ئایا کۆسرەت ڕەسوڵ شێرە یا خود ڕێویەکی فێڵبازە ؟

Monday, 06/04/2009, 12:00

1415 بینراوە


هەمیشە مێژوو کەسانێک دەهاوێتە باوەشی خۆیەوە کە پاک و بێگەرد بێت لە ڕووی ئەخلاق و پاراستنی کەڕامەتی خۆی و خاک و گەل و نیشتیمانەکەی، زۆر جاریش دروست بوونی کەسایەتیەک گەر لە بارو دۆخێکی بابەتی و مەوزوعیانە نەبێت ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کەم ئەو کەسە خۆی لە پێستی مەڕدا نیشان بدات بەڵام ئاکامەکەی هەر ئاشکرا بوونەو کە چ دڕندەیەک بووە.
من نامەوێت به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رست و فێڵبازو ناڕاستگۆی وەکو كۆسرەت بە نموونەی ئەو قارەمانانە هەڵسەنگێنم کە مێژوویەکی زۆر پرشنگدار و سپییان تۆمار کرد تا جیهان ماوە مرۆڤ بەو پەڕی شانازییەوە لە بیریان ناکات و هەردەم جێگای باسن. نازانم ئازایەتی کۆسرەت لە چییدایە؟ مرۆڤکوژ، لە کەسێکی زۆر باوەڕپێکراوی خۆیەوە کە بۆ ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ خودی کۆسرە دا ژیاوە، وەسفی بەوە دەکات چ کەسایەتییەکی کینه‌ له‌دڵ و دەروون نه‌خۆشه‌ و لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە هەر لە مناڵییەوە تا ئێستا 5 پەڕتووکی نەخوێندۆتەوە، که‌چی ئەو دەوروبەرەی هەموو چاو شۆڕ و ملکەچ کردووە خاڵی زوعفی یەک بە یەکی هەرهەموویانی لە بەر دەستی خۆی داناوە، تەنانەت سەرچاوەکە باس لە هەندێ شت دەکات جێگای قێزلێبونەوەیە لە کاتی خۆیدا گەر پێویستی کرد ئەوا ڕوونی دەکەینەوە.
ئەوا بۆ جاری دووەمە فێڵ لە نەوشێروان موسته‌فا دەکات و لە بەر بەرژەوەندی هەندێ پارەو سامان چۆکی بە ڕاستیی و واقعی خۆی دانا و کەسایەتیە حەقیقەتەکەی خۆی ئاشکرا کرد، کە لە ڕاستیدا هەر ئەو کەسە هێنده‌ بۆگەن بووە.
ئەوەی قوتابی و پەروەردەکراوی، که‌سێکی بێکەڕامەت و سووک و چرووکی وەک جەلال تالەبانی بێت، کە ته‌نها بە وەزن 350 کیلۆیه‌، لە کەسایەتیش دا لە سووك سووکتر بێ ، ئاخۆ دەبێت کۆسرەت چەند قورسایی مابێته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە