەرامەتی نەتەوەیەك پێشێل دەكات و بەخەیاڵیشیدا نایەت 0
بارزانی سوپاو هێز دەنێرێتە بەردەم گوللەو خۆیان لە كۆشكی سەرلەهەوردا دادەنیشن و سەرقاڵی سێڕسكێنی دەسەڵات و سەرمایەو بەرژەوەندین ، شەهیدیی بە پلەی بەرز دادەنێن و دەیبەخشن بە كەسانی دیكەو سەرمایەو گەندەڵیش قێزەون دەكەن و هەڵیدەگرن بۆخۆیان .
بارزانی ئەگەر دەیەوێت ئەو قارەمانەبێت یان ئەو پاڵەوانەبێت كە هەردەم وەك شەهیدان بەنەمری بمێنێتەوە ، ئەوا پێش ئەو هێزە بكەوێت و لە دوز و حەمرینەوە لە كەركوكەوە بەرەو مەیدانەكانی جەنگی دژبە توركیا بەرەو قەندیل و میحوەرەكانی جەنگ بەرێكەوێت و پلەی بەرزی شەهیدی بەدەست بهێنێت ، نەك خۆی لەگەڵ مالیكی خەتخەتێن بكات ، لە دوای 17 ی شوبات سەرانی حیزبەكەی دەستی ئەوانەیان دەبڕی كەدەستدرێژییان بكەنەسەر ، ئێستە بۆچی بێدەنگن لە ئاستی دەستدرێژییەكانی توركیادا ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە